سەرەکی » زانست » (یاكا) ماموسە کوڵکنەکەی چاخی بەستەڵەك، بەرەو زیندوبوونەوە دەچێت

(یاكا) ماموسە کوڵکنەکەی چاخی بەستەڵەك، بەرەو زیندوبوونەوە دەچێت

ئا: فەهمی عوسمان

مامۆستا لەبەشی جیۆلۆجی

تارینا ئارام، خوێندکاری بەشی جیۆلۆجی

بێچویەكی ماموسی کوڵکن لە ناوچەی سیبیریا كە ناویان ناوە یاكا بە بەستوویی لەناو سە‌هۆڵبەندانەکانی ئەو ناوچەیەدا دۆزرایەوە. یاكا تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ 28 هەزار ساڵ لەمەوبەر. ئەم بێچووە خانەكانی لەشی تووشی لە ناوچوون و تێكچوونی سەخت نەبووە. تیمێك لە زانایانی روسیا و ژاپۆن دەستیانکردووە بە دووبارە چاندنەوەی خانەكانی ئەم ماموسە کوڵکنە لەگەڵ ‌هێلكەی مشك بۆ ئەوەی بزانن خانەكانی ئەم ماموسە توانای گەشە و دووبارە لەتبوونی خانە و نیشانەكانی ژیانەوەی تێدایە؟ ئامانج لەم كارەی تیمە زانستییەكە دووبارە ژیاندنەوەی ماموسە کوڵکنەکانە لەسەر زەوی دوای ئەوەی هەموویان لەناوچوون و بە زیندوویی نەماون. لەم توێژینەوەیەدا خانەی ماسولكەكانی ماموسەكە بەكارهێنراوە، چونكە كەمتر تێكچوون.

خانەكە یەكسەر لەناو هێلكەی مشەكەكەدا دەستی بە وەڵامی بایۆلۆجی (Biological activity) كرد، وەكو دابەشبوون و دروستكردنی كۆرمۆسۆمەكان كردووە. لە كۆی 24 خانەی دەرهێنراو و چێنراو لە هێلكەی مشكدا 21 دانەیان دەستان بە گەشە و دابەشبوون كردووە.

توێژەرەكانی زانكۆی كیندای لەو باوەڕەدان لە هەنگاوی داهاتوودا ئەم خانانەی لە هێلكەی فیلی ئەفریقیدا بچێنن و هەنگاوی باش و دووبارە زیندوبوونەوەی ماموسەكان ببێتە دەركەوتنی نوێی ئەم گیانەوەرە لە ناوچووە.

توێژەرەكان پێیانوایە كە ئەگەر بتوانن ماموسی بەستووی باشتر لەو ناوچانە بدۆزنەوە، ئەوا دەرئەنجامی باشتر بەدەستبهێنن. تیمە زانستییەكان دەستیانکردووە بە چاندی خانەی بەچكە ماموسەكە لەناو هێلكەی مشكدا و لە ئەنجامدا نیشاكانی ژیان لە خانە بچووكەکەی ماموسكە بەدی كراوە.

ئامانجێكی تری ئەم توێژەرانە ئەوەیە كە بزانن جینیۆمەكانی ماموسەكە چۆنن و چۆن گەشە دەكەن، هەروەها بۆهێڵەكانی ماموسە توكنەكە هەموو دەربكەن و بیناسێنن، جگەلەوەی لەرێگەی بەكارهێنانی كاربۆن 14 توانیویانە تەمەنی بێچووە ماموسەكە بەوردی بخەمڵینن و بزانن لە چ سەردەمێكدا و چەند ساڵ لەمەوپێش ژیاوە.

ماموسی کوڵکن چییە؟
( ئەم جۆرە گیاندارە لە پێش زیاتر لە (800) هەزار ساڵ لە ناوچەكانی ئاسیا و ئەوروپا ژیاون، لەكاتی چاخی سەهۆڵبەندانەكاندا- پالایستۆسین-.

ئەم گیاندارە قەبارەی هێندەی قەبارەی فیلێكی ئەفریقی دەبێت کە بەرزییان لە نێوان دوو مەتر بۆ سێ مەتر دەبێت و بارستاییان لە نێوان چوار بۆ شەش تۆن دەبێت بەهۆی بوونی خورییەكی ئەستوورەوە توانیویایە لە چاخە بەستەڵەكەكاندا بژین، بەڵام بۆ زیاتر لە چوار هەزار ساڵ دەبێت لەناوچوون.

خانەكان لە نموونەیەكی ماموسی کوڵکن كە دەگەڕێتەوە بۆ 28 هەزار ساڵ پێش ئێستا گیانیان لەدەستداوە، دۆزراوەتەوە، كە نیشانەی دووبارە ژیانەوە پیشاندەدات.

لە ئەنجامی تاقیكردنەوەی زانستی سەرنجی زاناكان لەسەر ئەوە بووە كە چۆن تائێستا پاشماوەكانی مامۆسەكە ماونەتەوە؟

توێژەرانی زانكۆی كیندای لە ژاپۆن ئەو نموونەیەی ئەوان دەستیان كەوتووە DNA یەكەی نیمچە ساغە، ئەوان زۆر بەباشی لە كارەكەیاندا چوونەتە پێشەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەم جۆرە شیردەرە گەورەیە بۆ ژیان.

بەهەرحاڵ هەمووی بۆ پیشاندانی ئەو راستیانەیە كە زاناكان توانیویانە ناوكی ماموسەكە وەربگرن و لە هێلكەی مشكا دایبنێنەوە، ئەو خانانەی دۆزراونەتەوە لە هێلكەداندا توانایان هەیە بۆ دروستكرنی هێلكە خانە دوای دابەشبوونی بۆماوەیی نموونەی خانەیی گیاندارەكە وەڵامدانەوەی بایۆلۆجی هەبووە.

دیاریكردنی ئەوەی كە ئایا هێشتا DNA ماموسەكە دەتوانێت كار بكات، كارێكی ئاسان نەبوو، توێژەران بە وەرگرتنی نموونە لە (مۆخی ئێسك و شانەی ماسولكەكان) لە قاچی ئاژەڵەکەوە. هەر كە ناوكی خانەكە تێكەڵكراوە لەگەڵ هێلكە خانەی مشكەكە، ئەوا پڕۆتینێكی مشكەكەی بۆ زیاد كراوە بۆ دەرخستنی هەندێك لە خانەی ماموسەكە بە شێوەیەكی تەواو ئامادەبێ بۆ دووبارە دروستكردنەوەی ناوكەكە.

لە كۆتاییدا ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە نموونەی ماموسەكە توانیوێتی ببێبتە هەڵگری ناوكێكی چالاك، بەو مانایەی شتێكی لەم جۆرە ئەگەرێكی نزیكە كە بگەڕێتەوە لەكاتێكدا میامۆتۆ باس لەوە دەكات كە ئێمە «زۆر دوورین لە دووبارە دروستكردنەوەی ماموسەكە» ، زۆرێك لە لێكۆڵەران هەوڵدەدەن دەستكاریكردنی جین بەكاربهێنن و بڕوایان بەوە هەبووە كە ئەنجام بەدەست بهێنن. (هەوڵەكانی ئەم دواییە، بەكارهێنانی ئامێری دەستكاریكردنی جینی CRISPRی مشتومڕلەسەركراوە، بێگومان لە درەنگدا، زۆرترین بەڵێنی هەیە)، بەڵام ئایا بەڕاستی پێویستمان بە زیندووكردنەوەی جۆرێكە لە گیاندار كە زۆر پێش ئێستا لەئارادا بووە؟

سەرچاوەكان

1- Yamagata, K., Nagai, K., Miyamoto, H. et al. Signs of biological activities of 28,000-year-old mammoth nuclei in mouse oocytes visualized by live-cell imaging. Sci Rep 9, 4050 (2019).

https://doi.org/10.1038/s41598-019-40546 -1

2- March 12, 2019 (Mainichi Japan)

3- earthlymission.com

 213 جار بینراوە