سەرەکی » هەواڵ » گەورەترین فراكسیۆن یەكلابۆتەوە

عەبادی:

گەورەترین فراكسیۆن یەكلابۆتەوە

دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەوتاری هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند: پرسی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن لەڕووی ژمارەوە یەكلابۆتەوە لەسەر ئاستی لیستەكان بەپێی شرۆڤەی دادگای فیدراڵی‌و ماددەی 19 لەیاسای حزبەكان. داواشی لەفراكسیۆنەكان کرد کە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن‌و پابەندی وادەی دەستنیشان كردنی سەرۆكی پەرلەمان بن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ناكرێت كاری سیاسی‌و ئەمنی پێكەوە كۆبكرێنەوە، فەرمانەكانمان سەبارەت بە بەكارهێنانی گوللەی راستەقینە لەخۆپیشاندانەكاندا روون‌و ئاشكرایە، لایەنە پەیوەندیدارەكانیشم راسپاردووە لێكۆڵینەوە لەكوژرانی خۆپیشاندەرێك لە بەسرە دەستپێبكەن.

print

 65 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*