سەرەکی » مانشێت » یەکەم گفتوگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ڕژێمی عێراق

یەکەم گفتوگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ڕژێمی عێراق

خدر مەعسوم

شۆڕشەکانی کورد و پارتە سیاسییه‌کان لە گشت پارچەکانی کوردستان گفتوگۆیان لەگەڵ ڕژێمەکانیان ئەنجام داوە ، تائێستا هیچ كام لەو گفتوگۆیانە سەرکەوتوو نەبوون، بەتایبەتی پاش ساڵی١٩٦١ و بەدواوە لە عیراقدا چەندین دانێشتن و ڕێکەوتن و شەڕ ڕاگرتن لەگەڵ چەندین ڕژێمدا کراوە، کە گشتیان بە کۆدەتای عەسکەری دەسه‌ڵاتیان گرتۆتە دەست، بۆیە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتیان پێویستییان بە شەڕ ڕاگرتن هه‌بووە ، کە هه‌ركاتێ خۆیان چەسپاندووە و پێویستییان بە ڕاگرتنی شەڕ نەماوە و دەستییان بە شەڕ کردۆتەوە، یان ڕژێمەکان زیاتر لە ترسی کۆدەتای عەسکەری کەوتونەتە گفتوگۆ ، بۆ لەناوبردنی نەیەره‌کانیان و بەهێزکردنی پێگەکانیان لە ناو سوپادا، نەک بە هۆی شکستی سەربازی لەگەڵ کورد بووبێت، لە هەمان کاتدا کورد لەژێر فشاری خەڵکدا ناچار بووە، بچێتە سه‌رمێزی گفتوگۆ یا به‌مه‌به‌ستی پشودان و پێویستیی به‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی ئەندامانی حیزبەکەیان، لەگەڵ ئەوەی دەیانزانی بەرهەمەکەی بێ سودە، بۆیە هەردولا، ڕاگرتنی شەڕیان بۆ سوودی خۆیان بەکاردەهێنا ، لەهەمان کاتدا ڕژێم لەکاتی گفتوگۆدا هەوڵی دەدا تۆڕی جاسوسی لە ناو هێزی پێشمەرگەدا پەیدا بکات و بچێتە ناو ڕێکخستنەکانه‌وه‌، شۆرشیش هەوڵی به‌ بەهێزکردنی پێشمەرگە و پەرەی به‌ ڕێکخستنەکان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسایەتییه‌ نیشتمانپەروەره‌كانی ناو شارەکان ده‌دا و پشووەکی باشیش بوو بۆ پێشمەرگە . لەسەرێكه‌وە لەناو جەماوەردا متمانەی بەهێز دەبوو، کە میری مل کەچ دەکرد بۆ گفتوگۆ، لەلایەکی تریشەوە هاوکارانی کورد لەگەڵ ڕژێم ترسیان لێ دەنیشت و ناچار دەبوون بۆ خۆ پاراستن لە داهاتودا لەژێرەوە پەیوەندی لەگەڵ شۆڕش دەست پێبکەن و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری نیشان بدەن ، بەلام هەموکاتێ لە ڕاوەستانی شەڕدا ڕژێم زیاتر سودمەند بووە ، بەپلان کارەکانی کردووە. لە خاڵە گرنگەکانی گفتوکردن: دیاری کردنی شۆین، کاتی کۆبونەوەکان، بوونی لایەنی سێیەم بۆ چاودێری گفتوگۆیەکان، بەشداربوان، شێوەی مێزەکە، چۆنیەتی دانیشتن لە دەوری مێزەکە، سەرۆکایەتی کۆبونەوەکان و شوێنی حەوانەوە، کەئەمانە خاڵی گرنگن لە گفتوگۆدا، كه‌ هەمووکات گفتوگۆ لە بەغدای پایتەخت ئەنجام دراوەو ڕژێمی عیراق لە هەنگاوەکانی گفتوگۆدا باڵا دەست بووە و شۆرشەکانی کورد ئەو هێزەیان نەبووه‌، كه‌ شوێن و کاتی گفتوگۆ دیاری بکه‌ن، کە ئەمەش باڵا دەستی داوەتە ڕژێمی بەغدا، هەروەها نەبوونی وڵاتێکی سێیەمی ناوبژیوان یا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، کە زامنی ڕێکەوتنەکان بێت. سەرکردایەتی کردنی گفتوگۆیەکانیش بە سەرۆکایەتی لایەنی حکومەت بووە ، نەک وەک دوو لای هاوسەنگ، شوێنی حەوانەوەش ڕژێم دایدەنا، کە پڕبوو لە کامیرای نهێنی و ئامرازی گوێگرتن، بۆیه‌ نەدەکرا بەسەربەستی لە نێو خۆیاندا ئاخافتن بکەن. لە ساڵی (١٩٦١) بە دواوە بەتایبەتی لەو گفتوگۆیانەی شۆڕشی ئەیلول، دیارترینیان ڕێکەوتننامەی ١١ ئازار بوو، کە بۆ ماوەی چوار ساڵ شەڕ ڕاوستا، گەلەکەمان بە تەواوی کەوتە خەونی بە ئامانج گەیشتنی داواکارییەکانی، بەڵام بەعسییەکان تەنها بۆ بە هێزکردنی خۆیان و لە ناو بردنی نەیارەکانیان لە ناو حیزب و دەرەوە و دەست بەسەرداگرتنی هێزی چەکداری عیراقی بەکاریان هێنا.
لەگەل ئەوەی شۆڕش نەیتوانیوە لەڕووی عەسکەرییەوە چۆک بە دوژمن دابدا و بەهەمان شێوە ڕژێماکانیش تا ئێستا نەیانتوانیوە بە شیوەی عەسکەری شۆڕشی کورد لەناوبەرن. تا ئێستا کورد بە درێژایی میژوو لەرووی سیاسیەوە دۆراندویەتی.
لەسەرەتای دروست بوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بە دواوە، بە بەردەوامی ڕژێم کەسایەتی بێلایەنی کوردی ناردووە بۆ لای مام جەلال و سەرکردایەتی، بۆ زیاتر زانینی دەنگ وباسمان بووە، تێروانینمان چۆنە، ئایا ئامادەیمان هەیە بۆ گفتووگۆ، داواکاریەکانمان چین، بێ بوونی پڕۆژەیەکی میری یا نیەتێکی باشی هه‌بووبێ بۆ چارەسەری داخوازییەکانی نەتەوەی کورد. بەگەرانەوەمان بۆکوردستان لە ناوچەی برادۆست میری بە هەمان شێوە حاجی محەمەدی شێخ رەشیدی لۆلان سەرۆکی عەشیرەتی برادۆستی راسپاردبوو.


بە دەستپێکردن و هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ وگەڕانەوەمان بۆ کوردستان لە دۆڵی کۆستێ، کە دەکەوێتە ناوچەی سێ سنووری عیراق وتورکیاو ئێران، یەکێ لە خاڵەکانی کۆبونەوەکانی سەرکردایەتی گفتوگۆ بوو لە گەڵ ڕژێم، كه‌ لە ناو تەیارەکانی یەکێتیدا بۆچوونی جیاواز پەیدا بوو . ئێمە وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەڕابوینەوە و لەدەرەوەش بەهەمان روحیەت کارکرابوو. لە ناوەوە یەکێتی دابەش بووبوون بۆ بزوتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان و کۆمەڵەی مارکسی لینینی. جیاوازێکی زۆر لە بیر کردنەوە لە نێوان بیرو باوەڕەکانی یەکێتی لە دەره‌وە و ناوەوە هەبوو. زوربەی هێزەکەی ناوەوه‌ بریتیبوون لە بزوتنەوە، کە کادیرە پێشکەوتووه‌کانی خاوەن مێژوویه‌کی دوورو درێژو لەسەر ئاستی کوردستاندا ناسراوبوون، وەک :عەلی عەسکەری، عومەر دەبابە، د.خالد ، هەروەها رەسول مامەند، تایەری عەلی والی، سەید کاکە وسەعدی گجکە، کەئەمانە هەریەکەیان لە ناوشۆڕشی پێشودا لە ناوچەکانی خۆیاندا سەنگی خۆیان هەبوو ، بۆیە ژمارەیەکی زۆری لە کادیر و پێشمەرگە کۆنەکانی شٶڕش و له‌ ناوچەکاندا خەڵکی عەشائری دێهاتەکان لەگەڵ ئەوان بوون، زۆری و بۆری پێوە دیاربوو. کۆمەڵە لە ژمارەیەکی زۆر کەم لە گەنجی خوێن گەرم وتوندڕەو پێکهاتبوون، كه‌ زوربەیان خەڵکی شار بوون ، لەسەر بیرو باوەری ماوی (ماوتسی تۆنغ سەرۆکی چین) ، هەندێکیشیان بەهۆی خزمایەتی ودۆستایەتییه‌وه‌ هاتبوونە ناو کۆمەڵە، فڕیان بەسەر مارکسیەتە وە نەبوو، بەڵام بە شیوەیەکی گشتی کۆمەڵە لەڕووی چۆنیەتییەوە باشبوون. کۆبونەوەی سەرکردایەتی لە نوێنەرانی سەرکردایەتی بزوتنەوە وکۆمەڵە و یەکێتی لە دۆلی کۆستێ ئەنجام درا، بۆ یەکەمجار خەتی گشتی، لەو هەڤاڵانەی کە نە کۆمەڵە بوون ونە بزوتنەوە ، وەک خەتی سێیەم لە ناو یەکێتیدا دروست بوو. لەو کۆبونەوانە بڕیار درا هەر ڕێکخستنەی شەش ئەندام دەست نیشان بکا بۆ ئەندامی سەرکردایەتی، بەفەرمی یەکێتی بووە سێ باڵ: بزوتنەوە، کۆمەڵە وخەتی گشتی، بەڵام بەڵێندرا، هەموو وەک یەکێتی کاربکەن، لەسەر ئەو بنەمایە ستراکچەری یەکێتی داڕێژرا.
گشت ڕێکخراوەکانی یەکێتی لەدەرەوەی وڵات وەک یەکێتی کاریان دەکرد، لەگەڵ ئەوەی لەناویاندا کۆمەڵە وبزوتنەوە و خەتی گشتی هه‌بوو، تا ماوەیەکی زۆر هەروا مایه‌وە، بۆیە پەیوندییەکانی نێوان ئەندامان لە دەرەوە زۆر باشتر بوو بە بەراورد لەگه‌ڵ پەیوەندییەکانی نێوان ئەندامانی تەیارەکانی ناوەوە. لەدەرەوە جیاوازی نەبوو لە نێو ئەنداماندا و به‌گشتی وەک یەکێتی کاریان دەکرد. منیش وەک ئەندامێکی خەتی گشتی بە لێپرسراوی لقی یەکی هەولێر داندرام ویەکەم کەس بووم، ڕێکخستن بۆ ئەو خەتە دروست بکەم، ئەمەش بووە سەرەتای دروستبوونی خەتی گشتی وەک ڕێخراوەیەک، کە لە پێشتر لەناو یەکێتیدا بزوتنەوەو کۆمەڵە کاریان بۆ رێکخراوەکەی خۆیان کردبوو. بەبوونی مام جەلال بە لیپرسراوی یەکەمی خەتی گشتی سەنگی دابووه‌ ڕێكخراوه‌كه‌، لە ماوەیەکی کەمدا ڕێکخستن لە ناو شارو دەرەوە باش پەرەی ساند، چەندین ڕێکخستنی ناوەوە بەتایبەتی ئه‌وانه‌ی پەیوەندییان لەگەڵ مام جەلال هەبوو، بەرەو ڕووی منی کردەوە بۆ سەرپەرشتی کردنیان. لەگەڵ ئەوەی مام جەلال لێپسراوی یەکەمی خەتی گشتی بوو، بەڵام هەموو کاتێ دڵی لای کۆمەڵە بوو. مام جه‌لال لەو باوەڕەدا بوو، بەرەیەکی فراوانی نیشتمانی گەورە بێتە کایەوە، لە نێویاندا پارتی پێشڕەو سەرکردایەتی بکات، کە بۆئەم پارتەش بیری لە کۆمەڵە دەکردەوە، کە ببێتە دینەمۆی ئەم بەرەیە، بەڵام بە بوونی بزوتنەوە ئەم بۆچوونەی سەری نەگرت و مام سیاسەتی چەپکە گوڵی هێنا گۆڕێ. کۆمەڵە بە نەمانی زۆربەی سەرکردایەتییەکەیان و به‌ لەسێدارەدانی شێخ شەهاب، جعفرعبدولواحید وهەڤاڵەکانیان و گرتنی زۆربه‌ی سەرکردەکانیان، رێکخستنەکانی توشی شۆک کردبوو، بۆیە مام هانی نەوشیروان مستەفای دا، کە لەگەڵیان کار بکات، کە خۆی لە خەتی گشتی یەکێتی بوو، بە هیچ شیوەیەک باوەڕی بە کۆمۆنیزم و ماویزم نەبوو. مام جەلال و نەوشیروان زۆر ناڕازی بوون لە ئەدای کۆمەڵە. نەوشیروان دەیوت کارکردنم لەگەڵیان سوودی نابێ. نەوشیروان لەسەرداوای مام، کە یەکێ بوو لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە، ڕەزامەند بوو بچێتە ناو کۆمەڵە و مامیش بەڵێنی تەواوی پشتگیری پێدا و داواشی لە ئێمە کرد پشتگیری بکەین(٢،١).
یەکێتی ئەندام بوو لەناو (التجمع الوگنی العراقی – توع) کە سوریای حافڤ اسدی لە پشتی بوو، دروشمی ڕوخانی ڕژێمیان هەڵگرتبوو، توع لەچەند رێکخراو و حیزب دروست بووبوو، لەوانە:
• حزب البعث العربی الاشتراکی-قیاده‌ قطر العراق
• الحرکه‌ الاشتراکیه‌ العربیه‌
• الحزب الشیوعی العراقی –القیاده‌ المرکزیه‌ (ابراهیم علاوی)
• الحزب الاشتراکی (رشید محسن)
•مٶتمر القومیین (ایاد سعید ثابت).
زۆربەی ئەم رێکخراوانە کەسایەتی بوون نەک حیزب و رێکخراو جگە لە حیزبی بەعس، کە ڕاکردووەکانی لەدەست بەعسی بەکرو سەدام ڕایان کردبوو، ژمارەیان زۆر بوون و حکومەتی سوریاش لە پشتیان بوو، بزوتنەوەی سۆشیالیستیش هەندێ ئەندامیان هەبوو.
لە ناوه‌وه‌ هەردولا بە بزوتنەوە و کۆمەڵە تامەزرۆی گفتوگۆ بوون ، لە ناو بزوتنەوەش جیاوازی هەبوو لە بیرکردنەوەی سەرکردایەتی شاخ و ناوە وە لەسەر گفتوگۆ و بە عێراقیکردنی شۆرش. بزوتنەوەو کۆمەڵە باوەریان وابوو شۆڕش بەهێز بکەین بۆ ئەوەی حکومەت ناچار بکەین ڕێکەوتننامەی ئازار جێبەجێ بکات، تەنانەت شێخ شەهاب و هەڤاڵانیان هەمان بۆچوونیان هەبوو(٣). ڕوخانی ڕژێمیان لە ئەجندادا نەبوو. گفتوگۆ کردن لەگەڵ ڕژێمی عێراق هەڵتەکانی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ توع وسوریا و لیبیا. سوریا ولیبیا تەنیا وڵات بوون یارمەتییانداین بۆ هەڵسانەوەی شۆڕش، بە هۆی سنوریشەوە سوریا زۆر گرنگ بوو بۆمان، لەلایەکی تریشەوە کەسمان لەو باوەڕە نەبووین، کە لەگەڵ حکومەتی عیراق دەگەینە ڕێکەوتنێکی کۆتایی، جگە لەدەستدانی دۆستەکانمان، کە ئەمەش پلانی ڕژێمی عێراق بوو بۆ تێکدانی پەیوەنییه‌كانمان لەگەڵ سوریاو دابڕانمان و لاوازکردنمان. سوریای حافز ئەسەد لەگەڵ عێراق هەمان حیزبی بەعس بوون ، لەسەر سەرکردایەتی کردنی بەعس ناکۆکییەکی توندیان هەبوو، هەر لایە دەیویست ئەوی تر بڕوخینێ. لە سوریا ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردایەتییەکانی بەعسی عێراقیان لا بوو، کە ناویان لەخۆیان نابوو بەعسی چەپ- قیادەی قوتڕی بۆ جیابونەوە لە بەعسی عێراق، کە بە کۆنەپەرست ناویان دەبرد، بە هەمان شێوە لە عێراقیش چەندین سەرکردایەتی بەعسی سوریا ولوبنانیان لابوو، لەوانە: دامەزرێنەری بەعس میشیل عەفلەق، کە بەهەمان شێوە هەوڵیان دەدا بۆ ڕوخانی ڕژێمی سوریا، کە ئەم ناکۆکییەی نێوانیان بە قازانجی کورد بوو.
لە مانگی نۆڤەمبەر دۆڵی کۆستێ، کە کۆیستان بوو، شوێنی حەوانەوەی لێ نەما، کە نە خانوێک نە چادرێک و تەنانەت بەتانییەک نەبوو بە خۆمان دابدەین. سەرما و بە فر ناچاری کردین شۆڕ ببینەوە بۆ دێیەکانی خواکورک، کە ناوچەی برادۆستە، سەرۆک عەشیرەتەکەی شێخ محەمەدی شیخ ڕەشیدی لۆلانە. لەو کاتەدا ئەنوەر سادات ئامادەیی نیشاندا بچێتە ئیسرائیل، وتارەکەی له‌ ٩ی نۆڤەمبەری ١٩٧٧ بۆ ئەنجومەنی گەلی میسری و ئەنجامدانی سەفەرەکەی لە ١٩ی مانگدا بۆ تەلئەبیب ، زلزالەکی لە وڵاتانی عەرەبی دروست کرد. خۆپیشاندان لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی دەستی پێکرد، دژی ئەم هەنگاوە. بەتایبەتی لە بیروت و دمشق و بەغداو تەرابلس. لە سوریا رۆژی ماتەمینی داندرا و ئاڵاکان بۆ نیوە هاتنە خوارەوە، لە بەغداش، کەئەم ڕۆژە جەژنی قوربان بوو، بڕیار درا بە نەکردنی ئاهەنگی ڕەسمی جەژنی رەمەزان. بە پێشنیاری قەزافی سەرۆک کۆماری لیبیا، بەرەیەکی خۆڕاگرتن و بەرەنگاربوونەوە(جبهه‌ الصمود والتصدی) لە عێراق ، سوریا، لیبیا، جەزائیر، یەمەنی باشور و بەرەی رزگاری فەلەستینی دروست بوو ، بۆیە فەزایەکی دروست کرد، گەر مفاوەزات لەو کاتەدا بکرێت، بیانوو بەدەستەوەیە بەرامبەر هاوپەیمانەکانمان لە دیمشق، کە فشارێکی زۆر هەبوو لەسەر مام جەلال بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆ، کە خۆی نەیدەویست. عەلی عەسکەری دۆستایەتی لەگەڵ قائد فەیلەقی که‌رکوک (لیوا ڕوکن ئیسماعیل تەها ئەلنعیمی) هەبوو ، عەلی عەسکەری دۆستایەتی لەگەڵ ژماره‌یه‌كی زۆر لەئه‌فسه‌رە گەورەکانی ئەو سەردەمە هەبوو، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئه‌و کاته‌ی كه‌ باڵی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ حکومەت کاریان دەکرد. لە رێگای شێخ محەمەدی لۆلانه‌وه‌ داوای لە ئەلنعێمی کرد، ئایا میری ئامادەیە نوێنەرێکمان بێت؟ و بەسەلامەتی بگەڕێتەوە بۆ باسکردنی چارەسەری مەسەلەی کورد، لەسەر چ ئاستێک دەبێت. وەڵام هاتەوە، کە میری ئامادەیە، گەر مام یا عەلی عەسکەری بێت، ئه‌وا سەدام دەیان بینێ و کارنامەیەکی بێ سەرناو و ئیمزا بۆ ناردبووین، لە نامەکەدا دەڵێ(٤):
ان الخط العام الذی تتبعه الثورة فی معالجه‌ المسی له‌ الکردیه‌ وبنا‌و مٶسسات الحکم الذاتی خط صحیح ولا تراجع عنه. والثوره‌ متوجه بشکل مبدئی وجدی فی تطویر مٶسسات الحکم الذاتی وممارساتها. ومن الامور الطبیعیه‌ ان ترافق الاعمال الکبیره‌ والمعقده‌ کالحکم الذاتی ومعالجه‌ القظیه‌ الکردیه‌ بعض الاخطا‌ء، غیر ان القسم الاکبر من هذه الاخطا‌ء سببه التصرفات المعادیه‌ للثوره‌ من جانب بعض الاطراف. ومنها انتم.
نعلن استعدادنا للعفو عنکم ومن هم بمعیتکم وتاریخ التعامل یٶکد التزامنا بوعدنا وابتعادنا عن اسالیب الغدر. ان الاطلاع علی وجهه‌ نظرکم فی المسائل السیاسیه‌ ودرجه‌ تفاعلنا معها ترتبط بتغیر موقفکم وموقعکم المضاد من السلطه‌ .
ان الفرص المتاحه‌ لکم فی المساهمه‌ فی البنا‌ء والتفاعل مع الثوره‌ وموقفنا نحن من التفاعل لایمکن تصورها الا عندما تکونوا مواطنین صالحین تعبرون و تشبثون بجدیه‌ عن رغبتکم فی العمل من اجل البنا‌ء المشترك بنا‌ء العراق الواحد الاشتراکی القوی. وان ماضی العلاقه‌ مع جلال وماضی علی العسکری یتیحان فرصا جدیه‌ لبناء علاقات من شانها خدمه‌ شعبنا العراقی بعربه واکراده.
نٶکد ان الفرص المتاحه‌ لکم الان قد لا تتوفر فی المستقبل وعلینا ان نتعظ بالماضی القریب.

بەهاتنی وەڵامی حکومەت چەندین کۆبونەوە ئەنجام درا بە بەشداری گشت ئەوانەی لەناوچەکە ئامادەبوون؛ لە سەرکردایەتی و کادیرەکانی سیاسی وعەسکەری یەکێتی، لە ئەنجامدا بریاڕ درا گفتوگۆ لەگه‌ڵ میری بکرێت و عەلی عەسکەری بچی بۆ گفتوگۆ و کارنامەکی درایە بە هەمان شێوەی نامەکەی سەدام بێ سەرناو وئیمزا، نامەکە لە دوو پەرە گراف پێك هاتبوو؛ یەکیان لەسەر ئەساسی دوو نەتەوەی کوردو عەرەب ئەوی تر لەسەر ئەساسی کورد و حکومەت، کە دەلێ(٥):
دور العراق القومی العربی
ان العراق یستطیع القیام بدور هام فی معرکه‌ الامه‌ العربیه‌ المجیده‌ فی نظالها ضد الامبریالیه‌ والصهیونیه‌ والرجعیه‌، فی تحریر فلسطین وصیانه‌ الخلیج العربی.
ولکی یستطیع العراق ا‌دا‌ء دوره القومی یجب علیه:
١- تعزیز وحده‌ الشعب العراقی الوطنیه‌ التی تشک الاخوه‌ العربیه‌ الکردیه‌ حجر الزاویه‌ فیها.
٢- وحده‌ القوی التقدمیه‌ العراقیه‌ واتحاد تیاراتها الاساسیه‌ (الحقیقیه‌ الفاعله‌) فی النظال الموحد.
٣- اطلاق الحریات الدیمقراطیه‌ بما فیها حریه‌ العمل السیاسی للاتحاد الوطنی الکردستانی.
٤- اخذ العراق لمبارده‌ عربیه‌ جدیده‌ فی الدعوه‌ الی جبهه‌ عربیه‌ تضم العراق-سوریه‌-منظمه‌ التحریر-لیبیا-الجزائر للتصدی للمٶامره‌ الاستعماریه‌ –الصهیونیه‌ .
٥- تعبئه‌ طاقات العراق المادیه‌ والعسکریه‌ لزجها فی معرکه‌ الامه‌ العربیه‌ ضد العدوان الصهیونی الاستعماری.
٦- التنسیق مع القوی والدول العربیه‌ دفاعا عن الخلیج العربی.
٧- دعم الثوره‌ الفلسطینیه‌ بجمیع فصائلها وحتی تحقق التحریر التام لکامل التراب الفلسطینی.

المعالجه‌ الانیه‌ للمشکله‌ الکردیه‌
١- انها‌ء سیاسه‌ التهجیر و تغییر المعالم القومیه‌ واعاده‌ جمیع المهجرین الی اماکنهم.
٢-تنفیذ جمیع بنود بیان آذار وتطبیق قانون الحکم الذاتی علی ایدی ممثلی الشعب الکردی وتطویره.
٣-اطلاق سراح جمیع الاکراد المحکومین والموقوفین.
٤-تخویل القوی التقدمیه‌ الکردیه‌ مهمه‌ الدفاع عن الحدود العراقیه‌ فی المنطقه‌ الکردیه‌.

عەلی عەسکەری لە لۆلان بەهەلیکۆپتەر لەگەڵ عقید هانی، کە لەگەڵ هەلیکۆپتەرەکە هاتبوو بۆ پێشوازی لە علی عەسکەری، لەوێوە بۆ معەسکەری دیانا، کە قائد فرقەی هەشت (عبدول جەبار ئەلئەنصاری) پێشوازی لە کاک عەلی کردبوو، لەویوە بۆ کەرکوک، کە هەریەکە لە قائد فەیلەقی یەک (لیوا روکن ئسماعیل تەها ئەلنعیمی و لیوا روکن داود الجنابی و لیوا روکن جسام الجبوری و عمید رکن محمد عبدول لەتیف) لە پێشوازیدا بوون و بەگەرمی بەخێر هاتنیان کرد. کاک عەلی بە فرۆکەیەکی تایبەت چوو بووە بەغدا، لە فرۆکه‌خانەی موسەننا هەریەک له سعدون شاکر(مدیری مخابرات) و عەمید خەلیل لە پێشوازیدا بوون، لەگەلیان چووبووە لای خیروالله گلفاح (وەزیری بەرگری عیراق)، كه‌ کوڕی خاڵی سەدام بوو، پێشوازییەکی گەرمیان لێ کردبوو و کاک عەلی کارنامەی نامەکەی بۆ خۆێندبوونەوە، رەزامەندیان نیشان دابوو بۆ گشت خاڵەکان. لەرۆژی داهاتوو لەگەڵ سەدام دانیشتبوو بۆ ماوەی سێ سعات ، سەدام باسی ڕابوردوی کردبوو، دانی بە هەڵەکاندا نابوو، وتبوی: پێویستە لاپەڕه‌یه‌کی نوێ بکەینەوە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەک، کە لە خزمەتی گەلی عێراق بێت بە عەرەب و کوردەوە ؛ ئامادەین دامەزراوەکانی ئۆتۆنۆمی بدەینە دەستی ئێوە لەگەڵ چەندین مناصبی وەزارەت. ئەو کارنامەی بۆمان ناردوون من نوسیومە، و گلەیی لە مام جەلال کردبوو، وتبووی: داوامان لێکرد، کە هاوکاریمان بکات لە ساڵی ١٩٧٤ بەڵام لەجیاتی ئه‌وه‌ لەگەڵ سوریا ڕێكکەوت، کە دوژمنی ئێمەیە، هاوکاریمان کلیلی چارەسەری گشت کێشەکانە. لەسەر کارنامەکە لەگەڵ ناوه‌رۆکه‌كه‌یمە جگە لەو خالانە نەبێت: ١-دەست پێکردنی ئازادی دیموکراتی ناتوانی جێبەجێ بکرێت تەنیا بۆ ئەوانەی پشتگیری لە دەسەلات دەکەن. ٢-پشتێنەی سنوری، کە گشت سنورەکانی عیراق دەگرێتەوە لە ناوچەکانی عەرەب و کورد، کە بۆ ئەمنی نیشتمانی گرنگە، بەڵام بەلێنتان دەدەینێ، ڕاگۆێزراوەکان لە ناوچە کوردییەکان جێگیر دەکەین لە گوندی نوێ وسەردەمیدا. ٣ – مانەوەی هێزی پئشمەرگەی یەکێتی مانای وایە، دەوڵەت لەناو دەوڵەت و بڕیاری دامەزراندنی فەوجی سنوری لە بەیانی ١١ ئازار ئەمانە ناگرێتەوە. عەلی عەسکەری بە هەلیکۆپتەر بەسەلامەتی گەڕایه‌وە لۆلان و سەفەرەکەی ٣ رۆژی خایاند. مفاوەزەکە شکستی هێنا، کە ڕاگۆێزرانی دێهاتەکان خاڵێکی سەرەکی بوو بۆ ڕێكکەوتنمان لەگەڵ ڕژێم. لەوکاتەدا عەونی قلمچی (ابوعمر) ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی سۆشیالیستی عەرەبی، کە ئەندام بوو لە توع ، گەڕابۆوە لامان، بۆ ئه‌وه‌ی بەشدار بێت لە شۆرش، کە بینی وەزعی ژیان زۆر لە ناخۆشی ومەترسی دایە، مفاوەزەی کردە بیانگە و گەراوە شام. ده‌هۆڵی لە دژمان لێدا، کە ئێمە لەگەڵ سەدام مفاوەزە دەکەین و توع و سوریاو لیبیا بەتوندی کەوتنە دوژمنکاریمان و تاوانباریان دەکردین بە پەیمان شکینی. لە کاتێکدا وا بریار بوو بەدەست پێکردنی شۆڕش، توع چەکدارمان لەگەڵدا بنێرن و لە ناوەڕاست و خواروی عێراقیش خەباتی چەکداری دەست پێبکەن و پێداویستی پێشمەرگە لە چەک وپارە مسۆگەر بکەن، بەڵام یەک لەو بەڵێنانەیان نەهاتە دی. مام نامەیەکی بۆ توع نارد، کە تێیدا دەڵێ: لەکاتێکدا بەسەدان شەهید دەدەین لەپێناوی بەدیهێنانی دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان، جێگای سەرسوڕمانە، گومان دەهاونە سەرمان. ئێمە پابەندین بە پەیرەوی توع بەڵام ناکرێ ئەو بارە قورسە تەنیا لەسەر شانی ئێمە بێت، کە بڕیار بوو نوێنەرانتان بگەڕێنەوە و بەشدار بن لە سەرکردایەتی مەیدانی شۆرش، کە چەندین جار داوامان لێکردوون تا ببێتە شۆڕشێکی عێراقی. دیارە خەباتی شۆڕشگێڕانە، خەباتێکی دوورو درێژە بە چەندین قۆناغدا دەڕوا، لەوانەیە گفتوگۆ و شەڕراگرتن لەگەڵ ڕژێمی عێراق بکرێ ، بەڵام یەکێتی پابەندە بە هاوپەیمانیمان لەگەڵ توع بۆ ڕوخانی ڕژێم . ماوەیەکی ویست تا پەیوەندیمان ئاسایی بۆوە(٦).
کیشەکانی نێوان بەشێکی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ میسر قوولتر بۆوە، بەتایبەتی پاش ئیمزا کردنی ڕێکەوتننامەی کەمپ دێڤید لە نێوان میسرو ئیسرائیل ، لە سالی ١٩٧٨وڵاتانی بەرەی خۆڕاگرتن و بەرەنگاربونەوە بڕیاری خۆئامادەکردنی شەڕیان دا دژی ئیسرائیل. عێراق بەڵێنی دا کە سوپا بنێرێ بۆ بەرەی ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئیسرائیل. مام جەلال نامەیەکی نوسی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق (ئەحمەد حەسەن بەکر) و جێگرەکەی (سەدام حسێن) و هەرەوه‌ها لەم ڕووەوە نامەکی نوسی بۆ حافڤ ئەسەد(٨،٧).

سیاده‌ المهیب احمد حسن البکر رئیس الجمهوریه‌ العراقیه‌ المحترم
سیاده‌ الاستاذ صدام حسین نائب رئیس مجلس قیاده‌ الثوره‌ المحترم

بعد التحیه‌ والاحترام
لقد اکد الاتحاد الوطنی الکردستانی وسائر القوی التقدمیه‌ الکردیه‌ علی الدوام، اسناد ودعم الشعب الکردی لنضال شقیقه الشعب العربی ضد الاستعمار والصهیونیه‌ ومن اجل تحریر فلسطین واستحصال شعبها فی تقریر المصیر. ودعونا مرارا علی مشارکه‌ العراق الفعلیه‌ فی معارك الامه‌ العربیه‌ ضد العدوان الصیهونی الامبریالی والی ارسال الجیش العراقی الی الجبهه‌ الشمالیه‌ والشرقیه‌ بدلا من دفعه لعرق وتدمیر قری ومزارع وبساتین کردستان العراق فی حرب اباده‌ ظالمه‌ ضد الشعب الکردی المٶمن بالاخوه‌ العربیه‌ الکردیه‌ وبالتلاحم الکفاحی العربی الکردی. وتاکیدا لمواقفنا النضالیه‌ المعروفه‌ نری من الضروری الاعلان عن:

اولا- تاییدنا لقرار مجلس قیاده‌ الثوره‌ لارسال الجیش العراقی الی الخطوط الامامیه‌ للجبهه‌ الشمالیه‌ ولقرار اسهام العراق فی جهد عربی مشترك چد المٶامره‌ الاستعماریه‌ –الصهیونیه‌ –الساداتیه‌ الرامیه‌ الی ترکیع الامه‌ العربیه‌ وفرض الحلول الاستسلامیه‌ علی دولها التی وصلت الی ذروتها فی اتفاقیتی کامپ دیڤید الخیانیتین.
ثانیا- اعتقادنا بان الاسهام الجدی والفعال یتطلب جبهه‌ داخلیه‌ متماسکه‌ متینه‌، ووحده‌ وطنیه‌ راسخه‌ سداها الاخوه‌ العربیه‌ الکردیه‌ ولحمتها اتحاد القوی التقدمیه‌ العراقیه‌ مما یحتم اطلاق الحریات الدیمقراطیه‌ للشعب العراقی وازاله‌ آ‌ثار الارهاب والاعتقالات والاعدامات وانها‌و حرب اباده‌ ضد الشعب الکردی وتنفیذ الحل الیمقراطی للقضیه‌ الکردیه‌ العادله‌ مح ممثلی الشعب الکردی الحقیقیین.
ثالثا- موقفنا المبدئی الثابت حول استعداد الثوره‌ الدیمقراطیه‌ المندلعه‌ فی کردستان العراق تسهیل مهمه‌ الجیش العراقی القومیه‌ فی الدفاع عن الامه‌ العربیه‌ والثوره‌ الفلسطینیه‌، وادا‌ء دورنا الوطنی کاملا فی حمایه‌ حدود الجمهوریه‌ العراقیه‌، جمهوریه‌ العرب والاکراد، ولصد المٶامرات الاستعماریه‌ –الصهیونیه‌ – السنتویه‌ ضد استقلال وطننا ومکتسبات شعبنا العراقی. اننا سنکون دوما وابدا قوه‌ مسانده‌ فعاله‌ للثوره‌ الفلسطینیه‌ و للجیوش العربیه‌ المدافعه‌ عن حقوق وشرف الامه‌ العربیه‌، کعهدنا دوما ووفا‌و لتقالیدنا القومیه‌ الموروثه‌ من عهد القائد الکردی الشیهر صلاح الدین الایوبی حتی تقالید المناضلین التقدیین الاکراد فی عهدنا الراهن.
وتفضلوا قبول احترامنا وتمنیاتنا الطیبه‌.
٣/١٠/١٩٧٨
جلال الطالبانی
الامین العام للاتحاد الوطنی الکردستانی

نامەی مام بۆ حافظ ئەسەد، کە دەڵێ:

الاخ الرئیس
تحیه‌ نضالیه‌ حاره‌
یشرفنی عن انقل الی سیادتکم تحیات القوی التقدمیه‌ الکردیه‌ المٶتلفه‌ فی الاتحاد الوطنی الکردستانی ومعه مقرونه‌ بتمنیاتی الصادقه‌ بنجاح نضال الامه‌ العربیه‌ المجیده‌ ضد العدوان الصهیونی الامپریالی و ضد المٶمرات الخیانیه‌ اللئیمه‌ التی طبخت من کامب دیفید لترکیع الامه‌ العربیه‌ وفرض الحلول الاستسلامیه‌ علیها و بغیه‌ اعاده‌ النفوذ الاستعماری الی شرقنا وتثبیت الکیان العنصری الصهیونی علی اشلا‌ء الشعب الفلسطینی المناضل تحت قیاده‌ منظمه‌ التحریر الفلسطینیه‌ من اجل حقوقه الوطنیه‌ المشروعه‌ ، ویسعدنی ان ابلغ سیادتکم مضمون الرساله‌ التی وجهناها الی رئیس الجمهوریه‌ العراقیه‌ ونائبه ملخخین فیها ارا‌ء ومواقف ثورتنا المندلعه‌ فی کردستان العراق لتحقیق الدیمقراطیه‌ لشعبنا العراقی والحکم الذاتی لکردستان العراق ضمن الجمهوریه‌ العراقیه‌.
وننتهز هذه الفرصه‌ لنٶکد من جدید اسنادنا وتاییدنا لقرار الحکومه‌ العراقیه‌ بارسال الجیش العراقی الی الجبهه‌ الامامیه‌ ضد العدو لصهیونی ولقرارها الاشتراك فی جهد عربی مشترك لاحباط اتفاقیتی کامب دیفید الخیانیتین باعتبار هذین القرارین تعبیرا عن رغبتنا الاکیده‌ من تعبث طاقات العراق وامکانیات شعبه وزجها فی معرکه‌ الامه‌ العربیه‌ صد العدو الحقیقی للعرب وللانسانیه‌ بدلا تبدیدها فی حرب اباده‌ ضاله‌ ضد القومیه‌ الکردیه‌ التی آخت القومیه‌ العربیه‌ قرونا عدیده‌ وشارکتها الضرا‌ء ومعارك التاریخ الکبری ذد العدوان الاجنبی منذ عهد صلاح الدین الایوبی حتی عصرنا الراهن. ان قناعاتنا المنطقیه‌ بان احلال السلام فی العراق و تلبیه‌ الحقوق الدیمقراطیه‌ والقومیه‌ المشروعه‌ للشعب الکردی هما القاعدتان الراسختان لاعاده‌ الوحده‌ الوطنیه‌ للشعب العراقی، هی التی تدفعنا الی مطالبتکم والعمل لاقناع الحکومه‌ العراقیه‌ بالعدول عن حرب الاباده‌ ضد القومیه‌ الکردیه‌. لذلك فان اسهامکم فی انها‌ء حرب اقتتال الاخوه‌ واحقاد اخوتکم الاکراد حقوقهم المشروعه‌ هو اسهام حقیقی فی توفیر مستلزمات المشارکه‌ فی الجهد العربی الموحد ضد العدو المشترك.
وتفضلوا بقبول تمنیاتنا الصادقه‌ لکم بالصحه‌ والموفقیه‌
اخوکم المخلص
جلال الطالبانی
الامین العام للاتحاد الوطنی الکردستانی

لەگەڵ ئەوەی سوریا لە دژمان وەستا لەسەر گفتوگۆ، لە ١٩٧٨ بەهۆی ڕێکەوتنی کامپ دێڤید عیراق و سوریا لێک نزیک بونەوە و چەند دەزگایەکیان لە نێوانانیاندا کردە یەک، بۆ یەکگرتنەوه‌ی هەردو وڵات، بەڵام سەدام، کە جێگری ئەحمەد حەسەن بەکر بوو، دژی ئەو یەکگرتنە بوو، بە ناوی بوونی پلانی کۆداتا چەندین لەسەرکردەکانی حیزبی بەعس لە سیدارە دا، بە تایبەتی ئەوانەی لەگەڵ ئه‌و یەکبونە بوون و بەتەواوی کۆنترۆڵی عێراقی کرد. پەیوەندی سوریا عێراق پچڕا و ئەوەش ڕێگە خۆشکەر بوو، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سوریا ئاسای ببێتەوە.

پەراویزاکان
١.مام جەلال؛دیداری تەمەن ٢ ل١٠٩
٢.نەوشیروان مستەفا: لەکەناری دانوبەوە بۆ خری ناوزەنگ
٣.مام جەلال؛دیداری تەمەن ٢ ل٣٥
٤. کارنامەی یەکیەتی بۆ ڕژێمو عیراق
٥.کارنامەی رژێمی عیراق بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد
٦. نامەی مام بۆ توع
٧. نامەی مام جەلال بۆ ئەحمەد حەسەن بەکرو سەدام حسێن
٨. نامای مام جەلال بۆ حافیز ئەسەد

print

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*