سەرەکی » کەلتوور » (سە‌رھە‌ڵدانی داعش) لە‌ چۆمان دابە‌شكرا

(سە‌رھە‌ڵدانی داعش) لە‌ چۆمان دابە‌شكرا

لە‌ ناوەندی کەلتوری چۆمان کۆڕی ناساندن و واژۆکردنی کتێبی«سەرهەڵدانی داعش» بۆ وەرگێڕی كتێبە‌كە‌ «تەحسین تەها چۆمانی» بە‌ڕێوە‌ چوو.

یٔەمڕۆ ۱٠/٦/۲٠۲۱ كە‌ هاوکات بوو بە‌ حەوت ساڵەی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە مە‌راسیمە‌كە‌ لە‌ قە‌زای چۆمان بە‌ڕێوە‌چوو. وێڕای باسكردنی كورتە‌یە‌كی كتێبە‌كە‌ لە‌ لایە‌ن وە‌رگێڕە‌وە‌ دواتر بە‌ واژۆی خۆی كتێبە‌كە‌ی پێشكە‌ش بە‌ ئامادە‌بووان كرد.

كتێبە‌كە‌ لە‌ چاپكراوە‌كانی رۆژنامە‌ی كوردسانی نوێیە‌.

 68 جار بینراوە