سەرەکی » ئابووری » بۆرسەی عیراق: لە یەك مانگدا مامەڵە بە 171 ملیار پشكەوە كراوە

بۆرسەی عیراق: لە یەك مانگدا مامەڵە بە 171 ملیار پشكەوە كراوە

بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق ئاشكرایكرد: لە یەك مانگدا مامەڵە بە 171 ملیار پشكەوە كراوە‌و بەهای مامەڵەكانیش زیاتر لە 115 ملیار دینار بووە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق، لەكۆی 103 كۆمپانیا كە لەبۆرسە تۆماركراون، لە مانگی ئەیلولدا مامەڵە بە پشكی 58 كۆمپانیاوە كراوە‌و پشكی 24 كۆمپانیاش كڕین‌و فرۆشتنیان پێوە نەكراوە لەبەرئەوەی جیاوازی لەنێوان نرخی فرۆشیار ‌و خواستی كڕیاراندا هەبووە، هەروەها مامەڵەكردن بە پشكی 23 كۆمپانیاوە راگیراوە لەبەرئەوەی راپۆرتی دارایی خۆیان پێشكەش نەكردووە.

راپۆرتەكەی بۆرسەی عیراق باسی لەوەشكردوە: لە مانگی رابردوودا 171 ملیار‌و 165 ملیۆن و 899 هەزار پشك كڕین‌و فرۆشتنیان پێوەكراوە ‌و بەهای مامەڵەكانیش زیاتر بووە لە 115 ملیار‌و 488 ملیۆن دینار.

 

 

 63 جار بینراوە