ئا: ئازاد مه‌عروف
7
به‌هه‌مان چه‌شن سه‌مفۆنیا پێشكه‌وتنی تری بینی له‌چاو مۆسیقا سه‌ره‌تاییه‌كان {ئۆڤهرتریۆ (Overtrio) }یاخود ده‌ستپێكردنه سه‌ره‌تاییه‌كان و ڕێبازی هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ ڕێبازی به‌كارهێنانی قاڵبی سۆناتا {Sonata} وه‌رگرت و چه‌شنێك له‌یه‌كچوون له نێوانیاندا په‌یدابوو واته هه‌رته‌نها قاڵبی سۆناتای ناو سه‌مفۆنیای ئۆركسترا به‌ته‌نیا جووڵه‌ی چوارهه‌می به‌خۆیه‌وه نه‌بینی .
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مین باخی ئه‌ڵمانی{Johann Sebastian Bach 1685 – 28 July 1750)}سه‌مفۆنیای به‌كارهێنا وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردن واته دوابهدواهاتووی ئۆركسترالی له‌به‌شی یه‌كه‌مدا هه‌ندێك كات به‌هه‌ریه‌ك له ئاوازێكی دوابهدواهاتووی ئۆكسترالی ده‌وترا سه‌مفۆنی له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه زانستیه‌ی كه گوایه له‌جووڵه دوابه‌دوا هاتوویهكانی سه‌ره‌تا دهستپێكردنهكانی فه‌ره‌نسی ده‌چێت واته { هێواش، خێرا ، هێواش (Moderato-Allegro-Moderato) }له هه‌مان كات سه‌مفۆنیاكانی یه‌كه‌م له‌سێ جوڵه پێكهاتبوو .
ئاماده‌كه‌ری نه‌مساوی {موون ( Moon) }له‌ساڵی 1704سه‌مای مونیۆتۆی{Moonyouto} له‌جوڵه‌ی سێهه‌می كۆتایدا دانا كهئهمهچهشنێك له نوێبونه‌وه بوو، له‌و ده‌مه‌دا ئه‌م بیره نوێیه سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێنا بهمچهشنه{ مونیوتۆ تریۆ،(Moonyouto ture ) }بوو به به‌شێكی سه‌ره‌كی له به‌شه‌كانی سه‌مفۆنی كه ده‌خرایه سه‌ر سێ به‌شه سه‌ره‌كیه كۆنه‌كه كه ئه‌مانه هه‌مووی وه‌رگیراوی دهستپێكراوهی ئیتاڵیابوون ، هه‌روه‌كو له پێشدا باسمان كرد مونیۆتۆ چه‌شنێك بوو له‌سه‌ما كهلهبنچینهدا له فه‌ره‌نساوه سه‌ری هه‌ڵدا به‌ڵام پێشكه‌وتن و په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌كردنی له‌ووڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێكرد ته‌نانه‌ت زۆر له‌زانایانی مۆسیقای ئه‌ڵمانی به‌رگری لهوهدهكهن كه ئه‌مه سه‌ره‌تاو بنچینه‌ی ئه‌ڵمانیه‌و به‌س.
ئه‌م چه‌شنه سه‌مایه له خێراییه‌كی مام ناوه‌ندایه له‌سه‌ر كێشی سیانی ناوكاتێكی ته‌واو كه به‌زاراوه‌ی مۆسیقا پێی ده‌وترێت {سێ له‌سه‌ر چوار }چه‌شنێكه له ڕاكێشه‌ری سهماویی به‌ڵام له چه‌شنێكی گۆرانی سۆزداردایه واته {ترێۆ (Ture)}جۆرێكه به‌ئامێری كه‌متر ئهژهنرێ به‌ڵام له‌دوای ئه‌مه‌وه ئۆركسترای ته‌واو ئه‌گه‌ڕێته‌وه به‌چه‌شنی سه‌مای مونیۆتۆ {Moonyouto}كه كۆتایی ئه‌هێنێت به جوڵه‌ی سێهه‌م بهمچهشنه مونیۆتۆ له‌گه‌ڵ تریۆ له جوڵه‌ی سێهه‌می سه‌مفۆنیا به‌رده‌وام له ئاماژه‌دا ده‌بن به‌جۆرێكی پێشكه‌وتوو . هه‌روه‌ها هایدن{Joseph Haydn 1732-1809} چه‌شنێك له خێرایی جوڵه‌ی دا به‌م سه‌مایه له‌ناو جوڵه‌ی سێهه‌می سه‌مفۆنیادا.
به‌ڵام بتهۆڤنی ئه‌ڵمانی { Ludwig van Beethoven،1770-1827 }جوڵه‌ی ئه‌م سه‌مایه‌ی گۆڕی بۆ چه‌شنێ له خێرایی كه پێی ئه‌وترا{سكرتۆی ئیتاڵی ( skroutz Italian) }كه‌له خێراییه‌كی باشدایه كه‌ئه‌م خێراییه سێ ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی مونیۆتۆی ڕاستی (یه‌كه‌م) ده‌بێت .
به‌م چه‌شنه خێرایی جۆری سكرتوزو{skroutz} بوه خێرایی به‌شی سێهه‌می هه‌موو سه‌مفۆنیاكانی بتهۆڤن وه‌ك پێناسه‌یه‌ك له شۆرش به‌سه‌ر چینی حوكمڕان دژی ئۆرستۆقراتیهت به‌چه‌شنێك ئه‌م چه‌شنه خێراییه مه‌جالی نه‌ئه‌دا به‌وه‌ی كه مرۆڤ بتوانێ له‌گه‌ڵیدا سهمابكات واته هه‌ست به‌بوونی سه‌مای مونیۆتۆتریۆ{Moonyouto ture} نه‌ده‌كرا به‌ڵام له موركێكی تری نوێی خیرای جووڵه‌ی چه‌شنی تازه بوونه‌وه‌بوو وه‌خودی بتهۆڤن ئه‌م تازه بونه‌وه‌ی ناو ده‌هێنا به‌باوكی {سوكرتوزو (skroutz)}.
دوای ئه‌مه‌ش {كارل فلیپی ئیمانوئیل باخ 7141- 1788 }ی ئه‌ڵمانی ڕۆڵێكی باشی بینی له ئاماده‌كردنی سه‌مفۆنیاو سۆناته به‌چه‌شنێك كاره‌كانی هایدنی گه‌یانده توانایه‌كی باش له سه‌مفۆنیای كلاسیك وه به چڕوپڕی كاره‌كانی كارل فلیپی ده‌راسه كردبوو . به‌م پێیه كاره سهمفۆنیاكان بووه ژماره‌ی دوانزه كه بۆ ئاهه‌نگه‌كانی ئینگلته‌را نوسیبووی و هایدنی گه‌یانده لووتكه‌یه‌كی به‌رزی هونه‌ری.
ئه‌م كاره پێشكه‌وتنانه‌ی هایدن بووه مایه‌ی كاریگه‌ریش به‌سه‌ر مۆزارته‌وه كه‌ئه‌ویش پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینی له‌هه‌مانكات هایدن نزیكه‌ی{ 25 }ساڵ له‌مۆزارت گه‌وره‌تربوو كهمۆزارت دهراسهیهكی باشی سه‌مفۆنیاكانی هایدنی كرد كه قوتابخانه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن بوو له نوسینه‌وه‌ی سه‌مفۆنیا وه‌له هه‌مانكاتدا هایدن كاریگه‌ری مۆزارتی به‌سه‌ره‌وه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌و سێ سه‌مفۆنیایه‌ی ئه‌خیر كه موزارت داینابوو، پێش كاتێكی زۆركه‌م له‌مردن مۆزارتی نه‌مساوی {Mozart 1756-1791}گه‌یانده لوتكه‌ی گه‌وره كه سه‌مفۆنیای ژماره { 39، 40 ،41 } بوو كه‌ئه‌م سێ سه‌مفۆنیایه ئه‌مڕۆ له گشت جیهاندا زۆر دووباره ده‌بنه‌وه.
له‌دوای مۆزارت، بتهۆڤن به سه‌مفۆنیای { 9 } هاته ناو گۆڕه‌پانی مێژوو كه بوو به نمونه‌یه‌كی شورشگێڕانهی سه‌رسوڕهێنه‌ر له نوسینه‌وه‌ی سه‌مفۆنیا. بتهۆڤن له‌ناو چه‌ند شۆڕشێك ژیا وه‌ك شۆڕشی فه‌ره‌نساو شۆڕشی ڕۆشنبیری و كوده‌تای پیشه‌سازی و سه‌ربه‌خۆبوونی هێزی كارگێڕ كه ئه‌مانه هه‌مووی شۆڕش و كوده‌تابوو به‌سه‌ر ژیانی خۆی و مۆسیقا .
بتهۆڤن مۆسیقای پهیوهندكرد به‌ژیانی به‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا بوونه‌ته مایه‌ی پێگه‌یاندنی مۆسیقا ، كلاسیكیانه په‌یوه‌ندی كرد به‌سروشت ، لهسهمفۆنیای شه‌شه‌می كه ناوده‌برێت بهسهمفۆنیای لادێ به‌چه‌شنێك بوو كه جوڵه‌ی دووهه‌م گۆرانیه به‌ده‌نگی باڵنده‌كان به‌تایبه‌تی بولبوله‌كان هه‌روه‌كوو چۆن له جوڵه‌ی سێهه‌میدا له نیوه‌ی دووهه‌مدا چه‌شنێك له گه‌رده‌لوولی سه‌ركێش ئه‌بیستی كه جۆرێكه له‌وێنه‌ی سروشتێكی توڕه‌و ئاڵۆز ، هه‌روه‌ها سه‌مفۆنیای پێنجه‌می بریتییه له دژایه‌تی كردنی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و به‌رهه‌ڵستیكردنی به‌رامبه‌ر ههرقهدهرێك كه‌به‌ره‌و ڕووی دێت سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هه‌مووی پێناسهبوو له جوانی خودی مۆسیقا له پێكهێنان و گونجاوی و ڕه‌ونه‌قێكی ته‌واوی پێكهاتن به‌چه‌شنێك خۆشی ئه‌دات به‌چینی ئۆرستۆقرات له‌یاده تایبه‌تیه‌كانیاندا كه به‌داخیشه‌وه دابڕاوه له ژیانی مرۆڤه زه‌حمه‌تكێش و تێكۆشه‌ره‌كان.
بتهۆڤن مارشێكی جنائیزی نوسیوه وه‌ك یاداشتێك بۆیادی شه‌هیدان و پاڵه‌وانه‌كان وه به‌م چه‌شنه ڕێزی لێناون كه‌ئه‌مه له‌جوڵه‌ی دووهه‌می سه‌مفۆنیای سێهه‌میدا بهدیئهكرێت واته{سه‌مفۆنیای ڕۆڵبینین (Eroica-Tournament)}. بتهۆڤن بۆ یه‌كه‌مجار ئامێری ترامبۆنی به‌كارهێنا لهسهمفۆنیای پێنجه‌م وه چه‌ند ئامێرێكی ڕیتمداری تری نوێی خسته ناو سه‌مفۆنیای { 9 } وه وای له سهمفۆنیاكه كرد كه‌ببێته یه‌كه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوی جووڵه‌و مۆرك و مه‌قام وه توانی جووڵه‌ی سێهه‌م ببه‌ستێت به جووڵه‌ی چوارهه‌مه‌وه وه به‌یه‌كه‌وه به‌ستنێكی گه‌وره بدات به‌م دوو جووڵه‌یه.
لهسهمفۆنیای { 5 }بتهۆڤن دا كه له جوڵه‌ی سێهه‌مدا هه‌ندێ بڕگه‌ی تیادا دووباره ده‌بێته‌وه وه‌له‌به‌شی كۆتایی وه‌ك گهشهدانێك به‌توخمی لێكبهستراو وه‌به‌كارهێنانی ده‌نگی مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌ی كۆمه‌كی و تاكی وهدوانی و چواری له‌گه‌ڵ ئۆركسترای تهواوبهدهردهكهوێت كه‌ئه‌مه‌ش كۆتای بهسهمفۆنیای {9} ده‌هێنێت به‌شێوه‌ی كۆڕاڵ له‌وپه‌ڕی سه‌ركه‌وتوویی كه‌پێناسه‌ی مۆسیقای مرۆڤه له مانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوو پڕ، وه‌بووه به ڕێبازێكی نوێی لاسایی كردنه‌وه‌ی پڕۆگرام له‌دوای خۆی وهتهواو كردنی سه‌ركه‌وتن له‌و ڕێگه دوروو درێژه.
61 جار بینراوە