سەرەکی » ئابووری » ״ئابووریی هەرێم لە رێگەی كشتوكاڵەوە بەهێز بكەین״

״ئابووریی هەرێم لە رێگەی كشتوكاڵەوە بەهێز بكەین״

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە كاتی كردنەوەی پێشانگەی پیشەسازیی خۆراك و كشتوكاڵ لە سلێمانی رایگەیاند: كردنەوەی ئەم پێشانگەیانە زۆر گرنگە و ئەم پێشانگایە یەكێكە لە پێشانگە گەورەكانی بواری كشتوكاڵیی هەرێم كە هەموو سێكتەرەكانی كشتوكاڵی لەخۆگرتووە. هاوکات کردنەوەی دەرگایە بە رووی سەرمایەدار و وەبەرهێنەران کە لە بواری كشتوكاڵدا كار دەكەن.

وتیشی: «لەم پێشانگەیەدا دەرفەتی گفتوگۆ و پەیوەندیی نێوان كۆمپانیاکان زیاتر دەبێت و هەلێکە بۆ ئەو كۆمپانیانەی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەشداریی پێشانگەیان كردووە ئاشنابن بە كەشوهەوا، ئاو و ئاژەڵداری و پەلەوەری كوردستان و سێكتەرەكانی كشتوكاڵ بە گشتی».

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا: ئێمە دەبێت بتوانین ئاستی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی خۆمان بەرەوپێشبەرین و خۆمان ببینە خاوەنی كارگەی خۆمان و هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنین و بنیادی ئابووریی خۆمان بەهێز بكەین.

 136 جار بینراوە