بیرۆكه‌ی ناردنی مناڵ بۆ فه‌زا یان مناڵبوون له ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی وه‌ك سه‌ركێشییه‌كی فیلمه‌كانی خه‌یاڵی زانستیی دێته پێش چاو، به‌ڵام زاناكان له‌و بڕوایه‌دان له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ئاینده‌دا ئه‌و خه‌یاڵه ده‌بێته ڕاستیی
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمپانیای (SpaceLife Origin)ی هۆڵه‌ندی سه‌رقاڵی پلاندانانه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی مناڵبوون له فه‌زادا و بۆ ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سانی خۆبه‌خش ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌م كۆمپانیایه كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌مستردامه، ئاشكرایكردووه كه پلانی هه‌یه تا ساڵی 2024 یه‌كه‌مین مناڵ بنێرێت بۆ بۆشایی ئاسمان و بۆ خانمانی خۆبه‌خش ده‌گه‌ڕێت تا له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هاوكاریی كۆمپانیاكه بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه (كیس مولدهر) به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای (SpaceLife) وتی» ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌نی بیه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی دیكه‌ش بۆ ژیان بگه‌ڕێت، ده‌بێت سه‌ره‌تا فێربێت له فهزدا زیاد بكات»
ئه‌و كۆمپانیایه ڕایگه‌یاندووه كه به‌نیازه( تاقیگه‌یه‌كی پاراستنی جیناتی فه‌زایی) دروست بكات كه له‌ساڵی(2019)دا ده‌ینرێت بۆ فه‌زا، ئه‌ویش بریتی ده‌بێت له ئامێرێكی هه‌ڵگری (هێلكۆكه و سپێرم)ی مرۆڤ ، و له‌وێ دروست ده‌بێت و ده‌ست ده‌كات به گه‌شه كردن و دوای چوار ڕۆژ ده‌هێنرێته‌وه سه‌ر زه‌وی له مناڵدانی ژنێكی خۆبه‌خشدا داده‌نرێت ، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه پلانی هه‌یه له ساڵی 2024یشدا یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی مناڵبوون له فهزدا به‌ڕێوه‌به‌رێت.
وته‌بێژی كۆمپانیای (SpaceLife) وتی» ئه‌و كاره له 24 بۆ 36 سه‌عات ده‌خایه‌نێت و تێیدا ژنێك له دووری 250 میل له سه‌ر زه‌وی و به هاورێیه‌تی تیمێكی پزیشكیی مه‌شقپێكراوی جیهانیی مناڵه‌كه‌ی ده‌بێت».
وته‌بێژه‌كه ئاشكرایكرد ئه‌و پرۆسه‌یه به جۆرێك ئاماده‌كاریی بۆ ده‌كرێت كه ڕێگه له هه‌موو ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیدار بگرێت و هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه دهستبهردهكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی و له نهخۆشحانهكانی مناڵبووندا ده‌كرێت به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی دایك و ساواكه‌ی».
بڕیاریشه ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2022ه‌وه ده‌ست بكات به گه‌ڕان بۆ ئه‌و خانمانه‌ی ئاره‌زووی ئه‌و سه‌ركێشییه ده‌كه‌ن و ئاماده ده‌بن كه له فه‌زادا مناڵیان ببێت.
سه‌رچاوه: RT
59 جار بینراوە