ئا : ئازاد مه‌عروف
17
هونه‌رمه‌ند وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی ناو دۆخی ئازادی بیر‌و ڕا نایه‌وێت له ڕامیاریدار جیا بێته‌وه یان دووربكه‌وێته‌وه چونكه به‌رهه‌می هونه‌ری و تێكۆشانه‌كانی وه‌ك مێژوو یه‌كسان به‌شانۆیه‌كی ئاوازدار كه‌م و كوڕدار ده‌بێت .
ئه‌م هه‌ڵهاتن و كهمو كوڕدارییه ته‌نها پیشه‌ی كه‌سانی گێژو تێنه‌گه‌یشتووه كه هه‌ڵهاتن سودیان پێده‌گه‌یه‌نێت به‌ده‌رن له گه‌وره‌یی هونه‌ر ناتوانن باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن كه مرۆڤ نابێت هیچكات له‌خۆی هه‌ڵبێت له‌كاتێكدا كه‌سی ژیر‌و دانا هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ژیانی له ته‌نیشت كه‌سانێكه‌وه تێپه‌ڕێنێت كه هێزی هه‌ماهه‌نگی وه‌ك ده‌نگه هاوگونجاوهكانی نێو هونه‌ری مۆسیقای شانۆی ئاوازدار له گڕو ناسك له ژنان و پیاوان و منداڵان (هارمۆنی) یه‌كسان له بووندا بێت واته بنه‌ڕه‌تی به‌رهه‌می شێواوی هونه‌ری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی ونبوانه تیادا په‌ره‌وه‌رده ده‌بێت. وردتر له تێڕوانینێكی هونه‌ری مۆسیقای میللی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌م بنه‌ڕه‌تیانه شێواوترو ڕوون و ئاشكراتر كه‌م تازۆر جیاواز ڕیالیستیانه به‌ده‌ر ده‌كه‌ون.
به‌جۆرێك بنه‌ڕه‌تی به‌رهه‌مێكی شێواوی هونه‌ری كه له بوونی ئاهه‌نگێكدا كه‌م بووبێت یان زۆر ناڕاسته‌و خۆیانه‌و هه‌وه‌س بازیانهو ده‌رچوون له‌یاسا خۆیان له خۆیانه‌وه ڕوویان داوه.
له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه باشه‌كانی هونه‌رمه‌نده‌كه‌دا تێكه‌ڵ بووه بۆیه به‌رهه‌مه خراپه‌كه له‌لای بینه‌رو گوێگری نائاگا تۆمار ده‌بێت و ده‌كرێته پێوه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ندو دوایی ده‌بێته ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی پڕ له پڕوپاگنده‌ی سوتێنه‌ر كه داخ له‌دڵی ململانێی هونه‌ریش تیایدا ده‌بێته هاوبه‌ش و ئه‌وه‌نده‌ی تر هونه‌رمه‌نده‌كه به‌ره‌و فه‌نابوون ده‌به‌ن.
به‌ڵام كرده‌ی ئاوا داخ له دڵی سه‌رئه‌نجامی دیكه‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه كه یه‌كسان ده‌بێت به‌سزادانی جۆری ده‌روونی ئه‌وه‌ش كه بوو به‌مایه‌ی ئه‌م بوونه خراپه‌ی هونه‌رمه‌ند بیرنه‌كردنه‌وه بووه له‌م ئه‌نجامه , هونه‌رمه‌نده‌كه‌ش وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی سه‌یركراوه , بۆیه لێره‌دا هونه‌رمه‌ند پێویستی به یاساگه‌لی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه له تێڕوانینێكی هۆشیار دڵنیا بێت كه {ئازادی بێسنووری هونه‌رمه‌ند ده‌بێته مایه‌ی سته‌م} وه سه‌رئه‌نجامی ههربهرههمێكی خراپی هونه‌ری له سنووری خواست و هۆشیاری ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یكات تێده‌په‌ڕێت چونكه به‌رهه‌می هونه‌ری پێوه‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه بوونی به‌رهه‌می نابه‌جێ له ئه‌نجامی خودی كاره‌كه‌دا به‌زیانی هونه‌رمه‌نده‌كه ته‌واو ده‌بێت وه‌ده‌بێته جۆرێك له داخ و قین له نێو ئه‌قڵه هۆشیارهكاندا ,بۆنموونه له كاتێكدا سیسته‌مێكی {تیرانی }یان {ئولیگاریشی} هونه‌رمه‌ند له كه‌ش و هه‌وایه‌كی تایبه‌تدا به به‌رژه‌وه‌ندی یان بڕیاری هاكه‌زایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی كه سرودێكی پیادا هه‌ڵدان به‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه‌دا ئه‌نجام بدات یان ئهههنگێكیان بۆ بسازێنی ئه‌م چالاكییه خراپه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌دڵی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نابێت كه‌له سیسته‌مه‌كه ناڕازین وه‌له كاتێكدا سیسته‌م له {تیرانی }یه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ {مونارشی} یان له {ئۆلیگاریش }بۆ {ئایستۆكرات} یان بوونی سیسته‌مێك كه‌له {دیكتاتۆری سه‌ربازی } ده‌گۆڕێت بۆ {دیموكرات} ئیتر هونه‌رمه‌نده‌كه به‌و هه‌موو به‌رهه‌مه خراپانه‌ی كه له ڕابردوودا كردوویه‌تی كه‌سایه‌تی داده‌به‌زێت و ئه‌و پێگه‌و ڕێزه‌ی نامێنێت كه كاتی خۆی بهرههمهخراپههكانی بۆی دروستكردوون ,
له هه‌مانكات له‌وه زیاتر پێویستمان له جه‌ختكردن نایه‌ت له‌سه‌رئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه كه‌له كۆتایی ژیانیش هونه‌رمه‌نده‌كه‌ش ناڕازییه له‌وه‌ی كه كردوویه‌تی ,له‌مێژووی هونه‌ری مۆسیقای جیهانیدا هونه‌رمه‌نده به‌ڕه‌گه‌ز باشه‌كه كه كارێكی خراپی كردووه یان به‌رهه‌مێكی ناشایسته‌ی دروستكردووه ده‌گوترێت داكه‌وتن { Collapse }.
داكه‌وتن هێزێكه ههژموونێكی ده‌روونی به‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده‌وه هه‌یه هه‌ندێجار ئه‌م بوونه بهخهڵهتاندنی هونه‌رمه‌نده‌كه ئه‌نجام دێت خه‌ڵه‌تاندن له دوو تێڕوانینه‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: ڕه‌نگه خودی هونه‌رمه‌ند ڕۆشنبیری نه‌بێت وابزانێت ژیان گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت و هه‌موو شتێك تا هه‌تا هه‌تایه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت خودی خۆشی له جیهانی ئه‌و دیوو بوون هه‌ر زیندووه كه‌ئه‌مه بۆچونێكی ئایدیالیستی هونه‌رمه‌نده كه هه‌میشه له مێژوودا ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی به هونه‌رمه‌ند درووستكردووه .
دووهه‌م: داكه‌وتن له كه‌م ده‌ستی هونه‌رمه‌ند ڕووده‌دات كه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌خرێته به‌ره‌ده‌م و كاری نابه‌جێی هونه‌ری بێ ئه‌نجام ده‌دات ,لێره‌دا پێویسته بزانرێت هونه‌ر نه‌بۆ هونه‌رمه‌نده‌و نه‌بۆ هونه‌ره به‌ڵكو هونه‌ر بۆ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه سێ به‌شی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك موڵكی گشتی هونه‌رمه‌نده.
موڵگداری له هونه‌ر له‌سه‌ر پاكژی هونه‌رمه‌نده نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه مرۆڤێكی ئسوڵی بێت له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی , به‌ڵكوو خاوه‌ن هۆشداریه‌ك بێت كهسهرسام بوون بدات به كۆمه‌ڵگه بهبهرههمهكهی و به‌كرده‌وه‌كانی. سه‌رسام بوون مه‌رج نییه له به‌رهه‌مێكدا بێت كه توانای زانستی كه‌م تیادابێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی بێ زانست له خۆی بگرێت به‌ڵكو ده‌بێت هونه‌رو به‌رهه‌م و هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر بنچینه‌ی دیالیكتیكی هۆشیاری بێت, سه‌رسام بوون بدات به مرۆڤ یان ڕێ نیشانده‌ری كاری نوێ بێت یان ئامۆژگاریدار ,له هه‌موو بوونه‌كان نوێبوونه‌وه پێویسته.
واته هه‌رشتێك بیرێك له مرۆڤدا بخولقێنێت كه شته جوانه‌كان و ناسینی ته‌نها له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه بێت ده‌بێته كاڵچه‌ری نه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندی و كه‌سایه‌تییه‌كان. كاڵچهرێك كه هه‌میشه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه تیایدا لاسایی هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌نه‌وه پزیزكهكه له وه‌چه‌یه‌ك ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌ویدی ,ئیتر جوانی ده‌بێته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه كه ناوی هونه‌رمه‌ند ده‌هێنرێت له شوێنێك بێت یان چالاكی و به‌رهه‌می ببیسرێت یان ببینرێت ده‌بێته ناسنامه‌ی ئهونهتهوهیهی كه هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی تیادا له دایك بووه, زمانی دایكی ده‌یكاته هاوسه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌ی. هه‌ندێجار هونه‌رمه‌ند له به‌رهه‌مه خراپه‌كه‌یدا ته‌واو له نێو په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدایه به‌ڵام له مه‌ودای به‌رهه‌مه توماركراوهكهی ووشه‌ی نابه‌جێی به‌ده‌ر له نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار ده‌هێنێ ئه‌م جۆره یان زیاتر له‌هونه‌ری مۆسیقای میللی‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه دێته‌سه‌ر ڕاده‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه شه‌رم ده‌كه‌ن له گوێگرتن ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار ئاوازیش خۆش دێته به‌رگوێ ,به‌ڵام هه‌موو سوور ده‌بنه‌وه‌و له‌شیان گه‌رم ده‌بێت.
وته‌ی نابه‌جێ لێره‌دا ده‌بێته ژه‌هر هه‌روه‌ك قسه‌كردنی زۆر وایه كه‌له‌ش گه‌رم ده‌كات ووته‌ی نابه‌جێش بیری مرۆڤ شێواو ده‌كات. سوكرات له كاتی ژههرخواردنیدا ووتیان فه‌رموو قسه‌ی خۆتمان بۆبكه ووتی من قسه‌ی زۆر ناكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌شم گه‌رم نه‌بێت و به‌كه‌مترین بڕی ژه‌هر بمرم ,خه‌ڵكانیش یادم ده‌كه‌نه‌وه كه ئاسوده كه‌رم.
لێره‌دا ده‌گوترێت به‌رهه‌می باشی هونه‌ری ووته‌ی نابه‌جێی تیادا نیه‌و ئاسوودهكهره به‌ڵام ده‌بێت به بڕیاری ستاف ئه‌نجام بدرێت نه‌ك تاكه‌كه‌س,زۆرجار تاكه‌كه‌س كه چه‌ند به‌توانایه به‌ڵام ههرههڵهش ده‌كات هه‌ندێجار هه‌ڵه‌كان تهكنیكیین میلۆدی هه‌ڵه‌ت و په‌ڵه‌ت به‌كاردێت یان هه‌ندێ جوڵه‌ی ناشایسته‌ی دروستكراو له‌كاتی ژه‌نین له‌لایه‌ن ژه‌نیار دروست ده‌بێت.
ئێستا له زۆربه‌ی كلیپه ئاوازدارهكان ته‌نها له‌به‌ر هێزی خۆنواندن به‌رهه‌می ناخۆش به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت و به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی بێت له‌ڕێی هێزی خرۆشاندنی سیكسی {پێستی سپی و سنگ و ڕان و مه‌مكی جوان}نیشانده‌درێت بینه‌ر كه‌ته‌ماشای كلیبپ ده‌كات ئه‌وه‌ی به‌بیریا نه‌بێت ئاواز‌و هۆنراوه‌و هونه‌رمه‌ندو هونه‌ره. ئێستا ئه‌مجۆره به‌رهه‌مه مۆسیقیانه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی هونه‌ری مۆسیقای {ڕاپ ,رۆك}ی جاز زۆر دوباره ده‌بێته‌وه جه‌ماوه‌ر له‌ڕێی ئه‌م نمایشانه بوونه‌ته جه‌ماوه‌رێكی بازرگانی كۆمپانیاكان نه‌ك هونه‌ر. له تێڕوانینی هۆشیاری هونه‌رو هونه‌رمه‌ند و لێكۆلێنه‌وه‌دا ئه‌م به‌رهه‌مانه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر‌و گه‌وره‌ی له‌سه‌ره.
هه‌ندێجار هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌وێته ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی نێو ماڵان كه‌له یاسای به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌چێته ده‌ره‌وه , خوێندنه‌وه‌ی زۆری بۆ ده‌كرێت وه‌كو به‌زاندنی سنوور له ڕێی هێزی پاڵنه‌ری مه‌ستكردن كه زمان و ده‌م و چاو مۆسیقا‌و به‌رهه‌م هه‌مووی ده‌شێوێت و تێڕوانینی مرۆڤێكی ئیفلیجی بۆ ده‌كرێت یه‌كسان به به‌خشینی هێزی ماده‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی له دهرچوونهدهرهوهی له‌نێو بازنه‌ی دیالیكتیكی هۆشیاری.
لێره‌دا ئه‌وه ڕوون و ئاشكرا ده‌بێت كه چه‌شنێك له جیاوازی له نێوان هونه‌رمه‌ند و كه‌سانی ئاسایی‌دا هه‌یه كه هونه‌رمه‌ند خۆتهرخانكهرو خۆبهختكهرهو گوێ به‌وه نادات كه گیانی له جه‌سته‌ی جیابێته‌وه , كه‌چی كه‌سانی ئاسایی هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه گیانیان له گرفتارییه‌كانی جه‌سته ڕزگار بكه‌ن.
لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی مرۆڤ كاتێك ده‌توانێت باشترین ئه‌ندێشه‌و ژیرترین شێوه له‌خۆ بگرێت كه هه‌ستی بینین و بیستن و خۆشی و ناخۆشییه‌كانی خۆی تێكنهئاڵێت ,به‌ڵكو له گرفتارییه‌كانی جه‌سته ئازاد بێت و تا ئه‌و شوێنه بوار هه‌بێت دوور له جه‌سته به‌دوای ڕاستییه‌كاندا بگه‌ڕێت .
سیمیاس به سوقراتی ووت وایه , واته له‌م جۆره كاتانه‌دا گیانی هونه‌رمه‌ند (فه‌یله‌سوف) به‌چاوێكی سوكایهتییهوه ته‌ماشای جه‌سته ده‌كات و خۆی لێ دوور ده‌گرێت و به‌هه‌موو توانایه‌كی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات خۆی لهپابهندبونهكانی جه‌سته ئازاد بكات.
هێزی نێوان هۆشیاری و ڕیالیستی {واقعی} له‌فه‌لسه‌فه‌دا دوو هێزی جیاوازی دژبه‌یه‌كن له‌هه‌مانكات هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی ئه‌ویتر له نه‌بووندایه واته بابه‌ته‌كه له ئه‌قڵ و هه‌ستی مرۆڤدایه كهبوونێكی ماته‌رییه كه خودی ماده خۆی له ئه‌نجامی دژ‌و ئه‌نتی دژی یه‌كتری په‌یدا ده‌بێت. له‌مرۆڤدا ئه‌قڵ له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كان له ململانێدان . هه‌ست په‌لهاوێژه چاوچنۆكه ,ویست بێسنووره ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ ڕابه‌ری هه‌ست نه‌كات مرۆڤه‌كان هه‌ڵه‌ی زیانبه‌خش ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ی باسمانكرد ته‌نیا نمایشێكی هه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ند بوو بۆ ڕۆشنكردنه‌وه‌ی شتێك كه‌له هه‌لی ڕێكهوتدا ڕووده‌ده‌ن به‌ڵام له مێژوودا وه‌ك پێویستی بۆ پته‌وكردنی هۆشیاری هونه‌رمه‌ند ده‌خرێته ڕوووه به‌زیان ئه‌ژمارده‌كرێت به‌جۆرێك كاره ناشایسته هونه‌رییه‌كان له دووتوێ ڕیزبه‌ندی گشتی و لاوه‌كی یان ڕیزبه‌ندی ئامانجی پێویستی گشتی و ئامانجی به‌ڕواڵه‌ت شیاو یان به‌شی به‌شێوه‌ی مێژووی و دیاریكراو ڕوونده‌كرێته‌وه.
نموونه
كاتێك باگانینی ئیتاڵی {ژه‌نیاری به‌هێزترین ئامێری سه‌ر ڤیولینه {كه‌مانچه}له مێژووی مۆسیقای جیهانی} كه هه‌موو ئاهه‌نگ و نمایشه‌كانی له هه‌موو خۆرئاواوه به‌ره‌و پیری ده‌چوون و گه‌وره‌ترین داهاتی مادی بۆ به‌ده‌ست ده‌هێنا ده‌یتوانی وه‌ك واگنه‌ری ئه‌ڵمانی بۆ باشتركردنی كاری نوێ سودی لێ ببینێت به‌ڵام نه‌ك ئه‌م سووده بۆ به‌رهه‌می نوێ به‌ڵكو هه‌میشه بۆخودی خۆشی لهقهرزكردندابوو ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار ئامێره مۆسیقیهكهشی ده‌فرۆشت , ڕۆشنفكرانی چوارده‌وری ئامێری نوێیان بۆ په‌یداده‌كرد. ئه‌مانه هه‌موو له ئه‌نجامی بوونی حه‌زێكی چێژداری هه‌سته‌گی له نێو یاری بازی وه‌ره‌قه‌و پاره بردنه‌وه‌و دۆڕاندن (قومار ). ئه‌مانه هه‌موو نمونه‌ن به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕێزه هه‌میشه بۆ ژه‌نیاری تاكی شازی به‌توانای ئیتاڵی باگانینی دابنرێت وه بۆشی دانراوه ,چونكه به‌رهه‌مه‌كانی له مێژوودا تائه‌م ساته جێی سه‌رسوڕمانن.
ئه‌م كه‌موو كوڕیانه له هونه‌رمه‌ندی باڵا مێژوو ناتوانێت بیانشارێته‌وه له هه‌مانكات ڕسوایی نادات به هونه‌رمه‌ند چونكه فه‌لسه‌فه له ناوه‌خنی مێژوودا ده‌ڵێت هونه‌رمه‌ند هێزێكه یه‌كجار له مێژوودا چه‌شنی توانای به‌ده‌رده‌كه‌وێت وه هیچكات كوت و مت دووباره نابێته‌وه به‌جۆری هه‌مان كێش چهندایهتیانهو چونایهتیانه. ئه‌و ڕووبه‌ڕوو بوانه‌ی چه‌ندانی وه‌ك واگنه‌ری ئه‌ڵمانی و حه‌سه‌ن زیره‌كی كوردی و زۆرانی تر پیایدا تێپه‌ڕین جۆرێك له گێڕانه‌وه‌ی خۆشی مێژووی ناسكی هونه‌رمه‌ندن كه جۆرێك له جوانی تایبه‌تی شازی تیادایه بۆنموونه حه‌سه‌ن زیره‌ك بێژه‌ری ئاوازی كوردی ده‌یتوانی به‌هۆنراوه ووت و وێژ بكات و ئاوازی گۆرانی په‌یوه‌ند به‌و بارودۆخه‌ی ئه‌و شوێنه به هۆنراوه بڕازێنێته‌وه واته له‌و شوێنه‌ی كه مۆسیقا ئاماژه‌ی ده‌دا ئه‌و ئاماده بوو ئاواز‌و هۆنراوه دروستبكات. ئه‌و له سیفه‌تی تیره‌ی {كه‌لان}ی كوردیدابوو . تیره‌ی كه‌لان داهاتی ڕۆژانه‌ی نان په‌یداكردنیان بریتی بوو له ئاواز ووتن به هاوكاری ده‌فی ئامێری مۆسیقا كه زۆر لێزان بوون له ده‌ف ژه‌نین له‌هه‌مانكات كاتێك له ده‌رگای ماڵیكیان ده‌دا به هۆنراوه‌و ئاواز به‌شان و باڵی دهرگاكهرهوهدا هه‌ڵیان ده‌دا ,هه‌ڵدانه‌كه زیاتر‌و باشتر‌و پڕ له كۆمید‌یتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر ڕێیان پێبدایه بچوایه‌ته ژووره‌وه پاشان له ده‌وری به‌سه‌رسوڕمان كۆ ده‌بوونه‌وه ,هه‌ڵدانێكی پڕ له‌سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ده‌دا به‌و كه‌سه‌ی كهئاوازهكهی به‌سه‌ردا ده‌خوێند ئیتر ئه‌و كه‌سه له خۆشی‌دا وه‌ك سه‌رسام بوون به‌م كه‌سایه‌تییه شاباشی ده‌دایه, واته له شێوه‌ی خێر نه‌بوو وه‌زۆر جار ئه‌م كه‌سایه‌تیانه بۆ شایی ماڵان و گه‌ڕه‌ك بانگهێشت ده‌كران و ئاهه‌نگی شاییان دهبرت به‌ڕێوه‌و تام و چێژێكی زۆر خۆشیان ده‌به‌خشی به مرۆڤه‌كانی چوارده‌وریان.
ئه‌م كه‌سایه‌تیانه به‌هۆی زۆربوونی به‌تاڵه‌یی و بێ ئیش و كاری و دروستبوونی خێزانی كه‌م ده‌ست و هه‌ژار كه شوێنی كهلانیان گرتبووه‌و به بێ ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری له ده‌رگای ماڵانیان ده‌داو داوای یارمه‌تی و هاوكارییان ده‌كرد ئیتر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه كهلانهكان ئاره‌زوی خێرپێكردنیان نه‌بوو به‌ڵكو ئاره‌زووی له كاره هونه‌رییه‌كه‌یان زیاتر بوو بۆیه ڕوویان كرده كاسپی ناوبازاڕوو زۆربه‌یان به‌ره‌و خوێندن ڕۆیشتن یان پیشه‌ی ده‌ستڕه‌نگینیان بۆ خۆیان به‌ده‌ستهێنا.
خودی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك كه ئه‌و توانا كهلانییه كوردییه‌ی تیادابوو به هیچ جۆرێك مه‌به‌ستی برسیه‌تی سێكس و عه‌شق و هاوكاری مادی نه‌بوو كه‌له شوێنێك دابنیشتایهو ئاوازی بوتایه, به‌سه‌ر جوانی مه‌جلیسدا هه‌ڵی ده‌دا به ئاواز به‌ڵكو هێزه‌كه له‌ودا هێزێكی به‌هره‌وه‌ری كوردی بوو له هه‌مانكات زۆرجار له باتی پاداشت و ئافه‌رین كهمهست ده‌بوو ده‌كه‌وته به‌ر ئازاردانی هه‌ندێ كه‌سانی نائاگای ناو مه‌جلیس ,كه ئه‌م ئازاردانه‌ی له‌شاری سلیمانی زۆر دووباره ده‌بووه‌وه. ئه‌م نموونانه واته ئه‌و پله‌و پایه‌یه كه هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ری هه‌ڵده‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی بدات ئازار ده‌چێژێ.
ئه‌و ئاسته هونهرییهبهرزه ئه‌گه‌ر هه‌موانی دڵخۆش نه‌كردایه به‌لانی كه‌مه‌وه ئه‌وی له‌گه‌ڵ سالار‌و ڕابه‌رانی ووڵاتان دادهناو له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا گیان و ئاسایشی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد .
هونه‌رمه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كه ده‌توانێت شوناسێكی باشتر‌و ووردتر به‌ده‌ست بهێنێت كهلهههمووكهسێكی تر زیاتر ده‌توانێت خۆی له پابه‌ندبوونه‌كانی جه‌سته ڕزگار بكات و ته‌نها به‌پشت به‌ستن به ئه‌ندێشه كاته پڕ جۆش و سه‌رده‌مییه‌كانی به به‌رهه‌می نوێ تۆماری مێژوو بكات ئه‌گه‌ر زانستیش بكاته هاوكاری خۆی باشتره.
64 جار بینراوە