سەرەکی » هەمەڕەنگ » دوای ساڵانێک دابڕان لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

دوای ساڵانێک دابڕان لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

دوای ماوەیەک دابڕان لە کاری هونەریی، «جێنفەر لوپێز» ئەستێرەی دیاری جیهانی لە فیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینێت بە ناوی «Atlas». هەروەها ئەوەش بڵاوکراوەتەوە کە ئەم خانمە هونەرمەندە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تردا رێککەوتووە بۆ بەشداریکردن لە چەند فیلم و درامایەکی تەلەفزیۆنی تردا.

لەم بارەیەوە پێگەی «deadline» بڵایکردۆتەوە کە ئەم هونەرمەندە جیهانییە لە فیلمێکی نوێدا بەشداریی دەکات بە ناوی «Atlas». هەروەها ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە شانبەشانی «جێنفەر لوپێز» چەندین ئەکتەری دیار رۆڵ لەم فیلمەکەدا دەبینن و «براد بیتۆن» کاری دەرهێنان بۆ فیلمەکە دەکات.

بۆ ئەم بەشدارییەی «جێنفەر لوپێز» لەم فیلمەدا، «براد بیتۆن»ی دەرهێنەر خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە و وتویەتی: جێی شانازیمە لەگەڵ ئەستێرەیەکی دنیای هونەری جیهانیدا کاردەکەم و ئەوە خەونێک بوو هاتەدی، دڵنیاشم کە ئەم بەشدارییەی «جێنفەر لوپێز» لەم فیلمەدا سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ فیلمەکە.

ئومێد محەمەد

 473 جار بینراوە