سەرەکی » ئابووری » ״هاوسه‌نگیی دارایی بۆ عیراق ده‌گەڕێته‌وه״

״هاوسه‌نگیی دارایی بۆ عیراق ده‌گەڕێته‌وه״

په‌یمانگه‌ی پاره‌داركردنی نێوده‌وڵه‌تیی رایدەگەیەنێت: زۆرینه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له ‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان سوودمه‌ندن و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، عیراق پێویستی به‌وه‌یه‌ نرخی نه‌وت 62 دۆلار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو هاوسه‌نگیی دارایی به‌دیبهێنێت.

له‌ راپۆرتێكدا، په‌یمانگه‌ی پاره‌داركردنی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاندووه‌، هه‌موو وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان سوودمه‌ندن و ده‌توانن كورتهێنانی بودجه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ و هاوسه‌نگیی دارایی به‌دیبهێنن.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، وڵاتێكی وه‌ك عیراق كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ هه‌نارده‌كاری نه‌وته‌ له‌ رێكخراوی ئۆپیك، پێویستی به‌وه‌یه‌ ساڵی 2022 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 62 دۆلار بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی دارایی به‌دیبهێنێت و كورتهێنانی له‌ بودجه‌کەیدا نه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بۆ ئه‌مساڵ پێویستی به‌وه‌یه‌ نرخی نه‌وت 63 دۆلار بێت.

 149 جار بینراوە