سەرەکی » ئاراستە » سێیەمین سمپۆزیۆمی سلێمانی ئاواتێكی نەتەوەیی لە رێگای هونەرەوەپەڕە 27

سێیەمین سمپۆزیۆمی سلێمانی ئاواتێكی نەتەوەیی لە رێگای هونەرەوە

تابلۆ:

بە بەردەوامی هونەر یەكێك بووە لەو هۆكارانەی كە ئاواتەكانی نەتەوە جیاوازەكانی تێدا بەیان كراوە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەرفرازای، هەر ئەوەش لەمێژووی هونەری شێوەكاریدا لەسەر ئاستی كوردستان هەمان پەیام لەرێگای هونەرەوە گەیەنراوەتە گشت لایەك و شێوەكارانی كورد لەو بارەیەوە رۆڵێكی گەورەیان گێڕاوە.

بەهەمان بیرۆكەوە رێكخراوی سیمپۆزیۆمی سلێمانی و ناوەندی 7 رەنگە بەهاوكاری خاتوو (تۆڵە شێخ جەناب)و سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان- لقی سلێمانی، یەكێتی ژنانی كوردستان توانیان پێكەوە سێیەمین سیمپۆزیۆمی سلێمانی لە رۆژانی 3/9/2021 تا رۆژی 9/9/2021 لەشاری سلێمانی لەناو كارگەی كلتوری و مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە بكرێتەوە كە ئەزموونێكی گرنگ و سەركەوتوو بوو كە یڕۆژەو بیرۆكەیەكی هونەریی ئەنجام بدرێت و هەموو پێكەوە بە ستایلە جیاوازەكان نیگارەكانی خۆیانیان نەخشاندووە.

 173 جار بینراوە