سەرەکی » وەرزش » درۆگبا نیازی وازهێنانی نییه‌

درۆگبا نیازی وازهێنانی نییه‌

وادیاره‌ دیدیه‌ درۆگبای ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ نیازی ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ واز له‌ یاریكردن بهێنێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵی تێپه‌ڕاندووه‌.
درۆگبا ئێستا یاری بۆ یانه‌ی‌ فۆنێكس رایسینگی ئه‌مریكی ده‌كات كه‌ له‌ خولی پله‌ دووی ئه‌و وڵاته‌ ركابه‌ری ده‌كات و پێشتریش رایگه‌یاندبوو له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌یه‌كجاری وازده‌هێنێت، به‌ڵام كۆتایی هاتنی وه‌رز بۆ یانه‌كه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئاماژه‌ی بۆ به‌رده‌وام بوون دا.
ئه‌و یاریزانه‌ له‌ پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا لیۆناردۆ دی كاپریۆی ئه‌كته‌ر له‌ فیلمی گورگه‌كانی وۆڵ ستریت به‌ كارمه‌نده‌كان ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت و ناڕوات و له‌ ناونیشانی ڤیدیۆكه‌ش به‌ گاڵته‌جاڕیه‌وه‌ نووسیویه‌تی وازهێنان.
له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ هه‌مووانی راگه‌یاند كه‌ له‌ یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت و نیازی وازهێنانی نییه‌.
درۆگبا یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌فسانه‌كانی یانه‌ی‌ چێڵسی و رۆڵی گه‌وره‌ی له‌ بردنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م نازناوی چامپیۆنس لیگ هه‌بووه‌ كه‌ ساڵی 2012 به‌ده‌ستیانهێنا.

 37 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*