سەرەکی » زانست » به‌ هه‌موو ره‌نگه‌كانی په‌لكه‌ زێڕینه‌

خوێنی زینده‌وه‌ران

به‌ هه‌موو ره‌نگه‌كانی په‌لكه‌ زێڕینه‌

هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان كه‌ زینده‌وه‌ران هه‌مویان ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌یان سووره‌، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه‌ له‌ڕاستیدا وا نییه‌ هه‌ڵه‌یه‌.

خوێنه‌كه‌ی سه‌وزه‌
(سه‌قه‌نقور) جۆره‌ مارمێلكه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ (گینیای نوێ) ده‌ژیی و ژه‌هراویشه‌ خۆی له‌ بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌ی سووره‌، به‌ڵام به‌ هۆی چڕیی شله‌ی زراوییه‌وه‌ كه‌ سه‌وزه‌ زاڵ بووه‌ به‌سه‌ر ڕه‌نگیی بنه‌ڕه‌تیی خوێنه‌كه‌یدا و وای لێكردووه‌ كه‌ ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت ماسوولكه‌ و ئێسك و ناو ده‌میشی سه‌وز بێت وه‌ك ڕه‌نگی سێو.

خوێنه‌كه‌ی شینه‌
خانه‌دان و سوارچاك و میره‌كان له‌كۆندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌ ڕه‌نگی خوێنیان وه‌ك خه‌ڵكانی ئاسایی و ڕه‌شۆك نییه‌ و ڕه‌نگی خوێنی ئه‌مان شینه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ ڕاست بوایه‌ و تا ئه‌م سسه‌رده‌مه‌ش ئه‌و بڕوایه‌ بمایه‌ ئه‌وا ده‌بوایه‌ ئه‌و خانه‌دان و میرانه‌ ئیره‌ییان به‌ (هه‌شتپێ)یان ( ئه‌خته‌بوت) به‌رن، چونكه‌ ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌ی وه‌ك ڕه‌نگی خوێنی ئه‌وان شینه‌، نه‌ك هه‌ر هه‌شت پێ، به‌ڵكو كه‌ركه‌دن و جۆره‌ بوونه‌وه‌رێكی قه‌وزه‌ ئاسای ده‌ریایی دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ خوێنه‌كه‌یان شینه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ ماده‌ی مس له‌ خوێنیاندا زۆر و چڕه‌ كه‌ ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجینه‌ له‌ خوێندا.

خوێنی سپی
تیمساحه‌ ماسیی كه‌ پێشی ده‌وترێت ماسی خوێن سپی له‌جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌ك ده‌ژیی، ئه‌م جۆره‌ ماسییه‌ تایبه‌تمه‌ندیی خوێنه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ كه‌ ( هیمۆگڵۆبین) یان(په‌ڕه‌كه‌ی سووری خوێن) و (هیمۆسیانین)یان ( په‌ڕه‌كه‌ی خوێنی شین)ی نییه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاوی ساردی شوێنه‌كه‌ی بڕێكی زۆرتری ئۆكسجین خه‌زن ده‌كات كه‌ زۆرتره‌ له‌ ئاوی گه‌رم، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ زۆربه‌ی ماسییه‌كان پێویستیان به‌ ماده‌یه‌كی چالاكی گوازه‌ره‌وه‌ی خوێن نییه‌.

خوێنی زه‌رد
ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جۆره‌ زینده‌وه‌رێك هه‌یه‌ به‌ناوی خه‌یاری ده‌ریا ، ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی سه‌وزه‌ كه‌چی خوێنه‌كه‌ی زه‌رده‌، تا ئێستا ڕاڤه‌یه‌كی زانستیی ڕاستودروست بۆ حاڵه‌ته‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌ ڕووی كیمیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توخمی (فانادیۆم) یان ئه‌و پرۆتینه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م توخمه‌وه‌ هه‌یه‌ ، به‌پێی زانیارییه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ (فانادیۆم) هیچ كایگه‌رییه‌كی نییه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ ئۆكسجین له‌ خوێنی ئه‌و زینده‌وه‌ردا.

مۆر
ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی بێ بڕبڕه‌یه‌كی وه‌ك كرمی (سیپۆنكولا) ده‌كات ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌ی مۆر یان په‌مه‌یی تۆخ بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆتینی (هیمیرترین) كه‌ ڕه‌نگی مۆره‌ كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین له‌ خوێنی ئه‌و زینده‌وه‌ره‌دا.

خوێنی سوور
ڕه‌نگی خوێنی مرۆڤ و زۆربه‌ی زۆری ئاژه‌ڵان سووره‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی هیمۆگلۆبین یان ( په‌ڕه‌كه‌ی سووری خوێن) و ئاسنه‌وه‌یه‌وه‌ كه‌ ئۆكسجین ده‌به‌ستنه‌وه‌ و وا ده‌كات كه‌ خوێن ڕه‌نگی سوور بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕویته‌رز

 117 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*