سەرەکی » زانست » گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ پشكنین و ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی سی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ پشكنین و ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی سی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌مه‌به‌ستی زوو ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی سی له‌ بریتانیا گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ سازده‌كرێت، شێرپه‌نجه‌ی سی به‌یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی مردن له‌ بریتانیا هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ وه‌ك جۆره‌كانی تر گرنگی پێنادرێت و پشكنینی پێشوه‌خته‌ی بۆ ناكرێت، هه‌ربۆیه‌ به‌به‌شداری هه‌ریه‌كه‌ له‌ « زانكۆی كۆلێجی نه‌خۆشخانه‌كانی له‌نده‌ن NHS و ڕێكخراوه‌كانی « UCLH» و UCL و به‌به‌شداری نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری له‌نده‌ن گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ پشكنین و ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی سی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئامانجیش له‌سازكردنی توێژینه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مه‌ترسی توشبوونیان له‌سه‌ره‌، له‌هه‌مانكاتدا بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی پشكنینی خوێنه‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ساڵانه‌ له‌ بریتانیا نزیكه‌ی ٣٥ هه‌زار كه‌س به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی سیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ٪٧٠ ی توشبووه‌كان كاتێك پشكنین ده‌كه‌ن نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌ ئاستی كۆتایدایه‌ و ناتوانرێت چاره‌سه‌ر بكرێن، ڕێكخه‌رانی توێژینه‌وه‌كه‌ش هیوا ده‌خوازن كاره‌كه‌یان یارمه‌تیده‌ربێت له‌ زوو ده‌ستنیشانكردنه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی توشبووان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەڕی ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

(بەشى دووەم) « هەرێمى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، جگە لەوەى گیرۆدەى ...