سەرەکی » ئاراستە » شەهیدانی یەكێتی سومبولن

شەهیدانی یەكێتی سومبولن

حاكم قادرحەمەجان*

كەسوكاری رووسوور و سەربەرزی شەهیدان
هاوڕێ و هاوسەنگەرانی قارەمانانی پارێزەرانی سنوورەكانی نیشتمان
شەهیدانی گەلی كوردستان قارەمان و تێكۆشەربوون، شەهیدانی یەكێتی سومبولن، بۆ گەل و رزگاریی نیشتمان رۆحیان كردە قوربانی.
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر شەهیدبوونی پۆلێك پێشمەرگەی ئازاو قارەمانی گەلەكەمان، پۆلێك لە پارێزەرانی سنوورەكانی نیشتمان، شەهید (عەقید عەزیز) و هاوڕێكانی، كە بەر لەساڵێك لەپاش بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەكی دەنگدان بۆ پرسێكی نەتەوەیی كە بە هەموو پێوەرەكان نەگەیشتبووە ئاستی پاڵپشتی نێودەوڵەتی، بەهۆی لێكەوتە و ئەنجام ‌و دەرهاویشتەكانی ئەو پرسە ناوەختە گەلەكەمان رووبەڕووی چەندین گرفتی سیاسی ‌و چەقبەستنی ئابووریی سەخت ‌و سزادانی جەماعی بۆوە و دیارترین ‌و بەسۆترینیان شەهیدبوونی ئەو پۆلە پێشمەرگەیە بوو كە ئازایانە لەپێناوی پارێزگاریكردن لە كەركوك ‌و ناوچە دابڕاوەكان ‌و سنووری خوارووی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی مەرگ بوونەوە.
دووبارە و لەم یادە پڕشكۆیەدا هاوخەمیم بۆكەسوكاری سەربەرزی تێكڕای ئەو قارەمانانە دووپاتدەكەمەوە و وێڕای ئومێدخواستن بۆ ساڕێژبوونی برینەكانی لەدەستدانی رۆڵەكانیان، بەڵێن بۆ گەلەكەمان ‌و كەسوكار و هاوسەنگەرەكانیان دووپات دەكەینەوە كە بەگوزەركردن ‌و بەردەوامبوون لەسەر رێبازی یەكێتییەكەیان، رۆحی پیرۆزی نەمرەكانیان ئاسودە دەكەین.
سەربەرز و سەركەوتووبن.

*ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

print

 65 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*