سەرەکی » کەلتوور » فۆلكلۆر و قەڵای مێژوویی

هونەری تەلارسازیی لە عیراق

فۆلكلۆر و قەڵای مێژوویی

كوردستانی نوێ‌

هونەری تەلارسازی لە وڵاتانی میزۆپۆتامیا چەندین كەلتوری جیاجیا لە خۆدەگرێت، لە ماوەی هەزارەی دەیەمی پێش زایینەوە درێژدەبێتەوە، كاتێك هەرەمە هەمیشەییە سەرەتاییەكان دروستكران تا سەدەی هەشتەمی پێش زایین.

لە نێوان دەستكەوتە تەلارسازییەكانی عیراق پەرەپێدانی پلانی تەلارسازی و دیزایینكردنی ئەو خانوانەی كە حەوشەیان هەیە و لەگەڵ دروستكردنی زەقورەكان. هونەری تەلارسازی عیراقی كەوتۆتە ژێر كاریگەریی هەموو شارستانییەكان كە لە مێژوودا جێ‌ پەنجەیان بەجێهێشتووە، لەوانە شارستانیی رۆمانی و ئێرانی و ئەوانی تر.

رەسەنی
مزگەوتی سامەڕا كە لە سەردەمی عەباسییەكاندا دروستكرا لەگەڵ پێچاوپێچەكەی سامەڕا، نموونەی تەلارسازیی ئیسلامین لە عیراقدا، هەروەها شەناشیل سیمایەكی تری تەلارسازیی عیراقییە كە تا سەرەتای سەدەی بیست بەردەوام بوو، یەكێكی تر لە سیمای تەلارسازیی عیراقی موسڵییە، دوای ئەوەش عیراق كەوتە ژێر كاریگەریی تەلارسازیی هاوچەرخ كە بە جیهاندا بڵاوبۆوە، وێڕای بوونی تایبەتمەندی تەلارسازیی عیراقی لە بەشێك لە كارە هاوچەرخەكان، وەك تاوەری بەغدا.

مێژووی عیراق تەلارسازی زۆری بەخۆوە بینییەوە، كە دەركەوتووترینیان (ئیحسان شێرزاد، ئیسماعیل فەتاح ئەلترك، باسل بەیاتی، دڵشاد شەهاب، دەلیل بن یەعقوب، رائید جەرار، رەفعە چادرچی و زەها حەدید)ین، زۆرێك لەو تەلارسازانەی جێ‌ پەنجەیان بەجێهێشت بوونە شایەتحاڵ لەسەر رەسەنی هونەری تەلارسازیی لە عیراقدا.

ئەم راپۆرتە كورتەیەكە لەبارەی گرنگترین تەلارسازیی ئیسلامی كۆن و هاوچەرخ باس دەكات و خۆی لە گەورەیی زەها حەدید تەلارسازیی هاوچەرخدا بەرجەستە دەكات.

پێچاوپێچەكەی سامەڕا
بەهۆی شێوازە دەگمەنەكەی یەكێكە لە سیما و شوێنەوارە كۆنە بەناوبانگەكانی عیراق. لە بنەڕەتدا وەك شوێنێك بۆ بانگدان لەو مزگەوتەدا دروستكرا كە لەلایەن متەوەكیل بیلای عەباسی لە ساڵی 237ی كۆچی لە بەری خۆرئاوای شاری سامەڕا بنیاتنرا، دیزاینەكەی لەلایەن دەلیل بن یەعقوبی تەلارسازەوە دانرا، مزگەوتەكە لەو دەمەدا گەورەترین مزگەوت بووە لە جیهانی ئیسلامی. لە لووتكەی پێچاوپێچەكە چینێك هەیە كە لای دانیشتوانی سامەڕا بە (الجاون) ناودەبرێت و شوێنێكە بۆ ئەو كەسەی بانگ دەدات و دەنگی بانگدانی لێوە بڵند دەكات. مەنارەی شوێنی بانگدانی مەلویە لە شاری سامەڕا، چەندان شوێنەواری سەردەمی حوكمڕانی دەوڵەتی عەباسی لەخۆدەگرێت.

تەلارسازیی ئیسلامی
تەلارسازیی ئیسلامی تایبەتمەندی خۆی هەیە، كە مسوڵمانان وەها بەكاریان هێناوە، تا ناسنامەی خۆیانی لێوە دەربخەن، ئەو تەلارسازییە لە رێی مسوڵمانانەوە سەریهەڵدا لەو ناوچانەی كە دەستی ئیسلامی پێگەیشتووە، وەك نیمچە دوورگەی عەرەب و عیراق و میسر و وڵاتی شام و مەغریبی عەرەبی و توركیا و ئێران و خوراسان و وڵاتی پشت رووبار و سند و ئەو ناوچانەی بۆ ماوەیەكی زۆر لەژێر حوكمڕانی مسوڵماناندا بوون، وەك ئەندەلوس (ئسپانیای ئێستا) و هیندستان.

تایبەتمەندی تەلارسازیی ئیسلامی و خەسڵەتەكانی بەشێوەیەكی گەورە كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی ئاینی ئیسلام و ئەو رێنیسانسە زانستییەی كە بە دوای خۆیداهێنا.

لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە، بەپێی ژینگە و فۆلكلۆری تەلارسازیی شارستانی پێشووی ناوچەكە، گومەزی كراوە لە شام و عیراق و دوورگەی عەرەبی بەربڵاوە، بەڵام ئەوە لە توركیا ونبووە بەهۆی كەشی ساردی وڵاتەكە، لە یەمەنیش بەهۆی میراتی تەلارسازیی. بە هەمانشێوە پەرەسەندنی شێواز و پیشەكان دەبینین بەتێپەڕینی سەردەمەكان و گۆڕانكاریی لە رەوشی سیاسی و گوزەران و كەلتوری دانیشتوان.

شەناشیل
مەشەربیە یان شەناشیل پێكهاتەیەكی تەلارسازییە و خۆی لە زەقكردنەوەی ژوورەكانی نهۆمی یەكەم یان ئەوەی لەسەر و نهۆمی یەكەمەوەیە دەبینێتەوە، بەسەر شەقامدا درێژدەبێتەوە یان لە نێو حەوشەی تەلارەكە (لەو ماڵانەی حەوشەكانیان دەكەوێتە ناوەڕاستەوە).

بەغدای پایتەختی عیراق و هەندێك لە پارێزگاكان بە درێژایی سەدەكان بە دیزاینی سەرنجڕاكێش و ئەو تەلارانە جیا دەكرێنەوە كە لە فۆلكلۆری بەغدادییەوە سەرچاوەیان گرتووە، بەڵام ئەو سیمایانە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا ونبوون، بەتایبەت لە دوای ساڵی 2003، بەهۆی جەنگ و پشتگوێخستنەوە، هەندێك لەو تەلارانە كە شەناشیلیان تێدابوو كراون بە گەنجینە بۆ كاڵا جیاجیاكان و هەندێكیشیان ماڵی چۆڵ و داڕماون.

تەلارسازیی موسڵی
تەلارسازیی لە موسڵ هاوشێوەی شوێنەكانی تری عیراق تایبەتمەندی خۆی هەیە و جۆرێكی تایبەت لە داهێنانی بیناسازیی تێدا دەردەكەوێت، لە موسڵی كۆن لە مزگەوتەكان و كڵێساكان و شوێنە گشتییەكان و ماڵەكان، هەرچەندی ئەو کەرەستانەی بەكارهاتوون لە بیناسازیدا سادەن، بەڵام داهێنانی بیناسازەكان و نەخشێنەران لە جوانكردنی بیناسازیدا بە روونی دەردەكەوێت.

زەخرەفە لە ماڵە موسڵییەكاندا
تێبینی كراوە لە رێی سەرچاوەی كتێبخانەكان و توێژینەوە مەیدانییەكان، زۆربەی ماڵە موسڵییەكان بە مەڕمەڕ یان گەچكارییەكی ورد جێگیركراون، چەندان جۆرە زەخرەفەیان تێدا كراوە، لەوانە زەخرەفەی ئەندازەیی، زەخرەفەی نەباتی، زەخەرەفەی سادە، زەخرەفەی نووسین.

تاوەری مەئمون
تاوەری مەئمون لە بەغدا یان تاوەری بەغدای گەشتیاری، تاوەرێكی گەشتیارییە و دەكەوێتە گەڕەكی مەئمون، ناوچەی یەرموك لە خۆرئاوای بەغدا و بەرزییەكەی نزیكەی 205 مەترە لە ترۆپكی تاوەرەكە وشەی (الله اكبر)ی تێدایە، بە هەمانشێوە چێشتخانەیەكی سوڕاوە یان جووڵا و لە خۆدەگرێت، لە ساڵی 1991 دەست بە دروستكردنی كرا، بەدالەی تاوەری مەئمون هاوشانەی تاوەرەكەیە لە كاتی بۆردومانی هاوپەیمانان بۆ بەغدا بە تەواوەتی خاپوركرا، تاوەرەكە زیانی زۆری پێگەیشت بەهۆی بۆردومانەكان، ئەمەش وایكرد ببێتە تاوەرێكی چۆڵ بەبێ‌ ئەوەی هیچ چالاكی و مەراسیمێكی تێدا بكرێت.

لە ساڵی 2007 دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی تاوەری مەئمون (بەغدا)، دەستكرا بە كاركردن لە دروستكردنی سەنتەرێكی پەرەسەندوو بۆ پەیوەندییەكان لەسەر دەستی ئەندازیارانی عیراقی، بۆیە ناونرا سەنتەری مەئمون بۆ پەیوەندییەكان، تاوەرەكە لە ساڵی 2016دا كرایەوە و گەورەترین ئاهەنگیش بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە لە ساڵی 2017 لە تەنیشت تاوەرەكەوە سازكرا، بەڵام بەهۆی ناجێگیریی رەوشی ئەمنی وڵاتەوە دواخرا.

 109 جار بینراوە