سەرەکی » ئابووری » فڕۆكەخانەی سلێمانی رێوشوێنەكانی تەواو كردوە

فڕۆكەخانەی سلێمانی رێوشوێنەكانی تەواو كردوە

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند: چاوەڕوانی هاتنی وەفدی بەغدان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەكانی كردنەوەی فڕۆكەخانەكە.
تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاندووە: ئەوان تەواوی رێوشوێنە هونەری و لۆجستییەكانیان تەواوكردووە و ئێستاش لەچاوەڕوانی هاتنی وەفدی حكومەتی بەغدان تا گفتوگۆ بكەن و فڕۆكەخانەكە بكەنەوە.
ئەو باسیشی لەوەكردووە، كە داخستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كاریگەری هەبووە لەسەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان و جوڵەی بازرگانی، ئەوەش زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوان هیچ لاریان نییە لەسەر هەماهەنگی كردن لەگەڵ بەغدا و جێبەجێكردنی بڕیارەكان.
print

 63 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*