سەرەکی » وەرزش » پێشمەرگەیەک زیاتر لە ١٥ ساڵە بە خۆبەخشانە خزمه‌ت ئه‌کات

پێشمەرگەیەک زیاتر لە ١٥ ساڵە بە خۆبەخشانە خزمه‌ت ئه‌کات

زانیار محەمەد

نزیکه‌ی 3 ساڵە گەنجێکی قەزای شارەزوور بەشێوەیەکی خۆبەخشانە فێرگەیەکی کۆنگفۆی کردووەتەوە، وەک خۆی دەڵێت» پێش داخستنی فێرگەکە ،ئەو کەسانەی بۆ فێربوونی کۆنگفۆ ڕویان لە ئێمە د‌ه‌کرد زیاتر لە ٢٠٠ کەس دەبوون».
سروش مه‌حمود لەگەڵ ئه‌رکی پێشمەرگایەتیدا ئەزموونی چەندین ساڵی لەبواری کۆنگفۆدا هەیە و خاوەندی بڕوانامه‌ی‌ ڕاهێنه‌رایه‌تییە‌ له‌ یاری هونه‌ری‌ وشوو كۆنگفۆی‌ كوردستان و ‌ توركیا، ئەو گەنجە لەبارەی فێرگەکەیەوە بۆ کوردستانی نوێ وتی:»سەرەتا کە ئەم فێرگەیەم کرده‌وە تاکە فێرگەی ئەکادیمی بوو لە ناوچەکەدا لە بواری «ووشو کونگ فۆ» هەر لەم فێرگەیە چەندین گەنج و منداڵ فێری کۆنگفۆ بوون و لە ماوەی ڕابردووشدا بەشداری چەندین چالاکی و پاڵەوانێتیمان لە سلێمانی و هەولێر کردووە و ئەنجامی باشیشمان بەدەستهێناوە.
داخستنی فێرگەکە بەهۆی چەند هۆکارێکەوەیە
سه‌باره‌ت به‌ داخستنی فێرگەکه‌ی بۆ»ستادیۆم» وتی:لە ڕاستیدا چەند هۆکارێک هەبوون بۆ داخستنی فێرگەکەمان، گرنگترینیان نەبوونی شوێنێکە بۆ مەشقەکانمان، دواتریش هیچ کەسێک هاوکار و پاڵپشتمان نەبووە هەم لە ڕووی دارایی و هەمیش مەعنەوییەوە، هەموو کرێی شوێن و تێچووی بەشداریکردنەکانمان لە پاڵەوانێتییەکاندا خۆم سەرفم کرووە.
وتیشی:هەبوونی فێرگەیەک و فێرکردنی لاوان ئاواتی من بوو، بەڵام بەهۆی ئەم بارودۆخە نالەبارە و نەهاتنی موچەکەمه‌وه‌ لە کاتی خۆیدا نەمتوانی لە پێدانی کرێی مانگانە بۆ فێرگەکەم بەردەوام بم بۆیە ناچار بووم فێرگەکە دابخەم.

print

 145 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*