سەرەکی » هەواڵ » دیارییه‌ به‌نرخه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال خزمه‌تی ئێجگار گه‌وره‌ی پێشکەشكردووه‌

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی:

دیارییه‌ به‌نرخه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال خزمه‌تی ئێجگار گه‌وره‌ی پێشکەشكردووه‌

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی حه‌وته‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی كه‌ركوك، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م كادر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌ ‌كرد.
ده‌قی بروسكه‌كه‌:
به‌ڕێزان/ به‌ڕێوه‌به‌ر و كادر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی كه‌ركوك
بابه‌ت / بروسكه‌ی پیرۆزبایی
سڵاوێكی گه‌رم
به‌بۆنه‌ی یادی حه‌وته‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی كه‌ركوك دیاری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ كه‌ركوكییه‌كان، به‌ ناوی هه‌ڤاڵانی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) ه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رجه‌م كادر و كارمه‌ندان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانێك له‌و كه‌ناڵه‌دا خزمه‌تیان كردووه‌ .
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ گرنگی و بایه‌خی تایبه‌تی به‌ راگه‌یاندن داوه‌ و چه‌ندین ئامرازی راگه‌یاندنی له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا هه‌بووه‌ .
كه‌ناڵی كه‌ركوكیش دیارییه‌كی به‌نرخی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، ئه‌م كه‌ناڵه‌ خزمه‌تێكی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌ كه‌ركوك و بواری راگه‌یاندن كردووه‌.
دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ی.ن.ك

print

 21 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*