سەرەکی » هەواڵ » ״پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردن״

״پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردن״

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، پێشوازیكرد لە فواد ئەلمەجالی كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا، گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عیراق و كوردستان ‌و ناوچەكە، بەتایبەتی دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەروەها تەئكید لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا كرایەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە تیشكی خستەسەر پەیوەندیی دێرینی نێوان خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال و خوالێخۆشبوو شا حوسێن و بنەماڵەی شانشینی ئوردن. وتیشی: ئەو پەیوەندییە دۆستانەیە وەك ئەمانەتێك بەردەوامی پێدەدەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو گەلی كورد و شانشینی ئوردنی دراوسێمان.

كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: خوازیارین پەرە بە پەیوەندییەكانمان بدەین لەسەر ئاست و بوارە جیاوازەكان، لەوانە بازرگانی و ئابووری و تەندروستی و پەروەردە و گەشتیاری، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو كارئاسانی و هەماهەنگییەك لەگەڵ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا دەكەین.

 

 47 جار بینراوە