سەرەکی » زانست » لای پەنجەرەی فڕۆكەوە دامەنیشە

لای پەنجەرەی فڕۆكەوە دامەنیشە

تارا شێخ عوسمان

بۆ ئەوەی لە نەخۆشیی شێرپەنجە بە دوور بیت، لە ناو فرۆكەدا هەرگیز لای پەنجەرەوە دامەنیشە.

هەرچەندە لەنێو هەموو هۆكانی گواستنەوەدا گەشتكردن بە فرۆكە لە هەموویان باوترە، بەڵام دانیشتن لەسەر هەندیك كورسیی دیاریكراو مەترسیی تووشبون بە شێرپەنجە زیاتر دەكات.

ساڵیك زیاترە بە هۆی پەتای (كۆڤید-19)ەوە گەشتكردن بە فڕۆكە راگیرابوو، ئێستا خەریكە ژیان ئاسایتر دەبێتەوە و كەرتی گواستنەوەی ئاسمانییش جارێكیتر دەبوژێتەوە و خەڵك بۆ دەربازبوون لەو دۆخە دەرەونییەی بەهۆی كەرەنتینە و زۆر مانەوە لە ماڵەوە تووشی ببوون لە شارێكەوە بۆ شارێك و لە وڵاتێكەوە بۆ یەكێكی تر گەشت دەكەن، بەڵام گەشتكردن و چێژ وەرگرتن لە گەشت بە فرۆكە لە مەترسیی بەدەر نییە و لەوانەش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە، چونكە:

چەند توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكیی دەریان خستووە گەشتكردنی زۆر ڕەنگە كەسەكان روبەڕووی مەترسی توشبون بە شێرپەنجە بكات و ئەو مەترسییەش زیاتر دەبێت ئەگەر كەسەكە لای پەنجەرەوە دانیشێت.

هۆكەشی ئەوەیە، پەنجەرەی فرۆكەكان رێگە بە تێپەڕینی (75%)ی تیشكیی سەروو بنەوشەیی دەدەن و ئەمەش ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاتر دەكات.

بە پێی ئەو توێژینەوە نوێیانەی كە لە گۆڤاری زانستیی (تەندروستی، ژینگە)ی بەریتانیدا بڵاوكراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە كە دانیشتن لە سەر كورسیی تەنیشت پەنجەرە لە ناو فرۆكەدا زیانی گەورەی هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ، هەر لەو توێژینەوەیەدا ئەوە خراوەتەڕوو، لەنێو تیمی كاپتن و میواندارانی فرۆكەكاندا زۆرترین حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار دەكرێت، بە تایبەت شێرپەنجەی مەمك و پێست و مناڵدان ڕژێنە گرێكان، بەهۆی ئەوەی ئەندامانی ئەو تیمانە لە ناو فرۆكەدا بەردەوام تیشكی سەروو وەنەوشەییان بەردەكەوێت و كاتەكانی خەوتنیشیان زۆر نارێكە.

سەرچاوە: elaph

 218 جار بینراوە