فاروق هۆمه‌ر
خۆشترین گۆرانی شانۆی سالار، كتێبێكی نوێی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالاره كه سێ ده‌قی شانۆیی له خۆ گرتووه به‌ناوی ( ئه‌وانه‌ی توونی بابا چوون، خۆشترین گۆرانی، گره‌وی به‌ختی كوڕهداركهنه) ئه‌و كتێبه ساڵی 2006 له زنجیره كتێبی ئینستیتیوتی كه‌له‌پوری كورد چاپكراوه.
2-2
كاتێك بازرگان په‌یمانی ده‌داتێ له به‌رانبه‌ر گرتنی باڵنده‌كه‌دا، ئه‌نگوستیله‌ی ئه‌فسوناوی بداتێ، ئه‌و چونكه هێزی نییه و به‌گرتنی باڵنده‌كه‌وه ماندوو نابێ هه‌م خۆی و هه‌م ئێمه‌ش وه‌ك بینه‌ر ته‌فره ده‌دات. كاتێكیش هیچ ململانێیه‌ك له ئارادا نییه بازرگان‌یش ته‌فره ده‌دات و هه‌ڵیده‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئیدی ئێمه لێره‌وه له‌به‌رده‌م ساختهچییهكدا خۆمان ده‌بینینه‌وه.
كوڕهداركهن: باشه من بۆ ئه‌و باڵنده دانسقه و ده‌گمه‌نه سه‌ر ببڕم؟ كه ئه‌و باڵنده‌یه نه‌ما هێلكه‌ی نامێنێ، توخمی نامێنێ، نا، ئه‌و كاره ناكه‌م، باڵنده‌یه‌كی تری بۆ ده‌كوڵێنم ئه‌و چوزانێ، خۆ پێشتر تامی گۆشتی ئه‌و جۆره باڵنده‌یه‌ی نه‌كردووه، گوناهه، گوناهه، هتد.
له كاتێكا بازرگان نه‌خۆش نییه، خواردنی گۆشتی باڵنده‌ش بخوا و نه‌یخوا شتێك ڕوو نادات. خۆ ئه‌و تامی گۆشتی ئه‌و باڵنده‌یه‌ی نه‌كردووه. هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه شانۆییه‌كه له‌سه‌ر هیچ بنیادنراوه. ئه‌وه‌تا كوڕهداركهنهش باڵنده‌كه ده‌گۆڕێ و هیچ ڕوو نادات. ئه‌گه‌ر بازرگان ته‌نیا به گۆشتی ئه‌و باڵنده‌یه چاك بوایه‌ته‌وه، ده‌بوو پێچه‌وانه‌كه‌یمان ببینیایه كه مردنی بازرگانه.
لێره‌دا توخمێكی گرنگ بۆ ململانێ وه‌كو هێڵێكی كاڵ ده‌بینرێ. ئه‌و هێڵه پێویستی به كاره‌كته‌رێكه له شانۆییه‌كه‌دا بوونی نییه و ده‌بوو خاوه‌نی ئه‌و مۆڕاڵه بێ كه بۆچی ئه‌و باڵنده‌یه ببێ به قوربانی. واته شانۆییه‌كه هیچ به‌ربه‌ست و ململانێیه‌ك دروست ناكات، كوڕهداركهنه له‌پڕ ده‌یه‌وێ ببێ به پاڵه‌وان و له‌و كرداره خراپه‌ی خۆی په‌شیمان بێته‌وه. به‌ڵام ئایا له‌به‌رانبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نگوستیله په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
كوڕهداركهنه له‌یه‌ك كاتا ده‌یه‌وێ هه‌م پاڵه‌وانێكی به مۆڕاڵ و هه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندێكی بێ مۆڕاڵ بێ. ئایا كارێكی وا ده‌گونجێ؟ ئه‌گه‌ر بگونجێ چۆن ده‌بێ؟
ئه‌فسانه‌كان له ڕۆژگاری دێرینه‌وه پاڵه‌وان و خوێڕییان لێك جیاكردۆته‌وه. هه‌میشه پاڵه‌وانه‌كان خاوه‌ن هێز و توانابوون و به‌دوای مه‌رامه‌كانی خۆیان دا ڕه‌نجی گه‌وره‌یان داوه، كاتێكیش به‌دوای كاری گه‌وره‌دا چوون به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه و به‌دووی قازانجی گشتیا چوون و وازیان له سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هێناوه. خوێڕییهكانیش هه‌میشه ڕێگه‌ی ئاسان و بێ مه‌ترسییان هه‌ڵبژاردووه و به‌رده‌وام له‌ناو سوود و قازانجی خۆیان دا ماونه‌ته‌وه. ناكرێ و مه‌حاڵه له یه‌ك كات دا هه‌م پاڵه‌وان و هه‌م خوێڕی بی. ئه‌م شانۆییه هه‌وڵی گه‌وره ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دژی هه‌موو ئه‌فسانه‌كان كاره‌كته‌رێك بخوڵقێنێ هه‌م پاڵه‌وان و هه‌م خوێڕی. له‌پاڵ بینه‌ردا كه‌سێك بێ جوان و سه‌رنجڕاكێش و له‌ژێره‌وه‌ش چۆڕاوه له مۆراڵ و جوانی. كاره‌كته‌رێك له‌گه‌ڵ مه‌ڕ بگری و له‌گه‌ڵ گورگیش بخوات.
با لێره‌وه ته‌ماشا بكه‌ین شانۆییه‌كه به‌دوای چی دا ده‌گه‌ڕێ:
كوڕهداركهن: نا هه‌رگیزاو هه‌رگیز كاری وا ناكه‌م، خۆ هه‌ر ده‌مێ ئاره‌زووی چنگ كه‌وتنی ئه‌و باڵنده‌یه بكه‌مه‌وه ئه‌وا كارێكی گران نییه، هه‌ر كه شه‌و داهات، به دزییه‌وه ده‌یبه‌مه‌وه هێلانه‌كه‌ی خۆی ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئاشكرا بوو؟ گرنگ نییه، ئه‌نگوستیله‌ی ئه‌فسوناوی خۆم له قامكی خۆم دایه. ئافه‌رین كوڕهداركهن، هێشتا وه‌كو به مورادهكهت شاد نه‌بوویت، كه‌چی ده‌م له شتی سه‌یره‌وه ده‌ده‌یت ته‌واو، وا ده‌كه‌م، كێ پێ ده‌زانێ و كێ به كێیه؟ ده‌ی ڕێكه‌وه و دوودڵ مه‌به.
ئیدی ئێمه لێره‌وه له‌به‌رده‌م پاڵهوانێكاین هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر. چۆڕاوه له پاكی و ده‌ستپاكی. ئه‌وه‌ی دوو دڵی بێ له‌ودا نییه. ئه‌و له دونیایێكدا ده‌ژی كێ پێی ده‌زانێ. دونیایێك كێ به كێیه. ئه‌و ده‌توانێ هه‌م پیاوچاك و هه‌م دڕنده بێ. هه‌م پاڵه‌وان و هه‌م خوێڕی بێ. كه‌ی ویستی باڵنده بباته‌وه و هه‌ر كاتێكیش كه‌وته ته‌نگانه به‌بێ ئه‌وه‌ی ماندوو بێ باڵنده بگرێ و بیهێنێته‌وه. واته باڵنده له‌ناو هێلانه‌كه‌ی خۆی دانیشتوه هه‌ر كات كوڕهداركهن ویستی ئه‌و له شوێنی خۆی نه‌جوڵێ و له‌ژێر فه‌رمانه‌كانیدا بێ. ئیدی كێ به كێیه، بڕۆ ترست له هیچ نه‌بێ و ده‌نك دوودڵ مه‌به.
كوڕهداركهنه، باڵنده به‌ره‌ڵا ده‌كات و باڵنده‌یێكی دی سه‌رده‌بڕێ و بۆ بازرگانی ده‌با. كه‌س نازانێ ئه‌و باڵنده‌یه قه‌باره‌ی چه‌نده، هێنده‌ی چۆلهكهیێك ده‌بێ یان ههڵۆیێك. تا ئێره‌ش به‌و دوو فاقییه‌ی كوڕهداركهنه رازی ده‌بین و به كاره‌كته‌رێكی هه‌م پاڵه‌وان و هه‌م خوێڕیش ڕازی ده‌بین. لێره‌دا پێشهاتێكی دی له شانۆییه‌كه‌دا دروست ده‌بێ. له ڕێگه كوڕه داركهنه تووشی مشك و پشیله و سه‌گێكی برسی ده‌بێ. ئه‌وانیش بێبه‌ش ناكات. هه‌ر یه‌كه و كه‌مێك گۆشتییان ده‌داتێ. ئه‌وه‌ش پیاوه‌تی كردنه به‌سه‌ر ئاوی حه‌مامه‌وه. باشه ئه‌وا گوتمان بازرگان گه‌مژه‌یه و جیاوازی گۆشتی نێوان باڵنده‌كان ناكات، تۆ بڵێی بازرگان كوێریش بێ و نه‌زانێ باڵێك یان ڕانێكی ئه‌و باڵنده‌یه خوراوه. ئایا ئه‌و باڵنده‌یه بۆ خۆی ده‌بێ چه‌ندی گۆشت پێوه بێ وا بێ له بازرگان سێ ئاژه‌ڵی دیش لێ بخۆن. ئه‌وا گوتمان بازرگان هه‌م كوێر و هه‌م گه‌مژه‌ش بوو، ئه‌ی تۆ بڵێی بینه‌ر و خوێنه‌ری ئه‌و شانۆییه گه‌مژه و كوێر بن و هه‌ست به‌و هه‌موو هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه نه‌كه‌ن.
لێره به‌دواوه كوڕهداركهنه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاره‌ق بكاته‌وه ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌نگوستیله‌ی ئه‌فسوناوی. كاره‌كته‌رێكی ماندوونهبووش كاتێك ئه‌نگوستیله‌ی ئه‌فسوناوی به‌ده‌ست ده‌هێنێ ئیدی بێ له ژن و پاره و ئیسراحه‌ت ده‌بێ چی دی پێبكات؟
دواجار بازرگان به ئاگا دێته‌وه. با لێی بڕوانین:
بازرگان: خه‌ڵكینه كهرێتییهكم كردوه، كه‌ر نه‌یكردوه، باشه من كه ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌م هه‌بوو، چ پێویستییه‌كی ده‌كرد داوای ئه‌و باڵنده‌یه‌م له‌و گوێ ڕووته بكرایه. ده‌متوانی هه‌موو شتێكی پێ بێنمه به‌رده‌ستم، هیچ نه‌بووه بچێ.
دواجار بازرگان به ئاگا دێته‌وه و ده‌ڵێ من كهرێتیم كرد. ئه‌وجا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نگوستیله‌ی خۆی ده‌داته‌وه. هه‌ر وه‌كو چۆن خۆی گوته‌نی ئه‌نگوستیله‌ی به كهرێتی له ده‌ست داوه هه‌ر به‌و جۆره‌ش به كهرێتی به ده‌ستی ده‌هێنێته‌وه.
ده‌ره‌نجام و خوێندنه‌وه‌یێكی خێرا:
له ده‌می خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شانۆییه‌دا یه‌ك وشه له ده‌قی شانۆییه‌كه له لایه‌ن منه‌وه ئاڵوگۆڕی پێنه‌كراوه. ئه‌وه ده‌ق و له كتێبخانه‌كان دا ئاماده‌یی هه‌یه و ده‌توانن بۆ خۆتان لێیبكۆڵنهوه.
لێره‌دا ده‌كرێ به گواستنهوهیێكی خێرا له پانتایی ده‌قه‌وه بۆ زه‌مینه‌ی ڕوداو هه‌ندێ ده‌ره‌نجام به‌ده‌ستبهێنین.
بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌قێكی كوردی ئاوا به ساده‌یی بۆ نزمترین ئاستی هوشیاری خۆی دابه‌زێت و له‌سه‌ر دوو پێگه‌ی ئه‌ده‌بی ناوبازاڕی دابمه‌زرێت.
پێگه‌ی یه‌كه‌م : (كێ به كێیه)
داربڕ هیچ بایه‌خێكی بۆ ده‌وروبه‌ر و ڕۆژگاری خۆی نییه و له‌سه‌ر بنه‌مای كێ به كێیه كار ده‌كا و ده‌جوڵێته‌وه.
پێگه‌ی دووهه‌م: ( كهرێتی)
بازرگان له‌سه‌ر بنه‌مای كهرێتی ئه‌نگوستیله‌ی ئه‌فسوناوی ده‌به‌خشێ و به‌ده‌ستی ده‌هێنێته‌وه.
ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ئه‌و شانۆییه‌ی لێ نووسراوه، كوردستانه و ساڵانی پاشی ڕاپه‌ڕینی كوردانه. داربڕ پێشینه‌ی له كاركردن و ڕه‌نجكێشان هه‌یه و تا ئه‌و شوێنه‌ی بازرگان ناناسێ ڕۆژانه قوتی ژیانی خۆی به ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وان په‌یدا ده‌كات. به‌دوای ناسینی بازرگان دا ئیدی هه‌ر له خۆرا و به‌بێ ئاره‌قه كردن ڕۆژانه دوو لیره‌ی ئاڵتونی مفت ده‌چێته گیرفانییه‌وه. هه‌ر زوو داربڕ كاره‌كه‌ی خۆی جێدێڵێ و ده‌كه‌وێته نێو دنیای ته‌مه‌ڵی.
بازرگان گه‌مژه و كوێر و نابینایه، بازرگان‌یش له دونیای ئێمه نمونه‌ی حیزبه كوردییه‌كانن كه هه‌ر زوو كه‌وتنه تهمهڵكردن و بێخێر كردنی خه‌ڵكانی هه‌ژار. ئیدی لێره‌وه كۆی په‌یوه‌ندییه‌كان ڕوون ئاشكرا خۆیان له‌به‌رده‌ممان دا ده‌خه‌نه سه‌ر گازهرای پشت و خودی ئه‌حمه‌د سالاریش به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و شانۆییه له ناخودئاگاییدا بازرگانێكی گه‌مژه‌ی لێههڵكهوتووه كه ده‌سته‌ڵاتی كوردییه. ئیدی سالار له‌سه‌ر بنه‌مای كێ به كێیه و لێخوڕه ده‌شته، له داربڕێكی ڕه‌نجبه‌ر و ماندونهناسهوه ده‌گاته ئه‌وه‌ی لیره‌ی ئاڵتون بچنێته‌وه. سالار بازرگانێكی كه‌ری وه‌ك ده‌سته‌ڵاتی كوردی لێ هه‌ڵكه‌وتووه و له‌سه‌ر بنه‌مای كهرێتی، له‌جێی ده‌قێكی تۆكمه و پڕ داهێنان، به ده‌قێكی ساده و ناوبازاری ته‌فره‌مان ده‌دات. له كۆتایی دا ئه‌حمه‌د سالار ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ش ناشارێته‌وه كه ئیدی كێ به كێیه و گرنگ به‌ده‌ستهێنانی لیره‌ی ئاڵتونییه و ڕۆژگاری كاری گه‌وره و پڕ داهێنان گوزه‌شت و باوی به‌سه‌رچووه.
تێبینی:
هه‌موو ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی پێیدهگهیێن له‌م كتێبه‌وه به‌ده‌ستمان هێناون و به‌تایبه‌تی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كێك له باشترین ئه‌و سێ شانۆییه‌ی لێره‌دایه.
59 جار بینراوە