سەرەکی » وتار » کوردستانی نوێ » جەلالی نەتەوە و شکۆی وڵات

جەلالی نەتەوە و شکۆی وڵات

یادی مامی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان

مامی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و رابه‌ری شۆڕشه‌ نوێیه‌كه‌مان، ساڵێكه‌ بێ تۆین و ساڵێكه‌ دیاره‌ كوردستان چۆنه‌؟، عیراق چی لێهاتووه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وایه‌ كه‌ كێشه‌كانی دوایی نایه‌؟. دیمه‌نی ریزبه‌ستنی سه‌ركرده‌ به‌رپرسه‌كانی جیهان له‌م ئاستانه‌ی سه‌ده‌ دژواره‌دا بیری وێنه‌ی ئومێدبه‌خشی تۆ ده‌كه‌ن. وێنه‌ی رابه‌رێك نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیستی به‌خۆیه‌وه‌ مژول كرد و ئاسۆی كوردستانیش بوو له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا.
چۆنت كردووه‌، شه‌ره‌فمه‌ندین كه‌ وا بكه‌ین، چۆنت فه‌رمووه‌، شانازییه‌ كه‌ وا بڵێین. له‌سه‌ر فه‌رمانی تۆ ئه‌م ئه‌سپه‌ تیژڕه‌وه‌ تاوده‌ده‌ین و ئه‌م ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌ی رزگاریی یه‌كجاره‌كی كوردستان به‌ ته‌واوی توانا و به‌ ته‌واوی ئیراده‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
له‌ قه‌ده‌ری خۆمان راناكه‌ین كه‌ قه‌ده‌ری هه‌موو كوردستانه‌. كورد ده‌بین و بۆ كورد و كوردستانی ده‌كه‌ین.
به‌ په‌یمانێ كه‌ تۆ دابووت به‌ كورد و خاكی كوردستان.
رێی مافی چاره‌نووس و راسپارده‌ی مامی گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵڕۆژی ماڵئاواییدا ده‌یڵێینه‌وه‌:
ماڵئاوا.. ماڵتئاوا
كوردستانی نوێی هه‌فته‌

print

 129 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*