سەرەکی » کەلتوور » چاپی دووەمی وەرزی تەمومژ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

چاپی دووەمی وەرزی تەمومژ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 204 لاپەڕەدا چاپی دووەمی کتێبی «وەرزی تەمومژ» نووسینی ئارێز عەبدوڵڵا، بە کەمێک دەستکارییەوە چاپ و بڵاوایەوە و کەوتە بەدەستی خوێنەرانی.

ئەم کتێبە بیرەوەریی سێ مانگی پێشمەرگایەتی و چڕکردنەوەی دەیان رووداوی خۆش و ناخۆش، گەرما و سەرما، دەشت و چیا، پێکەنین و گریانە و بەشێوازێکی ئەدەبی و ستایڵی رۆمان نووسراوە و مامۆستای گەورە عەبدوڵلا حەسەن زادە پێشەکی بۆ نووسیووە.

نووسەر هەوڵیداوە کتێبەکە وەک نووسراوێکی مێژوویی و لە چوارچێوەیەکی ئەدەبیدا دابڕێژێتەوە سەرنجی خستۆتەسەر لایەنە جوان و ئەرێنییەکانی شۆڕشی کورد بەرامبەر رژێمی سەدام.

 210 جار بینراوە