سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » تیرۆر رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەهەژێنێت

تیرۆر رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەهەژێنێت

شەوی شەمممە تیرۆریستێکی چەتەکانی داعش دووبارە پاریسی خوێناوی دەکاتەوەو بەچەقۆ پەلاماری خەڵکی سیڤیل دەدات، گەرچی لە ئەندەنوسیاش کڵێساکان دەکرێنە ئامانج، بەم شێوەیەش لەیەک رۆژدا، لە دوو دەوڵەتی ئاسیا و ئەوروپادا، دووبارە تیرۆر دەستی چەپەڵی خۆی وەشاند.

پاریس خوێناویکرا
شەوی شەمممە لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری پاریس، چەتەیەکی داعشی بە چەقۆ پەلاماری خەڵکی پیادە دەدات و لەئەنجامدا کەسێک دەکوژێت و چواری تریش بە سەختی بریندار دەکات، بەڵام دواجار لەلایەن پۆلیسی فەرەنسیەوە ئەو کەسە دەکوژرێت.

هاواریکردووە « الله اکبر»
فرانسوا مۆلینز داواکاری گشتی فەرەنسا بە میدیاکانی راگەیاند: ئەو کارە تیرۆریستییە لە گەڕەکی « ئۆپێرا» ی ناوەڕاستی پاریس روویداوە. بەپێی وتەی شاهیدەکانیش بێت، ئەو کەسە پێش ئەوەی ئەو کارە تیرۆسیتییەی بکات، دەستیکردووە بە هاوار کردن و « الله اکبر» ی کردووە.

ماکرۆن ئیدانەی کرد
لەسەر واڵەی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی تویتەر ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئیدانەی ئەم کارەی کردوو رایگەیاند: جارێکی تر فەرەنسا بەخوێن باجی تیرۆریستان دەدات. راشیگەیاند: لەگەڵ ئەوەشدا فەرەنسا هیچ سازش ناکات و ئامادەییە دژی دوژمنانی ئازادی بوەستێتەوە. لەهەمانکاتیشدا ستایشی رۆڵی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسای کردو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی قوربانیانی رووداوە تیرۆریسیتیەکە کرد.

داعش بەرپرسیارێتی راگەیاند
ئاژانسی « الاحماق» ی سەر بە چەتەکانی داعش رایگەیاند: ئەوەی پاریس سەربازێکی دەوڵەتی ئیسلامی بووەو ئەم کارەشی لەسەر داوای ئێمە کردووەو بۆئەوەی دژی دەوڵەتانی هاوپەیمانان بوەستنەوە.

کڵێساکانی ئەندەنووسیا
ئەندەنووسیا کە گەورەترین دەوڵەتی موسڵمانی جیهانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەمینەیەکی مەسیحی تێدا دەژی، لەماوەی پێشوودا مەسیحییەکانی ئەم وڵاتە رووبەروی تیرۆر بوونەتەوەو لەدوایین کردەوەی تیرۆریستیشدا ، لە شاری سورا بابا کە دووەمین گەورە شاری ئەندەنوسیایە، هێرش کرایە سەر سێ کڵێسای شارەکە.

کوژراو و بریندارێکی زۆر
لە بەیانێکدا پۆلیسی ئەندەنووسیا رایگەیاند: لەئەنجامی ئەو کردەوە تیرۆریستییە، 9 کەس کوژارون 40 تریش بەسەختی برینداربوون، لەبەرئەوە ئەگەری زۆری هەیە، کە ژمارەی قووربانیان لەچەند سەعاتی داهاتوودا زیاتر بێت.
جێگەی ئاماژەیە ماوەی چەند ساڵێکە ئەندەنووسیا رووبەروی جەنگێکی گەورە لەدژی گروپە تیرۆریستییە ئیسلامییەکانی هاوشێوەی داعش و قاعیدە بۆتەوە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

 569 جار بینراوە