سەرەکی » وەرزش » فێدره‌ر له ‌نێو ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزاندا نییه‌

فێدره‌ر له ‌نێو ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزاندا نییه‌

بۆ یه‌كه‌م جار دوای 5 ساڵ رۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزان به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو ده‌كات.
به‌شداری نه‌كردنی فێدره‌ر له‌ ماسته‌رزی ئیندیان وێڵز بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ 480 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی یاریزانان له‌ ده‌ست بدات، له‌ پاڵ ئه‌وه‌ش هوبه‌رت هۆركاشی پۆڵه‌ندی گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی، به‌مه‌ش فێدره‌ر له‌ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندیه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی یانزه‌یه‌م.
فێدره‌ر دوای ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕان به‌هاری ئه‌مساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ ته‌نها 13 یاری كردوه‌و باشترین ده‌ستكه‌وتی گه‌یشتن بوو به‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی ویمبڵدۆن و دوای ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ش كۆتایی به‌ وه‌رزی هێنا.
فێدره‌ر له‌ سه‌ره‌تای وه‌رز له‌ ریزبه‌ندی پێنجه‌م بوو به‌ڵام به‌هۆی به‌شداری نه‌كردن له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كان خاڵی زۆری له‌ده‌ستدا.
فێدره‌ر بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 2002 چووه‌ته‌ نێو ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزان و ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ ساڵی 2002 و ساڵی 2016 و 2017 له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌ویش به‌هۆی پێكان.
به‌پێی ریزبه‌ندیه‌ نوێیه‌كه‌ش رافا نه‌داڵ به‌سود بینین له‌ ئه‌نجامی خراپی ئه‌ندری رۆبلیڤ له‌ ئیندیان وێڵز گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی و هه‌ریه‌ك له‌ كاسپه‌ر رود و هۆربێت هۆركاشیش پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وتون و له‌پله‌ی نۆیه‌م و ده‌یه‌م گیرساونه‌ته‌وه‌.
كامیرۆن نوری به‌ریتانیش دوای بردنه‌وه‌ی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بازێكی گه‌وره‌ی له‌ ریزبه‌ندی یاریزانان ناوه‌ كه‌ له‌ پله‌ی 26ه‌وه‌ چووه‌ته‌ پله‌ی 15یه‌می ریزبه‌ندی و نیكۆلۆز باسیلاشڤیلی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش 9 پله‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌.

 101 جار بینراوە