سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » هەی بەللار و بەللار

هەی بەللار و بەللار

هەی بەللار و بەللار و بەللاراوە
عیلاجی شەکرە بۆتە پاقلاوە
بەسم لێ بگرە سەراسوێی بانی
بۆ تەصریح ئەدەی کە لێی نازانی
رێگاکەی کانی بە چاو ئەکێڵم
کوشتەی هۆزو عەشرەت و خێڵم
دەستم لێ مەدەن گشت گیانم زامە
بووم بەو دڵدارەی خوێش بەتەمامە
ئەوا هاتە خوار بە لەنجەی قومری
ئینسان نازانێ بۆ کام دەرد بگری
یاخوا هەر شەو بێ لە رۆژ بێزارم
بنێشتە خۆشەی دەمی گوڵزارم
سەرێ بەرزۆکە خوای خۆت بناسە
ئەمە تەعزێیە یان دەنگو باسە؟!
یارێکم هەیە کانێسکانییە
ئەوسەری تونێل لەکەس دیار نییە
چاوێکم دێشێ، یەکێکم تانە
تەئریخ چەقیوە لەم کوردستانە
قوربانی دەستت نیشان ئەنگێوی
دەوریان لێداوین ئاژەڵی کێوی

 553 جار بینراوە