سەرەکی » هەمەڕەنگ » کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

نووسەری هاری پۆتەر

کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

وابڕیارە جەی کەی رۆلینگ نووسەری زنجیرە کتێبی منداڵان هاری پۆتەر لە پایزی ئەمساڵدا کتێبێکی نوێ بڵاوبکاتەوە بە ناوی «The Christmas big» ئەمەش بەپێی بەرپرسانی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی بێت لە ناوەندی گالیمار-ی فەرەنسی بۆ بڵاوکردنەوە، روونیشیانکردەوە لە ئۆکتۆبەری داهاتوودا نوێترین بەرهەمی ئەو نووسەرە سکۆتلەندییە لە یەک کاتدا لە 20 وڵات و بە چەندین زمان بڵاودەکرێتەوە.

کتێبەکە ئاراستەی منداڵانی تەمەن هەشت ساڵ بەرەو سەرەوە کراوە و باس لە چیرۆکی کوڕێکی بچووک دەکات ناوی جاک-ە، هەموو هێزی خۆی بەکاردینێت بۆ دۆزینەوەی بووکەڵە پەڕۆکەی کە لە شێوەی بەرازدایە، ئەم کتێبە دوای ئەوە دێت کە جەی کەی رۆلینگ-ی تەمەن 55 ساڵ دوا کتێبی لە کەمتر لە ساڵێک پێش ئێستا بڵاوکردەوە کە چیرۆکێکی ئەفسانەییە بە ناوی «The Ickabog» ئەوەش یەکەم کتێبی بوو بۆ منداڵان دوای بەشی حەوتەم و کۆتایی هاری پۆتەر کە لە ساڵی 2007 بڵاوکرایەوە، هەرچەندە لەو کاتەوە چەندین رۆمانی بۆ گەورە نووسیووە و سەرکەوتنی بەرچاوی بە خۆوە بینیووە، بەڵام لە ئاستی ئەو کاردانەوە و سەرکەوتنەدا نەبووە کە بۆ هاری پۆتەر بەدەستی هێنابوو.

ئا: دڵان سامان
سەرچاوە: سایتی ‌صحیفە الاتحاد

 98 جار بینراوە