سەرەکی » وتار » ئارێز عه‌بدوڵڵا‌ » درۆ بکەن درۆ بکەن تا رووتان رەش دەبێ!

درۆ بکەن درۆ بکەن تا رووتان رەش دەبێ!

ناوە ناوە لە هەندێ کەناڵی راگەیاندنی سۆشیال میدیا و سێبەری سەرچاوە دیاری بە قووتی دزراوی خەڵك هەڵسوڕاو دوور لە رەوشتی کوردەواری و ئاکاری راگەیاندن نە رەخنەم لێدەگیرێ و نە گفتوگۆی بۆچوونەکانم دەکرێ، بەڵکو بەشێوەیەکی هێندە ئاست نزم درۆ و بوختانم بۆ هەڵدەبەسترێن نەك هەر دۆست، بگرە دوژمنیش دەزانن چەند شاخدار و مایە پووچن.

پێویستە ئەو لایەن و کەسانە بزانن کە ئەوان نەك هەر ناتوانن بەندە لەسەر هەڵوێستەکانم سارد بکەنەوە، بگرە زیاتریش هانمدەدەن، با دڵنیاش بن چۆن بەری رۆژ بە بێژنگ ناگیرێ ئاواش ناتوانن خەڵکی نیشتمانپەروەر و هۆشیاری کوردستان چەواشە بکەن.

من دڵنیام بۆیە ئاگاداریان دەکەمەوە، کە دواڕۆژ لەبەردەم دادگای گەل و دواتریش لەبەردەم خوا وێڕای شەرمەزاری سزای خۆیان وەردەگرن.

هەر بۆ زانین و ئاگاداری خەڵکیش چەند مانگێکە لە دادگا شکایەتم لە یەکێک لەو بوختانکەرانە کردووە، کەچی بە بیانووی بێ پاساو دادگا سستی لە یەکلاییکردنەوەی کەیسەکە دەکا، چونکە لە راستی و بەڵگەکانم دڵنیایە.

 258 جار بینراوە