سەرەکی » ئابووری » داهاتی دانەغاز زیادیكردووە

داهاتی دانەغاز زیادیكردووە

كۆمپانیای دانەغاز رایدەگەیەنێت: بەراورد بە نۆ مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو، لەمساڵدا داهاتەكانی لە عیراق و هەرێمی كوردستان بە رێژەی 102 ٪ زیادیكردووە.

لە راگەیەنراوێكدا كۆمپانیای دانەغاز ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: داهاتی نەختینەیی لە هەرێمی كوردستان و عیراق بەتایبەتی لە كێڵگەی كۆرمۆر زیادیكردووە، لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵیشدا داهاتەكانی بەرزبۆتەوە بۆ (256) ملیۆن دۆلار، كە بەراورد بە نۆ مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو بە رێژەی 102 ٪ زیادیكردووە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، داهاتەكانی لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی نۆ مانگدا بە رێژەی 77 ٪ زیادیكردووە بۆ 131 ملیۆن دۆلار، لە 9ی مانگی ساڵی رابردووشدا داهاتەكانی تەنها 74 ملیۆن دۆلار بووە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، تا ساڵی 2023، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بۆ 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەكات.

 62 جار بینراوە