سەرەکی » زانست » لەبەر ئەم رەفتارانە جیهانی سێیەم گەشەكردنی هێواشە

لەبەر ئەم رەفتارانە جیهانی سێیەم گەشەكردنی هێواشە

تارا شێخ عوسمان

ئەوانەی لە وڵاتانی جیهانی سێیەم یان ئەو وڵاتانەی تازە گەشەدەكەن دەژین، چەند تایبەتمەندییەكیان هەیە، كە رەنگە زۆر جار ئەو تایبەتمەندییە شتێكی نەرێنی بێت و یەكێك بێت لە هۆكارەكانی دواكەوتنی بەشێكی زۆری كۆمەڵگەكانی جیهانی سێیەم .

دكتۆر مەحمود سەریعولقەلەم مامۆستای زانكۆ لە ئێران و شارەزا لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی و زانستە سیاسییەكان بە چەند خاڵێك ئەو تایبەتمەندییانەی خستۆتەڕوو كە وای لە هەندێك لەو وڵاتە تازەگەشەكردووانە كردووە رەوڕەوەی پێشكەوتنیان سست بێت یان هەرگیز بەرەو پێش نەچێت، ئەو تایبەتمەندییانەش بریتین لە؛

1- تووڕە دەبن، پاشان، رەنگە بیر بكەنەوە.

2- پرسیاركردن بە كارەساتێكی كەسێتی دادەنێن.

3- بۆ رێكخستنی كارە لەپێشینەكانیان سەریان لێدەشێوێت.

4- زۆر هەوڵدەدەن بۆ سەلماندنی خۆیان.

5- كاتێك قسە بۆ كەسانی تر دەكەن، كەسە گوێگرەكان لە خۆیان بە كەمتر دەزانن.

6- سەركەوتن تەنها لە بەدەستهێنانی پارەدا دەبیننەوە.

7- زۆر بڕوایان بە هەرەمی ماسلۆ نییە، كە هەڕەمێكە لە لایەن زانای دەروونناسیی ئەمریكی ( ئەبراهام ماسلۆ)وە دانراوە و بریتییە لە ریزبەندی پێداویستییەكانی مرۆڤ، ئەو زانایە پێیوایە بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی پشێوی دەروونی نەبێت، پێویستە بە پێی ئەو ریزبەندییە پێداویستییەكانی تێر بكات.

8- گۆڕان و شكستهێنان وەك یەك دەبینن.

9- خۆیان دوور دەخەنەوە لە ستایشكردنی ماندووبونی ئەوانیتر.

10- چێژ لەوە دەبینن هەماهەنگی نەكەن لەگەڵ ئەوانی تر.

11- كۆنترۆلكردنی ئەوانی دیكەیان بۆ گرنگە.

12- زۆر حەزیان لەوەیە خۆیان لە بابەتی كەسانی تر هەلبقورتێنن.

13- زۆر بەكەمی زانیارییان هەیە لەبارەی سروشتی مرۆڤەكانەوە.

14- بە دەگمەن نەستی خۆیان دەتەكێنن ( خۆیان پاك دەكەنەوە لە بابەتە پوچ و بێبایەخەكان).

15- شایەنی ئەوە نین پشتیان پێببەسترێت و بە هۆشیارییەوە ئەو كارەدەكەن.

16- ژیانیان لە ناو دژیەكییەكاندا بەسەر دەبەن.

17- بۆ بەدیهێنانی شتێك، كارەكانیان بۆ سەد بەش دابەش ناكەن.

18- بێڕێزی بە زانا و هەڵكەوتووەكانیان دەكەن و ناچاریان دەكەن كۆچ بكەن.

19- هیچ ئەزمونێكیان نییە، كارەكان بە ماوەیەكی درێژ رادەپەڕێنن.

20- گرفتارن بە دەست چەندین پاڵنەرەوە.

21- بۆ سوود وەرگرتن لە گوزارشتەكان كەم دیقەتن و وریا نین.

22- پلان دانان و خەیاڵپڵاوی لایان یەكسانە.

23- زۆر ئارەزوویان لە یەكسانكردنی مرۆڤەكانە ( حەز بە جیاوازی ناكەن).

24- هەڵەكانیان چەندین جار دووبارە دەكەنەوە.

25- ئاستی هەڵەكردنیان زۆر بەرزە.

26- كاتێك لەسەر كورسییەك هەڵدەستن، كورسییەكە ناخەنەوە شوێنی خۆی.

27- لە شارەكانیان هێشتا رەفتارە شارستانییەكان زۆر كەمە.

28- بە هەڵە خۆ نواندنیان لەلا دەبێتە متمانە بە خۆبوون.

29- لە رادەبەدەر لە خۆیان رازین.

30- لەبەر ئەوە گەشە ناكەن.

سەرچاوە: تێلیگرام مجلە علمی آموزش

 

 224 جار بینراوە