سەرەکی » هەواڵ » هۆڵۆكۆست دووباره‌ نابێته‌وه‌

دۆتێرتی‌:

هۆڵۆكۆست دووباره‌ نابێته‌وه‌

رۆیته‌رز

رۆدریگۆ دۆتێرتی‌ سه‌رۆكی‌ فلپین به‌ یاوه‌ری‌ خاتو سارا-ی‌ كچی‌ سه‌ردانی‌ ئیسرائیلی‌ كرد‌و تاجه‌گوڵینه‌ی‌ له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی‌ قوربانیانی‌ هۆڵۆكۆست دانا.
سه‌رۆكی‌ فلپین سه‌باره‌ت به‌ كاره‌ساتی‌ هۆڵۆكۆست كه‌ ئه‌ڵمانیای‌ نازی‌ به‌سه‌ر جو-وه‌كانیدا هێنا له‌ ده‌فته‌ری‌ بیره‌وه‌ری‌ سه‌ر مۆنۆمێنته‌كه‌ نووسی‌: هۆڵۆكۆست دووباره‌ نابێته‌وه‌. پاشان رایگه‌یاند، خۆزگه‌ جیهان وانه‌یان له‌و سه‌رده‌مه‌ مێژووییه‌ وه‌رده‌گرت، كه‌ سه‌رده‌مێكی‌ پڕ له‌ نه‌زانی‌‌و نه‌قامی‌ بوو.
سارای‌ كچی‌ دۆتێرتی‌ له‌ هاوسه‌ری‌ یه‌كه‌میه‌تی‌، هاوسه‌ری‌ یه‌كه‌میشی‌ جو بووه‌، به‌ پێی‌ نه‌ریتی‌ جووه‌كانیش سارای‌ كچیشی‌ هه‌ر ده‌بێته‌ جو.
سه‌ردانه‌كه‌ی‌ دۆتێرتی‌ بۆ ئیسرائیل كه‌ چوار رۆژی‌ خایاند‌و یه‌كه‌م سه‌ردانه‌‌و تیایدا چاوی‌ به‌ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ-ی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ ئه‌و وڵاته‌ كه‌وت‌و چه‌ند رێكه‌وتننامه‌یه‌كی گرنگیشیان له‌ بواری‌ گه‌شتیاری‌‌و كار‌و به‌رگریدا ئیمزا كرد. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌كه‌شیدا چاوی‌ به‌ سه‌دان هاووڵاتی‌ فلیپینی‌ كه‌وت كه‌ له‌و وڵاته‌دا كار ده‌كه‌ن.

print

 9 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*