سەرەکی » زانست » سوودە زۆرەكانی، بۆنەكەیمان لەبیر دەباتەوە

سوودە زۆرەكانی، بۆنەكەیمان لەبیر دەباتەوە

تارا شێخ عوسمان

هەرچەندە سیر بۆنێكی ناخۆشی هەیە، بەڵام تامێكی تایبەت تر دەدات بە خۆراكەكان ، سوودە تەندروستییەكانی وامان لێدەكات گوێ بە بۆنەكەی نەدەین و بەردەوام بەكاری بهێنین.

هەمیشە پسپۆڕانی خۆراك رێنمایی دەكەن كە پێویستە سیر بخرێتە ناو سیستمی خۆراكییەوە، چونكە سوودەكانی زۆرن و بە پارێزەری تەندروستیی دادەنرێت بە تایبەتیش زۆر بەسوودە بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش.

ئەو پسپۆڕانە دەڵێن» قنچكێك سیر 14 كالۆری گەرمی تێدایە و (0.57)گرام پرۆتین و نزیكەی (3) گرام كاربۆهیدراتی تێدایە سەرەرای ئەوەی زۆر بچوكە، بەڵام دەوڵەمەندە بە پێكهاتە خۆراكییەكان و نزیكەی (2.81) میلیگرام ڤیتامین (C) و (1.28)مایكرۆ گرام سلینیۆم و (0.15) میلیگرام مەنگەنیز و (0.15) میلیگرام ئاسنی تێدایە.

سەرەڕای ئەو سوودانەی پێویستە زیادەڕۆیی نەكرێت لە بەكارهێنانیدا و بە رێژەی زۆر نەكرێتە ناو خواردنەوە، لەمبارەیەشەوە ترێسی ریگمەن پسپۆڕی خۆراك لە زانكۆی جۆرجیای ئەمریكا دەڵێت» زۆرترین بە كارهێنانی سیر لە ڕۆژێكدا دەبێت لە دوو پارچەی بچوووك تێنەپەڕێت، چونكە زیادەڕۆیی كردن لەو بڕە دیاریكراوە دەبێتە هۆی ئازاری گەدە، یان سكچوون یان باكردن و لە هەمووشی خراپتر بۆنی دەم ناخۆش دەكات».

سەرچاوە: Sky news

 261 جار بینراوە