ناحیه‌ی وه‌رتێ، یه‌كێكه له ناوچه هه‌ره دڵگیر و دڵڕفێنه‌كانی كوردستان، كه به‌شێكه له ناوچه‌ی باڵەکایەتی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر. (باكوری خۆرهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر). هه‌رچه‌نده كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كه ناوچه‌كه سه‌ر به قه‌زای چۆمانه، به‌ڵام ناحیه‌ی وه‌رتێ له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه قه‌زای رواندزه. ناوچەیەکی شاخاوی و كوێستانیه و به‌هۆی بوونی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی و سازگاریی هه‌واكه‌ی ناوچه‌یه‌كی سه‌وزه‌ڵانییه و چه‌ندین سه‌یرانگا و هاوینه‌هه‌واری به‌ناوبانگ و جوانی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه كه ساڵانه سه‌دان هه‌زار گه‌شتیار به تایبه‌ت له وهزری هاویندا روویان تێده‌كه‌ن.
534 جار بینراوە