سەرەکی » هەواڵ » بایدن یاسای قەرزی وڵاتەكەی ئیمزا كرد

بایدن یاسای قەرزی وڵاتەكەی ئیمزا كرد

جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئیمزای لەسەر یاسای بەرزكردنەوەی ئاستی قەرزی وڵاتەكەی كرد، كە لە مێژووی ئەمریكادا بەرزترینە.

بایدن ئیمزای لەسەر ئەو دەقە كرد، كە تا كۆتایی ئەمساڵ رێگە بە قەرزكردنی 480 ملیار دۆلار دەدات، ئەمەش گەورەترین بڕی قەرزە لە مێژووی ئەمریكادا.

دەقی یاساكە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە ئامادەكراوە و لە ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی 219 ئەندام بەرامبەر 206 ئەندام پەسەندكراوە. بەپێی دیموكراتەكانیش، ئەو دەقە رێكارێكی كاتییە و دەرفەت بە سەرۆكی وڵات دەدات، تاكو پابەندی ئەو بەڵێنە ئابوورییانە بێت كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بە ئەمریكییەكانی داوە.

 148 جار بینراوە