سەرەکی » وەرزش » بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات

بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات

رۆژنامه‌ی‌ بێڵد-ی ئه‌ڵمانی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌ی ئاشكرا كرد‌ كه‌ یۆب هاینكس‌ ئاماده‌ی‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئارامی و هاو سه‌نگی و جێگیری بۆ نێو یاریزانانی یانه‌ی بایرن مونشن بگه‌ڕێنێته‌وه‌و وایان لێبكات به‌ گیانی جه‌نگاوه‌ر‌ به‌شداری یارییه‌كان بكه‌ن.
بایرن مونشن دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری دیاری ئیتاڵی دوور خسته‌وه‌و بۆ جێگرتنه‌وه‌شی به‌نێو ئه‌رشیفی یانه‌كه‌دا گه‌ڕاو دوای گه‌ڕانێکی زۆر توانی یۆب هاینكسی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ پێشتر ساڵی 2013 دوای بردنه‌وه‌ی‌ 3 نازناو له‌ وه‌رزێكدا بڕیاریدا به‌یه‌كجاری له‌ كاری راهێنان دووربكه‌وێته‌وه‌.
دیاری كردنی ئه‌و راهێنه‌ره‌ هه‌ر له‌ خۆوه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌هۆی متمانه‌ی‌ یاریزانان و ئیداره‌ی یانه‌كه‌یه‌ به‌و راهێنه‌ره‌ تا بتوانێت یانه‌كه‌ له‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ ده‌ربهێنێت كه‌ تێی كه‌وتووه‌.
رۆژنامه‌ی‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌كه‌ی‌ هاینكس خۆی له‌ 5 بڕیاردا ده‌بینێته‌وه‌و‌ مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانانانه‌یه‌ كه‌له‌ سه‌رده‌می ئه‌نچیلۆتیدا به‌رۆكی بایرن مونشنی گرتبووه‌.
یه‌كه‌م بڕیاری هاینكس قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی مۆبایله‌ له‌ ژووری خۆگۆڕێن، ئامانجیش له‌و بڕیاره‌ هاندانی یاریزانانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتری قسه‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌بری ئه‌وه‌ی‌ مۆبایل به‌كاربهێنن و له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن، ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ یاریزانان زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر رابێن.
بڕیاری دووه‌می هاینكس ناچاركردنی یاریزانانه‌ به‌ پابه‌ندبوون به‌كاتی راهێنان، ئه‌مه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ سه‌رده‌می ئه‌نچیلۆتی كه‌ یاریزانان به‌ ئاره‌زوی خۆیان په‌یوه‌ندیان به‌ راهێنانه‌وه‌ ده‌كرد، زۆر كاتیش دره‌نگ ده‌ستی پێده‌كرد و زووش كۆتایی ده‌هات، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری بكاته‌ سه‌ر ئاستی یاریزانان و ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌.
یه‌كێكی تر له‌ بڕیاره‌كان ناچاركردنی یاریزانانه‌ به‌ رێكخستنی ژووری خۆگۆڕین دوای راهێنانه‌كان ئامانجی ئه‌وه‌ش ده‌رخستنی رێزه‌ بۆ كارمه‌ندانی یانه‌كه‌و بیرخستنه‌وه‌ی‌ یاریزانانه‌ كه‌ پێش به‌ناوبانگ بوون ئه‌وانیش كه‌سانی ئاسایی بوون.
بڕیاری چواره‌م كه‌ هاینكس زۆر جه‌ختی له‌سه‌ركردۆته‌وه‌ كۆتایی هێنان به‌ ته‌كه‌تولی نێوان یاریزانانه‌ له‌ ژووری خۆگۆڕیندا، هاینكس ده‌یه‌وێت یاریزانان یه‌كڕیز بن و له‌یه‌ك به‌ره‌دا بن، چونكه‌ له‌سه‌ده‌می ئه‌نچیلۆتیدا یاریزانان چه‌ند گروپێکیان له‌نێو خۆیان پێكهێنابوو، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ لێكترازان له‌نێو ماڵی بایرن دروست بێت، بۆیه‌ یاریزانان داوایان كرد یاریزانان هه‌موو یه‌ك ریز بن و سه‌رجه‌میان ناچاربكرێن به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ یانه‌كه‌ بكه‌ن.
بڕیاری كۆتایی هاینكس ناچاركردنی یاریزانانه‌ به‌نانخواردن له‌ناو باره‌گه‌ی‌ یانه‌كه‌، ئه‌و راهێنه‌ره‌ بڕیاری داوه‌ دوای كۆتایی راهێنان سه‌رجه‌م یاریزانان ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ناو چێشتخانه‌ی‌ یانه‌كه‌ نان بخۆن و رێگه‌ نادات به‌هیچ یاریزانێك نانی به‌یانی نه‌خوات بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاریزانان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیك بكاته‌وه‌و له‌ نزیكیشه‌وه‌ چاودێری پڕۆگرمی نانخواردنی یاریزانه‌كانی بێت و نه‌یه‌ڵێت كێشیان زیادبێت.
سوباستیان رۆدی یاریزانی ناوه‌ندی بایرن مونشن رایگه‌یاندوه‌ كه‌ هاینكس سووربوونی خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی دوپاتكردۆته‌وه‌و پێی راگه‌یاندون هه‌ر یاریزانێك بڕیاره‌كان جێ به‌جێ نه‌كات سزای دارایی ده‌درێت.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...