سەرەکی » هەواڵ » پیرۆزباییەکان بۆ ٣١ ساڵەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ

پیرۆزباییەکان بۆ ٣١ ساڵەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ

بەڕێز محەمەد کەریم، سەرنووسەری کوردستانی نوێ

پیرۆزبایی یادی دەرچواندنی 31 ساڵەی یەکەمین رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەرین کە شەرەفێکی گەورەیە لە مێژوویی رۆژنامەگەریی کوردی بەر حزبی شەهیدان ( ی .ن.ک ) کەوتووە، چونکە لەسەرەتادا لە خەمی گەیاندنی پەیام و هۆشیاکردنەوەی کۆمەڵگای کوردەواریبوو، لە خەمی زمانی دایک و بەرەوپێشچوونی دونیابینینیی نووسەر و رۆژنامەنووسانی دوای راپەرینی گەلی کوردستانی 1991دابوو، بۆیە لە پێناسەی رۆژنامەکە نووسیبوویی رۆژنامەیەکی رۆژانەیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات، نەیکردە ئۆرگانی حزبی. بۆیە منیش پاش 30 لە چاپکردنی ئەو رۆژنامەیە بۆ رۆژێکیش نەمتوانیوە فەرامۆشی بکەم و نەیخوێنمەوە، هەروەها لە دوو قۆناغی جیاوازیش کارم تێدا کردووە وەکو چاپکار لە چاپخانەی رۆشنبیری لەهەولێر لەتەک ئازاد فاروق و مام خالید لە 1992تا 31ئابی 1996لە قۆناغی دووەمیش لە چاپخانەی زانکۆی سلێمانی لەتەک سەلام عەبدوڵڵا و حاجی سۆران و رەوانشاد دانا سوور لە کۆتایی 1996تاکو 2004، لەپاڵ چاپکردنی رۆژنامەی رۆژانەی کوردستانی نوێ رۆژنامەی الاتحاد بەزمانی عەرەبی و پشووی کوردستانی نوێ لەشێوەی گۆڤار چاپکردوە. شانازییەکانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ زۆر زۆرن، بەڵام دەکرێت پوختی بکەینەوە و بڵێین بوو بە قوتابخانەیەک و ئەکادیمیایەک بۆ پێگەیاندنی چەندین رۆژنامەنووس و میدیاکار و چەندیش رۆژنامەنووسی کوردستانی نوێ بوون بە خاوەنی بڕوانەی دبلۆم و بکالیۆرس و ماستەر و دوکتۆرا. چەندین توێژینەوەی گرنگیش لەناوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەسەر نووسراوە.

لەو یادە بەرزو پیرۆزەدا وێرایی پیرۆزبایی و بەردەوامی شەپۆڵی سوسیال میدیا هەمیشە جوانتر و کەرەستەی بابەتەکانیش رۆژانە و نوێن، هەرچەندە دەڵێن رۆژنامەی رۆژانە کۆنترینە، چونکە 24 کاتژمێر لەدواوەیە.

بەهیواین ساڵی 2022 ساڵی خەونەکانمانبێت، بەوەی هەرچی زووە بتواندرێت بیبلۆگرافیا بۆ هەموو ژمارەکانی بکرێت و لە دوو توێی چەند بەرگێک چاپبکرێت. ئەوە خەونی چەندین ساڵەمە. زاندراویشە هەموو ژمارەکان لە سفرەوە تاکو ئەمڕۆ هەمووی سکانەر کراوە خراوەتە بەردەستی توێژەران.

ماندووبوون و شەونخوونیتان پیرۆز

حەمید بەدرخان
ئەڵمانیا 12/01/2022

 585 جار بینراوە