سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » قەتەر دژی ئەسەدە و ئیماراتیش باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

رژێمی ئەسەد و وڵاتانی کەنداو

قەتەر دژی ئەسەدە و ئیماراتیش باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

ماوەی چەند ساڵێکە تەواوی وڵاتانی کەنداو دژی رژێـمی ئەسەد بوون، هەرئەمەش وایکرد کە لەرووی ماددیی و سیاسیی و سەربازییەوە، یارمەتی گرووپە نەیارەکانی رژێمی ئەسەدیان دەدا، بەڵام لە پاش تێکچوونی پەیوەندی نێوان وڵاتانی کەنداو و قەتەر، هەروەها قسەوباسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، بۆچوونی بەشێکی زۆری وڵاتانی کەنداو گۆڕاوە، هەندێکیان وەکو ئیمارات، دووبارە بە ئاشكرا پەیوەندی خۆیان لەگەڵ رژێمی ئەسەد باشكردۆتەوە، سعودیەش وەکو جاران دژایەتی ناکات، گەرچی قەتەر هێشتا دژایەتی رژێمی ئەسەد دەکات، بەمەش هێندەی تر کێشەی نێوان ئەم وڵاتانە و قەتەر دەبێتەوە.

سعودیە هەواڵەکە رەتدەکاتەوە
لە پاش بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەوەی کە ئیبراهیم عەساف وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە وتویەتی، بەنیازین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رژێمی ئەسد باشبکەینەوەو دووبارە باڵیۆزخانەی سعودیە لە دیمەشق بکەینەوە، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیانێکدا، ئەو هەواڵەی رەتکردەوەو بە هەواڵی دروستکرا و درۆ وەسفیکرد. لە درێژەی بەیانەکەدا هاتووە: ئەو هەواڵە کە بە ناوی ئیبراهیم عەساف وەزیری دەرەوە بڵاوبۆتەوە، بە هەموو شێوەیەک دوورە لە راستییەوەو شتی وای نەووتوە.

گومان لە هەڵوێستی سعودیە دەکرێت
لە ماوەی پێشوودا میدیاکانی عەرەب و جیهانیش باس لەوە دەکەن، کە سعودیە بەنیازە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی ئەسەد باشبکاتەوە، بەو هیوایەی کە هەژمونی ئێران و تورکیا لە سوریا کەمبکاتەوە. لەمبارەیەشەوە دەوترێت ، کە سەردانی عومەر بەشیری سەرۆکی سودان بۆ سوریا، هەروەها کردنەوەی بالێۆزخانەی ئیمارات لە دیمەشق، بە رەزامەندی سعودیە بووە.

ئیمارات باڵیۆزخانەی کردەوە
جێگەی ئاماژەیە لە مانگی پێشوودا ئیمارات، پاش حەوت ساڵ لە داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، دووبارە باڵێۆزخانەکەی کردەوەو بالێۆزی خۆی ناردە سوریا، میدیاکانی جیهانیش ئەمە بە سەرەتای باشكردنی پەیوەندی نێوان ئیمارات و سعودیەش دەزانن لەگەڵ رژێمی ئەسەد.

بەحرەین و میسر
لە لایەکی ترەوە بەحرەینیش دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە، لە ماوەی پێشووشدا حکومەتی میسریش چەند شاندێکی فەرمی ناردۆتە دیمەشق، هەرچەندە میسر بەپێچەوانەی دەوڵەتانی تری عەرەبییەوە، هیچ کاتێک باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دانەخستووە.

قەتەر دژە
گەرچی قەتەر کە لە ئێستادا لە جەنگێکی ساردی گەورەیدا لەگەڵ ولاتانی کەنداو و میسر، لە زاری «شيخ محمد بن عبدالرحمن آل ثاني» وەزیری دەرەوەی قەتەر رایگەیاند: ئێمە ئامادەنین دووبارە پەیوەندیمان لەگەڵ رژێمی ئەسەد چاکبکەینەوە، چونکە ئەو رژێمە تاوانی جەنگی دژی گەلەکەی کردووە.

ئۆپۆزسیۆن دژی چاکردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئەسەدە
لە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی باشكردنی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ رژێمی ئەسەد، نەسر حەریری گەورە دانوساتکار و سیاستەمەدرای دیاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بە میدیاکانی راگەیاند: داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکەین، لەسەر گەمارۆدانی رژێمی سوریا بەردەوام بن و دووبارە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو رژێمە باش نەکەنەوە.
جێگەی ئاماژەیە لە پاش سەرهەڵدانی بەهاریی عەرەبییەوە، زۆربەی دەوڵەتانی عەرەبی، پەیوەندی دیپلۆماتییان لەگەڵ رژێمی ئەسەد بچڕاند و باڵیۆزخانەیان لە دیمەشق کشاندەوەو ئەندامێتی سوریاشیان لە کۆمکاری عەرەبی هەڵپەساند.

سەرچاوە:ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عومەر بەشیریش وەزیری تەندروستی لادەبات

بۆ ماوەی سی هەفتە دەبێت لە تەواوی شارەکانی سوداندا خۆپیشاندان ...