سەرەکی » هەمەڕەنگ » یەكەم توێژینەوە لەبارەی رۆژنامەگەریی مۆبایلەوە

یەكەم توێژینەوە لەبارەی رۆژنامەگەریی مۆبایلەوە

رۆژی 4ی 12ی 2021، گفتوگۆی ماستەرنامەی هاوكارمان ئەركان جەبار ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەكەمان لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی – بەشی تەكنیكی میدیا بەڕێوەچوو، لە ژێر ناونیشانی (رۆڵی رۆژنامەگەریی مۆبایل لە بەرهەمهێنانی هەواڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان لای میدیاكاران – توێژینەوەیەكی بەراوردكارییە لەنێوان كەناڵەكانی GK و پەیام).

دوای نزیكەی سێ سەعات لە گفتوگۆی چڕوپڕ، دواجار لەلایەن لیژنەی گفتوگۆ كە پێكهاتبوون لە: د.حەكیم عوسمان وەكو سەرۆكی لیژنە، د.سامان جەلال ئەندام، د.ئیبراهیم سەعید ئەندام و د.رێبەر گۆران ئەندام و سەرپەرشتیار، توێژینەوەكە بەپلەی (زۆرباشەی باڵا) پەسەند كرا.

جێگەی ئاماژە بۆكردنە، بابەتی رۆژنامەگەریی مۆبایل وەكو رۆژنامەگەرییەكی هاوچەرخی بواری بەرهەمهێنانی هونەرە رۆژنامەوانییە جۆراوجۆرەكان و رۆڵ و بەكارهێنانی لە میدیای بینراودا بابەتێكی نوێیە، بۆیە ئەم توێژینەوەیە لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، دەبێتە یەكەم توێژینەوەی ماستەر كە لەو بوارەدا ئامادە كرابێت.

بەناوی كوردستانی نوێ‌-ەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هاوكارو هاوپیشەمان ئەركان جەبار دەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

 147 جار بینراوە