سەرەکی » ئابووری » پشتیوانی كەرتەکانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار بكرێت

پشتیوانی كەرتەکانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار بكرێت

ئابووریناسان‌ و جووتیاران، داوای پشتگیری زیاتری هەردوو كەرتی كشتوكاڵ‌ و گەشتوگوزار دەكەن، لەپێناوی دامەزراندنی ژێرخانێكی ئابووری باش بۆ هەرێمی كوردستان‌ و جووتیارانیش دڵنیایی دەدەن كە لەئێستادا باشووری كوردستان، بەروبومی كشتوكاڵی پێویستی بۆ بازاڕەكانی ناوخۆ دابین كردوە، بەڵام پێویستی بە یارمەتی زیاتری حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە.

هەناردەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەكرێت
كشتوكاڵ بەهەموو جۆرەكانیەوە، یەكێكە لەسەرچاوە گرنگەكانی ئابووریی كوردستان، جووتیارانیش ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەر بەروبوومەكانی ناوخۆ بەشێوەیەكی تۆكمە و بە پلان و پشتگیری حكومەتی هەرێم، دەكرێت وەك سەرچاوەیەكی خۆژێنی لەناوخۆ هەژمار بكرێت. تەنانەت هەناردەی دەرەوەش بكرێت و كوردستان پێویستی بە بەروبوومی هاوردە نەبێت.
یەكێك لە جووتیارەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كە لەعەلوەی شارەكە سەرقاڵی ساخكردنەوەی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانی بوو، بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: ساڵانە لەمانگی حوزەیرانەوە جووتیارانی كوردستان لەڕێگەی عەلوەكانەوە چەندین بەروبوومی كشتوكاڵی هەناردەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەكەن.
لە كەمبوونەوەی سەوزە و میوەی خۆماڵی نەترسن
وتیشی: «ئەگەر ساڵانە وەزارەتی كشتوكاڵ تا مانگی تشرینی دووەم هاوكاریمان بكات، ئەوە تەنها بە بەروبوومی خۆمان لە سەوزە و میوە، دەتوانین پێویستییەكانی كوردستان بە زیادەوە دابین بكەین».
هاوكات كارمەندێكی عەلوەی سلێمانی وتی: «ئەگەر حكومەت پاڵپشتی زیاتری جووتیارانی كوردستان بكات و دەستگیرۆییان بكات، ئەوە بە دڵنیاییەوە بەروبوومی خۆماڵی پێداویستییەكانی كوردستان پڕ دەكاتەوە».
وتیشی: «هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، كە بەهیچ شێوەیەك لە كەمبوونەوەی سەوزە و میوەی خۆماڵی نەترسن، چونكە بەربوومەكانی بەشی كوردستان بە زیادەوە دەكات و تەنانەت دەتوانین هەناردەی دەرەوەی بكەین».
دوو سەرچاوەی ئابووریی گرنگ
هاوكات بوونی خاك و سروشتێكی لەبار بۆ كشتوكاڵ و راكێشانی سەرنجی گەشتیاران، دەكرێت وەك بنەمایەكی ئابووریی هەژمار بكرێت. شارەزیانی ئابووریش رایدەگەیەنن، هەردوو سێكتەری كشتوكاڵ و گەشتوگوزار وەك دوو بنەمای گرنگ و دوو سەرچاوەی ئابووری دەكرێت پشتی پێببەسترێ.
لەوبارەیەوە، ئابووریناسێك دەڵێت: «بۆ دەستكەوتنی داهات بە رێگەی تر، هەردوو سێكتەری كشتوكاڵ وەك سەرچاوەی گرنگی ئابووریی تەماشا بكرێت، لەكاتێكدا كەشوهەوا و زەوی بەپیتی كشتوكاڵی لە كوردستاندا هەن و تەنها پاڵپشتی زیاتری حكومەتی پێویستە».
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دراوی دڵـنیاكەر و تـارمـایـی داچـوونـی ئـابـووری

فەیسەل عەلی* مەترسییەكانی روودانی بێبازاڕی ئابووریی جیهانی فراوان روو لە ...