سەرەکی » وەرزش » وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن راگه‌یاند

وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن راگه‌یاند

رافائێل ڤان دێر ڤارتی ئه‌ستێره‌ی تۆ پی پێی هۆڵه‌ندا له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند ئه‌مه‌ش دوای 18 ساڵ یاریكردن بۆ زۆرێك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كان.
ڤان دێر ڤارت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند مانگێكی كه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئیسبێرگی دانیماركیه‌وه‌ كردوه‌، به‌ڵام دواجار بڕیاری دا پێڵاوی یاریكردن دابكه‌نێت و واز له‌ یاریكردن بهێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ڤان دێرڤارتی ته‌مه‌ن 35 ساڵ وتی: له‌ راستیدا ده‌مویست ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ یاریكردن به‌رده‌وام بم، به‌ڵام ئه‌و توانه‌یه‌م نه‌ماوه‌ یاری بكه‌م.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ یانه‌ی‌ ئیسبێرگ نه‌كرد تا توانای جه‌سته‌ییم بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌كردن به‌شداری یارییه‌كان بكه‌م، به‌ڵام ویستی یاریكردن له‌ خاڵێكدا كۆتایی دێت و منیش گه‌یشتوم به‌و خاڵه‌، بۆیه‌ وازم هێنا.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ڤان دێر ڤارت له‌ ماوه‌ی‌ 18 ساڵه‌ی ژیانی وه‌رزشی یاری بۆ یانه‌كانی ئه‌یاكس و ریاڵ مه‌درید و تۆتنهام و هامبۆرگ كردوه‌و چه‌ندین نازناویشی بردۆته‌وه‌و به‌درێسی هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵه‌نداش 109 یاری كردوه‌و 25 گۆڵیشی تۆماركردوه‌.

 24 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*