سەرەکی » ئاراستە » یادی پۆلێك له‌ شه‌هیدانی 31ی ئاب

یادی پۆلێك له‌ شه‌هیدانی 31ی ئاب

ئاوات كۆكه‌یی

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كورته‌ی ژیاننامه‌ی پۆلێك له‌ شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ كه‌ به‌خوێنی خۆیان به‌رگرییان له‌ شاری هه‌ولێركردو تا دوا تنۆكی خوێنیان به‌رامبه‌ر ده‌بابه‌كانی به‌عس و گاردی كۆماری وه‌ستانه‌وه‌.

یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌ ئیلهامبه‌خشه‌ بۆ به‌ره‌نگاری و مقاوه‌مه‌تی حه‌قخوازانه‌، بیرهێنانه‌وه‌كیشه‌ كه‌ هه‌ركات كوردستان پێویستی بێت، ئه‌وا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ئاماده‌ن به‌گژ مه‌حاڵیشدا بچنه‌وه‌.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی داستانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌عس، سه‌ربه‌رزی بۆ كه‌سوكارو نه‌وه‌كانیان.

شه‌هید مه‌سعود حه‌مه‌ عه‌لی، ناسراو به‌ بڕیار ئاوماڵی، له‌ دایكبووی ساڵی 1972، گوندی ئاوماڵی سه‌ر به‌ ته‌قته‌ق، ساڵی په‌یوه‌ندی به‌ رێكخستنه‌وه‌ 1987، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌ورگه‌ 1994.
رۆژی 31ی ئابی 1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید محه‌مه‌د ساڵح ته‌ها ناسراو به‌ محه‌مه‌د كه‌ركوكی، له‌ دایكبووی ساڵی 1948ی كه‌ركوك، ساڵی 1966 بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول.
دواتر بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ك، ساڵی 1993 بووه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی كه‌رتی له‌شكری هه‌ولێر.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید عه‌بدولغه‌فوور عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د ناسراو به‌ مه‌لاعه‌زیزی فه‌رمانده‌، له‌ دایكبووی ساڵی 1959ی گوندی به‌رده‌سپی- كۆیه‌، ساڵی په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ 1978، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ 1980.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید ئارام حه‌مید سه‌عید ناسراو به‌ ئارام شه‌قڵاوه‌یی، له‌ دایكبووی ساڵی 1969ی شه‌قڵاوه‌، ساڵی په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ 1986، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ 1992.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید سه‌عید عه‌بدوڵڵا حسێن له‌ دایكبووی ساڵی 1970ی قه‌ڵادزێ، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ 1984، ساڵی 1992 بۆته‌ فه‌رمانده‌ی كه‌رت.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید مام ره‌حمان سه‌لیم، له‌ دایكبووی ساڵی 1951ی سماقوڵی-ی سه‌روچاوه‌، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ 1974 له‌ شۆڕشی ئه‌یلولدا، ساڵی په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ 1984، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌ت بووه‌.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید ئه‌حمه‌د غه‌فور ناسراو به‌مه‌لا ئه‌حمه‌د، له‌ دایكبووی ساڵی 1932ی گوندی گۆسكه‌- قوشته‌په‌، ساڵی 1991 كراوه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كانی ی.ن.ك.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید كازم عه‌بدولواحید قه‌ساب، له‌ دایكبووی ساڵی 1969- هه‌ولێر، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ 1991.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید كه‌فی خالید جه‌میل پونگینه‌یی، له‌ دایكبووی ساڵی 1969- هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی له‌شكری تایبه‌تی هه‌ولێر بوو.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید به‌ختیار سواره‌ ئاغا، له‌ دایكبووی ساڵی 1962- مێرگه‌سوور ، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ 1982.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید هه‌ڵكه‌وت عه‌زیز ته‌وه‌كه‌ڵی، له‌ دایكبووی ساڵی 1970ی گوندی ته‌وه‌كه‌ڵ، ساڵی په‌یوه‌ندی به‌ رێكخستنه‌وه‌ 1983، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ 1985.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید عه‌بدولسه‌مه‌د كه‌ریم سه‌عید، له‌ دایكبووی ساڵی 1970ی هه‌ولێر.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید فه‌ره‌یدوون ئه‌مین ساڵح، له‌ دایكبووی ساڵی 1969ی سلێمانی، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ 1988.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.
شه‌هید یەحیا مه‌حمود حه‌مه‌ ئه‌مین ناسراو به‌ مه‌لای مه‌حمودی، له‌ دایكبووی ساڵی 1954ی دۆڵی باڵه‌ییان، ساڵی 1978 بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌.
رۆژی 31/8/1996 شوێنبزركرا.

شه‌هید مه‌حمود ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ناسرا و به‌ (حوده‌ڕه‌ش)، له‌ دایكبووی ساڵی 1975ی كه‌ركوك، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ 1991.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید سه‌عدی محه‌مه‌د ئاڵی ناسراو به‌ سه‌عدی هه‌یاس، له‌ دایكبووی ساڵی 1971ی گوندی هه‌یاس- بازیان ، ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ 1991.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید ئارام سه‌عید قه‌ساب- ناسراو به‌ شه‌یدا، له‌ دایكبووی شه‌قڵاوه‌، ساڵی 1991 بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.
شه‌هید جه‌مال مه‌حمود فه‌تحه‌، له‌ دایكبووی 1962ی گوندی چناره‌ی بازیان، ساڵی 1996 بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

شه‌هید سه‌فین عه‌بدوڵڵا باپیر، له‌ دایكبووی 1976ی چۆمان.
رۆژی 31/8/1996 شه‌هیدكرا.

 200 جار بینراوە