سەرەکی » ئاراستە » ئاشتی مەهدی عارف قادر

ئاشتی مەهدی عارف قادر

کاندیدی ژمارەی 37 بازنەی 2ی کەرکوک، لەسەر لیستی هاوپەیمانیی کوردستان

ناوم ئاشتی مەهدی عارف قادرە، کاندیدی لیستی هاوپەیمانیی کوردستانم بە ژمارەی 37 بازنەی 2 لە شاری کەرکوک، لە کەرکوک لەدایک بووم و ماوەی 28 ساڵ لە خوێندنی باڵادا کارم کردووە، دەزانم کە خاوەنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانین، بەڵام دانەمەزراون و سوود لە تواناکانیان وەرنەگیراوە، ئەمڕۆ رووبەرووی چەندین تەحەدا دەبینەوە لەوانە کێشەی دامەزراندن و نەبوونی خزمەتگوزاریی، گەلەکەمان دەیەوێت سیاسییەکانمان یەکگرتوو بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لەو روانگەیەوە یەکێتی و گۆڕان هاوپەیمانیی کوردستانیان پێکهێناوە.

لە شارەکەمدا چەندین کێشەمان هەیە، لەوانە کێشەی نەبوونی سەنتەری رۆشنبیری و ناوەندێکی کولتوری بۆ سەرجەم پێکهاتەکان، کەمیی پارک و رووبەری سەوزایی، بێکاریش یەکێکی ترە لە کێشەکان، بۆیە پێویستیمان بەوەیە بودجەی زیاتر بۆ شارەکەمان تەرخان بکرێت، دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا پێکەوە کار بکەین بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی هاوبەش تا دەنگی کورد بەهێزتر و یەکگرتوو تر بێت لە بەغدا. بۆ ئەوەی بگەینە رێکەوتنێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان. ئەم هەنگاوە باشترین رێگایە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی باشتر بکەین و گەلەکەشمان بپارێزین.

لە 10-10 دەتوانیت دەنگم پێبدەیت وەک کاندیدی ژمارە 38 بازنەی 2 کەرکوک تابتوانم نوێنەرایەتی خۆت و خێزانەکەت بکەم لە بەغدا کە لەسەر لیستی هاوپەیمانیی کوردستان کاندیدم.

 87 جار بینراوە