ئا : ئازاد مه‌عروف
15
تایبه‌تی و بابه‌تی
هونه‌رمه‌ند له كاتێكدا دۆگما ده‌بێت به پاداشت له هه‌مانكات هه‌وڵئه‌دات پاداشت له‌گه‌ڵ حه‌زوئاره‌زوو هه‌وه‌سه‌كانیدا گونجاو بێت و له باربێت له‌گه‌ڵ شوهره‌ت و ناوبانگیدا , سه‌باره‌ت به شایه‌ن بوونی خۆیان بۆ ئه‌و پاداشته كه‌به‌ناچاری ده‌زانن بۆ پژێوی ژیانیان كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت,وه له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕی شه‌خسی له نێو كاڵچه‌ری بازاڕیدا خۆیان دادوه‌ری ده‌كه‌ن و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن .
ئه‌مه یه‌كێكه له‌حه‌زه ده‌ركه‌وته ئاشكرا‌و ڕوونه ڕۆژانه‌ییه‌كانی گیرخواردنی هونه‌ر به ده‌ست ههندانێك كه ڕێگری ده‌كه‌ن له نه‌وه‌ی نوێ و قۆرخیان ده‌كه‌ن ,ناویان ده‌نێن (هونه‌ر فرۆش) ته‌واو كاری هونه‌ری ده‌وه ستێنن تامهیلی خۆیان پڕده‌بێت له خۆراكی به‌دی ژه‌هراوی ئایدۆلۆژیای تیوری خه‌یاڵی هاورده ,تاوای لێدێت هونه‌رمه‌ندی نێو ئه‌م بازنهڕوون و ئاشكرا‌و دیاره كه‌متر یه‌ك دژی ئه‌وی تر په‌یڕه‌وی حه‌زه‌كان و ڕێنمایكردنی ئه‌وانی دیكه ده‌كه‌ن یان كاروباره هونه‌ریه‌كان وه‌ك دڵنیابوونه‌وه له باش و خراپی وه‌رده‌گرن (ململانێی هونه‌ری) , وه نایاانهوێت لاوی نوێ به‌پشتبه‌ستنی داوه‌ری شه‌خسی و بیر‌و باوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆی خۆیان خه‌ریكی كاری خۆیان بن.
توێژینه‌وه له‌سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كان و چالاكیه به‌رجه‌سته بووه‌كانی رابردووی هونه‌ری جیهانی ,جۆرێكه له ئایدیاڵ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵی تایبه‌تی له هیواو ئازادی هونه‌رمه‌نده‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت له‌و په‌ڕی بوونی خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر كاره هونه‌رییه‌كه‌یان .
ئه‌م خۆشه‌ویستییه په‌یوه‌سته به عیشقێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری هونه‌ری له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند , له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هونه‌رمه‌نده‌كان له هه‌وڵداندان كه‌عیشق و خۆشه‌ویستی ونبووی نێو په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زۆر ده‌مێكه له كیسی مرۆڤه‌كان چووه یادی بكه‌نه‌وه به‌وپێیه‌ی ئاسته‌م ده‌توانرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه چونكه ئه‌و واتایه‌ی ئه‌رستۆ له هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك ته‌واو و پڕ‌و كۆ و ته‌ندروست نییه (كه ده‌ڵێت مرۆڤه‌كان له ئه‌نجامی عه‌شق و خۆشه‌ویستی هاوكاری یه‌ك ده‌كه‌ن و ژیانیان دروستكردووه یان پێكهێناوه.
هۆبسی فه‌ره‌نسی ته‌واو له‌م ووته‌یه كاردانه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ڵێت (مرۆڤ گورگی مرۆڤه له‌ئه‌نجامی به‌رژه‌وه‌ندی په‌یوه‌ندییان پێكهێناوه كه به‌رژه‌وه‌ندیش هه‌ڵگرو هۆكاری ململانێ دوابه‌دوایی هاتنهكانی تره كه كۆتایی به له‌ناوبردنی یه‌كتری دێت . واته (خۆشه‌ویستی و عه‌شق) كه‌به‌رژه‌وه‌ندی له نێو په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و نه‌مان و وونبونی بردووه, تاكه ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئاشكرا بوونی عه‌شق و خۆشه‌ویستی كه مرۆڤه‌كان هه‌ستی پێبكه‌ن له ڕێی بواری هونه‌رو به‌رهه‌می هونهرمهندهوهیه. ئێستا مرۆڤه‌كان له دۆخی یادكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و عهشقدان له ڕێی بوژاندنه‌وه‌ی بواری به‌رهه‌مداری هونه‌ری , به‌ڵام ئه‌م یادكردنهوهیهش چه‌شنێك له كاڵبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌و پێیه‌ی كه هونه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه,
واته په‌یوه‌ندییه‌كی بێ عشق و خۆشه‌ویستی , به‌رهه‌می هونه‌ری پڕ به‌رژه‌وه‌ندیش دێنێته ئاراوه ,
له‌م دۆخه‌دا یادكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌گۆڕێته گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رژه‌وه‌ندی . لێره‌دا ئه‌قڵی تایبه‌تی و بابه‌تی ده‌بنه هه‌ڵگری ئه‌م ململانێ پوچهڵئامێزهی كه به‌رۆكی هونه‌رمه‌ند و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرتووه
له‌هه‌مانكات ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت كه فه‌لسه‌فه ئه‌قڵی بابه‌تی به ئه‌قڵێكی شێوه‌داری بێناوه‌ڕۆكی نێو خه‌یاڵه وههم ده‌زانێت كه مرۆڤ تیایدا تاكڕه‌وانه‌و یهكجهمسهرانه بیری لێوه‌ده‌كات وه‌همدار بهگێژاوێكی ڕووپۆش له شێوه‌ی به‌رگری ڕێبازی ئه‌قڵی ئایدیالیستی كه مرۆڤ زیاتر له خه‌یاڵدا بیرده‌كاته‌وه زیاتر له ڕیالیستییهتی ژیان ,پێچه‌وانه‌ی ئه‌قلی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی باڵایه كه‌له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی پڕ له زانست ژیان ئه‌زموون ده‌كات ,ئهمهخواست و ئیراده‌ی هونه‌رمه‌ندی تاكییه,توانا خواستێكی پڕله ئیراده‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی مرۆڤ كه‌خۆی ته‌واو له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه.
یه‌كه‌مین بنه‌مای ئه‌قڵی تایبه‌تی كه دژی ئه‌قڵی بابه‌تییه بنه‌مایه‌كی پڕله ناوه‌ڕۆكی چونایهتیكانه به‌ده‌ر له چه‌ندایه‌تییه بابهتییهكان ئه‌مه‌ش جۆرێكه له ململانێ له‌نێوان دووجۆر ئه‌قڵ , له هونه‌ردا ته‌واو ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له ژیانی گشتیشدا بووه به ڕایه‌ڵه‌ی ته‌واوی هه‌موو پێكهاته‌كان وه مێژووی جیهانی هونه‌ریش به‌م دوو ڕایه‌ڵیه ته‌نراوه.
نمونه‌ی گه‌وهه‌ر له هونه‌ر به‌گشتی و مۆسیقا به تایبه‌تی بهئایدیاڵی ته‌ندروست ناوده‌برێت ڕیالیستیهتی هونه‌رو ژیان ده‌سه‌لمێنێ كه پێكه‌وه گونجاوو به‌ستراون . هونه‌رمه‌ندی باڵا نمونه‌ی گه‌وهه‌رییه كه زیاترخۆی له بیردا له‌نێو ئه‌قڵی تایبه‌تیدا ده‌بینێته‌وه . سۆز هێزێكه له خزمه‌تی ئایدیای هونه‌رمه‌ند كه هه‌میشه گه‌شه‌ی پێده‌دات له ناخی مرۆڤدا په‌یوه‌نده به‌ئه‌قڵی بابه‌تی،و ئه‌قڵی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند ڕازاوه‌تر ده‌كات په‌یوه‌ند به جوانیناسی. جوانیناسی له به‌رهه‌می هونه‌ریدا چه‌شنێكی سه‌رنجڕاكێشه په‌یوه‌ند به بیرهێنانه‌وه‌ی عه‌شق و خۆشه‌ویستی له یاده‌وه‌ری مرۆڤه‌كاندا بوونێكی ده‌ره‌كی بابه‌تییه ,
ئایدیای هونه‌رمه‌ند كه ئایدیایه‌كی هۆشیارییه ته‌نراوه به سۆزێكی ڕیالیستی هه‌میشه‌یی كه داهێنانه‌كان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرن.
لێره‌دا هونه‌رمه‌ندی باڵا كه هونه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پهیوهندییهكهیهتی له‌به‌رهه‌م چه‌نده وه‌ستاو ده‌بێت زیاتر به‌رگریكار ده‌بێت بۆ هێنانه‌وه‌ی ڕازاوه‌یی هونه‌رو په‌یوه‌ندی.
ڕیالیستییهت و هۆشیاری دوو پێكهاته‌ی ته‌واوكه‌ری ناته‌بای یه‌كترین كه هه‌ریه‌كه‌ی دژ‌و ئه‌نتی دژی ئه‌ویتره له‌ناو ههریهكێكیشیاندا دووباره ئه‌م ململانێیه بوونێكی نه‌بڕاوه‌ی شاراوه‌ی ماته‌ری هه‌یه, ئه‌نجامی ئه‌م دووهێزه له نێو په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و له ناخی هونه‌رمه‌ند ده‌رئه‌نجامی به‌رهه‌می هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و هاوچه‌رخه.
ئایدیاڵ و ڕیالیستییهت كه پێكه‌وه گونجاون ئه‌م گونجاندنانه هۆكاری بوونی ئازادییه، خودی ئایدیاڵ هه‌ندێجار ههستهگیانه دركی پێده‌كرێت به‌ده‌ر له ئه‌قلانییه‌تی هۆشیاری به‌ڵام ئه‌م ده‌ركه‌وتنه بوونێكی به‌شه‌كی كورتخایه‌نه به‌ڵام به‌رده‌وام بوونی ده‌بێته شێواندنی ئازادی هونه‌رمه‌ند ,شێواندنێك بۆ خودی هونه‌رمه‌ند خۆی بۆ خۆی درووستی ده‌كات به‌هیوای بوونی پاداشت له داهاتووی گیانیدا {زیندووبونه‌وه}ئه‌مه‌ش شه‌ڕی مرۆڤمان بیردهێنێتهوه له‌گه‌ڵ چاره‌نوسی خۆیدا ئه‌مه ده‌بێته پێداویستی ده‌ره‌كی مرۆڤ كه پێداویستییهتێكی سروشتی نییه‌و له ئایدیالیستییهت سه‌رچاوه ده‌گرێت .
خواست له مرۆڤ به‌گشتی و له هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌تی بوونێكی ئازاده له كاتێكدا ده‌یه‌وێت نیازه‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی بوێریانه له ناخیدا بۆخۆی دیاری بكات ,ئه‌م بوێرییه پێی ده‌وترێت بوێری بێخه‌وش و داڕندراو ,گه‌وهه‌ری بوونی فاكته‌ری ئه‌قڵانی لێره‌دایه كه هونه‌رمه‌ند چۆن بتوانێت له‌م گێژاوه سهردهربكات و بهڕێهوهبردنی كاروباره‌كان له مێژوودا دیاری بكات و ئهوئایدیاڵه باڵایه بتوانێت له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ماته‌ری ژیان و ئازادی‌دا بگونجێت ,ئازادییه‌ك كه مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌یخۆن به‌رهه‌می خۆیان بێت واته ئه‌قڵیان له ڕێی گه‌شه‌سه‌ندن و بوژاندنه‌وه‌ی بواری به‌رهه‌مداری خۆیان بێت كه ژیانی ئاسووده‌ی به‌رهه‌مداری نێو كۆمه‌ڵ به‌رهه‌می هونه‌ری ئاسووده ده‌خولقێنێ ,هونه‌رمه‌ند كه‌مێك حهساوهتر ده‌بێت .
هه‌موو به‌رهه‌مێكی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند وه‌ك به‌رهه‌می مۆسیقا شێوه‌و بوونی له سه‌ره‌تادا له زه‌ینی ئامادهكهرهكهدا په‌یدابووه به‌ڵام ده‌بێت كه‌ره‌سته‌كان له به‌رده‌میدا ئاماده‌كراو بێت ئه‌م ئاماده‌كردنه یان په‌یدابوونه چه‌شنێكه كه پهیدابوونهكان به توخمی شاكاری كاره‌كه ناوزه‌ند ده‌كرێت له هه‌مانكات زۆرجار گونجاو وه زۆرجار به‌دژی یه‌كتر له كاره‌كه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت . له هه‌مانكات ئه‌م دژبه‌رییه به‌و جۆره نییه كه یاسای گشتی سروشت و هونه‌ر شكستی خواردووه.
دروستكردنی به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بۆنمونه هونه‌ری مۆسیقا ئامانج و نیازی ناوه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا توخمی لاوه‌كی وه‌ك ئامێری مۆسیقا‌و په‌ڕاوو پێنووس بوونیان هه‌یه ,هونه‌رمه‌ند كه‌ره‌سه‌ی گۆڕدراوی ئه‌مانه به‌كارده‌هێنێت. زیاتر له ئامێر‌و په‌ڕاو پێنووس ئه‌مڕۆ جیهازی ئه‌لكترۆنی كاره‌بایش به‌كار ده‌هێنێت له‌وانه كۆمیتهرو میكسهرو……هتد.
ئاواش توخمه‌كان به‌پێی سروشتی خۆیان پێكه‌وه به‌كار ده‌برێن ده‌رئه‌نجامێك په‌یدا ده‌كه‌ن كه‌كۆتایی كاری خۆیان دیاری ده‌كه‌ن, سۆزهكانیش به هه‌مانشێوه په‌رۆشی وه‌رده‌گرن، بابه‌ته ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌كانی به‌رهه‌مه مۆسیقییهكه یه‌ك ته‌واوكه‌ری ئه‌ویترن له هه‌مانكات له دژ‌و ململانێی یه‌كتریدا ده‌بن, یه‌ك بێ ئه‌ویتر ئه‌نجام نایه‌ت.
گه‌وره‌ترین ململانێی زه‌ینی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یه كهناوهكیانه به‌رهه‌مه مۆسیقییهكه خۆی تیادا حه‌شار داوه پاشان بابه‌ته ده‌ره‌كیه‌كانه وه ئامێره مۆسیقاییهكه كه به‌هێزی جوولانی په‌نجه‌و ململانێ له گه‌ڵ ئامێرێك به‌رهه‌م پێكدێت , واتهزهین ده‌خرێته سه‌ر واقیع {به‌رجه‌سته‌بوون}.
ئه‌رستۆ له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێت ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێك له واقیعدا هه‌بێت له زه‌ینی مرۆڤدا بوونی هه‌بێت , واته هه‌موو شتێك به‌پێی پێداویستی تایبه‌تی سروشتی خۆی نیازی خۆی به‌جێده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام به‌رهه‌می كاری ئه‌مانه بوونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه كه به دادپه‌روه‌ری و ڕێكخراوی هێزی چالاك كردن هه‌مان دڵسۆزیه‌تی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
له ژیانی هونه‌رمه‌ندی باڵادا جۆرێك له دادپه‌روه‌ری چاودێری ژیانیه‌تی له بوونێكی ئاسایشدار چونكه یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی خودی ڕه‌فتاری مرۆڤه‌كان كه هه‌ست به لێپرسراوییه‌تی ده‌كه‌ن زۆرجار له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی پارێزی هونه‌رمه‌ندو هۆگری له ئامانجه تایبه‌تییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ده‌وه‌ستێته‌وه كه خودی ئه‌م به‌رگرییه سه‌ره‌ڕای نیشتمان سازی وه‌ك ویژدان له شته جوان و پاكهكان به‌رگری ده‌كات دژی زوڵم و سته‌م كه خودی ئه‌م ناهه‌قیانه به‌رامبه‌ر به‌ژیانی هونه‌رمه‌ند زۆر دووباره ده‌بێته‌وه له ڕاده‌یه‌ك كه‌ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ندی له سه‌رتاسه‌ری ژیان كورت كردووه.
ئه‌م به‌رگرییه له هونه‌رمه‌ند جۆرێكه له كاركردن بۆ دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیركردنی, واته زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش و بونیادی یان ژیانی كۆمه‌ڵایتی به سیسته‌می دادپه‌روه‌ری ژیان ده‌به‌خشێت , سیسته‌می جیهانیش هه‌مانجۆره كه به‌ڕێوه‌بردن له‌سه‌ر بنه‌مای توخمی سۆز‌و ئه‌قڵه.
لێره‌شدا هه‌ر ناكۆكی هاوه‌ڵه چونكه سۆز هێزێكی ململانێدارهو هاوڕێی ڕه‌وشته له مرۆڤدا په‌یوه‌ند به ئه‌قڵی بابه‌تی واته له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتدا كه بنچینه‌ی ئایدیالیستییهتی له‌سه‌ر خولقێنراوه ناكۆك نییه,چونكه له‌ڕێگه‌ی سۆزه‌وه هه‌میشه ئامانجی گشتی به‌ده‌ستدێت ,به‌ڵام له هه‌مانكات ڕه‌وشتی سۆزیه‌تی جۆرێكه ده‌بێت بڵێین كه سۆز هه‌میشه دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كه‌وێت و سودی چێژداری كه‌سیه‌تی خۆی ده‌وێت وه هه‌مووكات كه‌سایه‌تییه‌كه سودمه‌نده یان هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن پاداشته پێداویستییه‌كه خۆپه‌رست و تاكڕه‌وو ناپه‌سه‌ند له بیركردنه‌وه‌ی خواستدایه. ئه‌گه‌ر ئه‌م سۆزه له مرۆڤی ئاسایش‌دا هه‌بێت ئه‌وا خراپتر, چه‌نده هه‌وڵیش بدات ههرخهسڵهتی تاكییه‌تی هه‌یه.
هونه‌رمه‌ندی باڵا جیاوازه به‌ده‌رله پاداشت و سودی تایبه‌تی خۆی له هه‌مانكات بیرێكی باڵا به‌بیریدا هه‌میشه گوزه‌رده‌كات كه ئه‌و به‌بێ كۆمه‌ڵگه بوونی نییه واته هونه‌رمه‌ندو كۆمه‌ڵگه دووبه‌ره‌ی جیاوازی دژ بهیهكترین له هه‌مانكات ته‌واوكه‌ری یه‌كترن یه‌ك به‌بێ ئه‌وی تر بوونی نییه هه‌روه‌ك چۆن هه‌مان په‌یوه‌ه‌ندی له نێوان ڕامیاریدارو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه ,بۆیه پێویسته كاره هونه‌رییه‌كه‌ی له مێژووی كۆمه‌ڵگه تۆمار كرا‌و بێت و له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا بێت واته هونه‌رمه‌ندی باڵا له نیازیدا ده‌توانێت بوونێكی گشتیش بێت یان ئاره‌زووه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه هونه‌رییه‌كان و تاكهییهكانی ته‌واو تایبه‌تی بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ناكۆك نییه ,لێره‌دایه كه‌بیری فه‌لسه‌فی ئه‌رستۆ جه‌خت له‌وه ده‌كات كه پێویسته‌و ده‌بێت گشتییه‌تی له ڕێگه‌ی بهشهكییهوه ده‌سته‌به‌ربكرێت.
سۆز كه په‌یوه‌نده به‌هه‌سته‌كانی مرۆڤ و له فه‌لسه‌فه‌دا به هێزێكی بابه‌تی ناوه‌زه‌ند ده‌كرێت كه بریتییه له بوونێكی نادروستی كه‌م و زۆر‌و ناپه‌سه‌ند ,ئه‌گه‌ر بیر جڵه‌وی نه‌گرێت مرۆڤ له پێناویدا شێت و مه‌ست و ههڵهدار ده‌بێت. بیر كه سه‌ر به‌ئه‌قڵی تایبه‌تییه هه‌میشه له ململانێدایه له‌گه‌ڵ هه‌ست ,په‌یوه‌ند به ئه‌قڵی بابه‌تی ,واته بابه‌تی و تایبه‌تی یان ئایدیالیست و ماته‌ری ,حه‌زو بیر,هه‌میشه دووپێكهاتهی دژبه‌یه‌كی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن .
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌قڵی تایبه‌تی له‌وبڕوایه‌دایه مرۆڤ وابه‌سته‌یه به سۆزه لاوه‌كی و بابه‌تییه‌كانی خۆی كه هه‌مووی خۆزگه‌ی ههڵچوناوین یان ئامانجی خۆ په‌رستانه‌ی مرۆڤه ,به‌ومانایه‌ی مرۆڤ هه‌موو هێزو ئیراده‌ی خۆی له پێناو ئاواتهكانیدا به‌كارده‌هێنێت و هه‌موو شته‌كانی دیكه ده‌كاته قوربانی . له هونه‌رمه‌ندا پاداشت حه‌زێكی گه‌وره‌یه , به‌ڵام خوساندنی كه‌شكه‌ك و دوباره خوساندنی له شێوه‌ی دۆو خواردنی به نانی ورده‌ی پڕ پریاسكه‌ی مه‌وله‌وی هۆنه‌ر ئه‌و ژیانه‌ی مهیسهركرد كهپڕبووله هۆنراوه‌ی تێروته‌سه‌ل ,تێر وه‌ك كاڵچهر بۆنهتهوهیهكی هه‌ژاری كه‌م ده‌ست.
ناوه‌ڕۆكی لاوه‌كی و تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند به‌گشتی نیازێكی خودی پڕله تێكۆشانی ئه‌قڵی تایبه‌تییه كه له‌گه‌ڵ حه‌زی مرۆڤدا یه‌كده‌گرن , له پێشبڕكێدا له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی بابه‌تی پێش ده‌كه‌ون , چۆنییه‌تی ئیراده‌ی هونه‌رمه‌ند دیاری ده‌كات و لێی جیانابێته‌وه. به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌یه( مه‌وله‌وی ,پیره‌مێرد ,گۆران ,حه‌سه‌ن زیره‌ك ,خالقی ,ماملێ ,هایده ,مه‌هه‌ستی ,كه‌لسووم ,بتهۆڤن ,ڤێردی ,مۆزارت ,هایدن , هاندڵ .)…..هتد ڕێژه‌ییانه بوونه ئه‌وه‌ی كه وه‌ك خودێكی دیاریكراو بوونیان هه‌یه چونكه هونه‌رمه‌ند خوودارێكی هه‌میشه‌ییه له ژیان.
خودی خوو خۆی له خۆیدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئیراده‌ی هۆشی مرۆڤه ,به‌ڵام خوو هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تاكه‌كه‌سی و شێوه‌ی ڕه‌فتاریان له ژیانی كه‌سی له خۆ ده‌گرێت به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاكامی كرده‌وه‌كانی (كاره‌كانی) , ئه‌م تایبته‌مه‌ندییه ما‌نایان نییه بۆ نمونه خووی ماملێ و حه‌سه‌ن زیره‌ك ,مه‌وله‌وی و قانیع ,بتهۆڤن و چایكۆفسكی ,دووخووی جیاواز بوون.
مه‌به‌ست له‌م جیاوازیی و هه‌وڵدان و په‌رۆشییه له ڕواڵه‌تی خوو ئاره‌زووی تاكه‌كه‌سێك نییه كهناوهڕۆكێكی ته‌واو خۆپه‌رستانه‌ی هه‌بێت به‌ڵكوو هۆشیارییه‌كی ماده‌یه له سروشتدا كه هه‌موو شتێك دژ‌و ئه‌نتی دژی خۆی هه‌یه هه‌موو ئه‌قڵێكی بابه‌تی هۆكاری دروستبوونی ئه‌قڵی تایبه‌تییه كه هونه‌رمه‌ندی باڵا نمونه‌ی ئه‌م ململانێیه‌یه ئه‌و ئامانجه‌ش كه پاڵنه‌ری ئه‌م مللانێیانهیه مانا‌و ئامانجی گشتییان هه‌یه. واته ئه‌و ئامانجانه‌ی ته‌نیا ئاره‌زووه‌كانی خودی و بێهوده‌و بێبنه‌مان یان خووگرین له به‌رهه‌م , به‌ده‌ر له كه‌سایه‌تی بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه نییه. واته ده‌بێت بگه‌ینه ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ی هیچ شتێك له مێژوودا بێجۆش و خرۆش بێحهزو ئامانجی ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌وه‌دا هه‌بووه به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌گه‌ر بتوانرێت حه‌زوو ئاره‌زوو به‌مانای په‌رۆشی بزانین به‌مه‌رجێ ئه‌وكه‌سه خۆی چاوپۆشی له هه‌موو حه‌زه‌كانی بكات به هه‌موو توانایه‌وه هه‌موو ئاره‌زوو ئاواته‌كانی بخاته سه‌ر ئه‌نجامدانی یه‌ك كار ئه‌و كاته ده‌بینین بگوترێت هیچ كارێكی مه‌زن له جیهاندا به‌بێ ئامانجدارییهتی ڕووی نه‌داوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی تایبه‌ت خۆی بۆ ته‌رخان كردووه‌و لاوه‌كی له‌كاره‌كه‌دا نه‌بووه. مێژووی ژیانی هونه‌رمه‌نده باڵاكانی جیهان باشترین نمونه‌ن . به‌چه‌شنێك هاوشێوه‌ی كاره‌هونه‌رییه‌كان له ڕه‌وتی مێژووی هونه‌ردا هه‌مان سه‌رسوڕمانی تۆماركردووه .
واته عیشق و خۆشه‌ویستی هونه‌رمه‌ند بۆ به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌ی كه‌له مێژوودا چاكه‌كارییه له هه‌مانكات دادوه‌رییه. دادوه‌ر ده‌ست له هیچ سته‌مێك نائاڵێنێت و به‌رگه‌ی هیچ ستهمێكیش ناگرێت ,هیچ كه‌سانێكیش ناتوانن كار له بڕیاره‌كانی ئه‌ودا بكه‌ن ,خۆشی پشت به زۆرداری نابه‌ستێت.چونكه هه‌موان به‌دڵ و به‌گیان ڕامیاریدارن ,بڕیاره‌كان یه‌ك به‌وی تری ده‌سپێرێت .واته هه‌موان هونه‌رمه‌ندن له ڕێكی وتار .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند جیاوازییه‌كی بچوكیان هه‌یه كه له خۆتهرخانكهری بواری ڕامیاری زیاتر ڕهنگده داته‌وه واته براوه له دۆڕاو به‌هێزتره ,ئه‌وه‌ی بتوانێت ئازا ترین سته‌مكار له‌ناوبه‌رێت یان بیكاته دیلی خۆی بێگومان له هه‌موو ئازاكانی تر له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌هێزتره ,به‌ڵام هونه‌رمه‌ند هه‌ژارو كهمدهسته پاداشت وه‌رگره , ئه‌گه‌ر ڕامیاریدار پاڵپشتی نه‌بێت هه‌موو ساڵێك وه‌ك به‌فر ده‌چێته‌وه دوایی ده‌ژێته‌وه بۆیه له نێو مێژوو ناوی زیاتر له ڕامیاریدار ده‌مێنێته‌وه بۆنمونه ,مۆزارتی نه‌مساوی ,ڕوسینی ئیتاڵی هایدنی به‌ریتانی به‌ڕگه‌ز ئه‌ڵمانی ,چایكۆفسكی شوره‌وی له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی خۆیان زیاتر ده‌ناسرێن هه‌روه‌ك چۆن خالقی و ماملێ و حه‌سه‌ن زیره‌ك و سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی زیاتر له سه‌رزاری ئێمه‌ن.
235 جار بینراوە