سەرەکی » ئابووری » بە سیستمی‌ بایۆمەتری‌ مووچەیان پێدەدرێت

بە سیستمی‌ بایۆمەتری‌ مووچەیان پێدەدرێت

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری مووچە ئاشكرایدەكات، مووچەی‌ مانگی‌ هەشتی‌ كەسوكاری‌ شەهیدان‌و ئەنفالكراوان بەگوێرەی‌ سیستمی‌ بایۆمەتری‌ دەبێت، لەڕوونكردنەوەیەكیشدا زانیاریی‌ زیاتر ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی‌ راگەیەنراوێكی‌ لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی‌ بۆ كوردستانی نوێ نێردراوە ئاماژە بەوەدەكات، «سەرجەم كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و ئەنفالكراون‌و زیندانیانی سیاسی، ئاگادار دەكەینەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوی ئەو توێژانە كە دەكەوێتە مانگی (تشرینی دوەم)ەوە، لەسەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت».
لەو رووەشەوە داوا لە مووچەخۆرانی كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی كراوە كە باركۆدەكانیان بەزوترین كات بگەیەننە بەڕێوبەرایەتیەكانی سەر بە وەزارەتیان.
ئەوەش روونكراوەتەوە، «بەپێچەوانەوە مووچەكانیان لەمانگی داهاتوودا رادەگیرێت بەگوێرەی‌ بڕیاری ژمارە 111ی ئەنجومەنی وەزیران كە لەڕۆژی‌ 12ی‌ 6ی‌ 2017 دەرچوە».

 201 جار بینراوە