سەرەکی » وەرزش » به‌هێزترین كوڕو كچی جیهان

به‌هێزترین كوڕو كچی جیهان

له‌نێوان رۆژانی 1 تا 10/11/2018 له‌ ئه‌شقئابادی پایته‌ختی توركمانستان پاڵه‌وانێتیی جیهانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی (كوڕان و كچان) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌هێزترین كوڕو كچه‌كانی جیهان له‌سه‌رجه‌م كێشه‌ جیاجیاكاندا به‌شدارییان كرد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو، دوو رۆژی كۆتایی 9 و 10/11/2018 پڕ ململانێترین رۆژه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ جیهانییه‌ بوو به‌وه‌ی به‌هێزترین ركابه‌ریی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و پاڵه‌وانه‌ كوڕه‌ كچه‌كان نه‌ك له‌ لووتكه‌ی ململانێدا بوون به‌ڵكو ریكۆرده‌ جیهانییه‌كانیش خۆیان رانه‌ده‌گرت و له‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا ریكۆردێكی جیهانی خۆی رانه‌ده‌گرت و ده‌شكێنرا.

له‌نێوان رۆژانی 1 تا 10/11/2018 له‌ ئه‌شقئابادی پایته‌ختی توركمانستان پاڵه‌وانێتیی جیهانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی (كوڕان و كچان) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌هێزترین كوڕو كچه‌كانی جیهان له‌سه‌رجه‌م كێشه‌ جیاجیاكاندا به‌شدارییان كرد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو، دوو رۆژی كۆتایی 9 و 10/11/2018 پڕ ململانێترین رۆژه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ جیهانییه‌ بوو به‌وه‌ی به‌هێزترین ركابه‌ریی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و پاڵه‌وانه‌ كوڕه‌ كچه‌كان نه‌ك له‌ لووتكه‌ی ململانێدا بوون، به‌ڵكو ریكۆرده‌ جیهانییه‌كانیش خۆیان رانه‌ده‌گرت و له‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا ریكۆردێكی جیهانی خۆی رانه‌ده‌گرت و ده‌شكێنرا.
دیمه‌نێكی سه‌رنج راكێشی تری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌رمینیا و روسیا و جۆرجیا و توركمانستان و ئازره‌بیجان له‌ لوتكه‌ی ركابه‌ریدا بوون و ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م وڵاتانه‌ش كۆماره‌كانی سه‌ربه‌ یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران بوون، ئه‌گه‌ر بهاتباو به‌و ناوه‌ی جارانه‌وه‌ به‌شدارییان بكردایه‌ و وه‌ك ئێستا هه‌ریه‌كه‌و بۆ كۆمارێكی نوێ یارییان نه‌كردایه‌ ئه‌وا یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ جیهانییه‌ی ده‌كرد.
جگه‌ له‌پاڵه‌وانانی ئه‌م وڵاتانه‌ كوڕان و كچانی چین و پۆڵه‌نداو بیلۆ روسیا و ئیسپانیا و به‌رازیلیش ركابه‌ری ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ بوون، پاڵه‌وانێكی عیراقیش به‌ناوی سه‌لوان جاسم عه‌بود كه‌ خه‌ڵكی به‌غدا بوو له‌كێشی 109 كیلۆگرامدا ناوی له‌لیستی پاڵه‌وانه‌ دیاره‌كاندا بوو به‌وه‌ی به‌كۆی گشتی توانی 402 كیلۆ گرام به‌رز بكاته‌وه‌وه‌‌ (222 كیلۆ گرام نه‌تر و 180 كیلۆ گرام خه‌تف).
پاڵه‌وانه‌ ئێرانییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ندین ئه‌نجام و ته‌نانه‌ت ریكۆردی تایبه‌ت به‌خۆیان و ئاسیاو جیهانیشیان تۆمار كرد.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا هه‌قه‌ ئاماژه‌ی پێبكرێت وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌ باسمانكرد، ئه‌نجامه‌كانی دوو رۆژی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بوو.
ئه‌و دوو رۆژه‌ی كۆتایی، پاڵه‌وانانی كێشی قورس و سه‌رو قورس له‌ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی میداله‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ جیهانییه‌دا بوون و ركابه‌رییه‌كانیشیان گه‌یشتبووه‌ ئاستی سه‌روی خه‌یاڵی مرۆڤ.
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی كۆتایی و ناوی پاڵه‌وانان و براوه‌ی میدالی زێڕی هه‌ردوو كێشه‌كه‌یه‌ 109كیلۆ گرام و سه‌رو 109 كیلۆگرامی كوڕان و 87 كیلۆ گرام و سه‌رو 87 كیلۆگرای كچان.
كچان
كێشی 87 كیلۆ گرام
*ئاو هوی –چین (117 كیلۆگرام خه‌تف و 151 كیلۆ گرام نه‌تر، كۆی گشتی 268 كیلۆ گرام).
كێشی سه‌رو 87 كیلۆگرام
*تاتیانا كاتیرینا-روسیا (145 كیلۆگرام خه‌تف و 185 كیلۆگرام نه‌تر، كۆی گشتی 330 كیلۆگرام) به‌هێزترین كچی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و جیهان.
كوڕان
كێشی 109 كیلۆگرام
*سیمۆن مارتیرۆسیان-ئه‌رمینیا (195 كیلۆگرام خه‌تف و 240 كیلۆگرام نه‌تر، كۆی گشتی 435 كیلۆگرام).
كێشی سه‌رو 109 كیلۆگرام
*لاشا تالاخاتزێ-جۆرجیا (217 كیلۆگرام خه‌تف و 257 كیلۆگرام نه‌تر، كۆی گشتی 474 كیلۆگرام)به‌هێزترین پاڵه‌وان و مرۆڤی جیهان.

 19 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*