رەحمی وەزیر

مامۆستا: بەهێزترین ماسولكە كامەیە؟
قوتابی: زمانی قسەكەرەكەی حیزب.
*****
ژن: دكتۆر وتی پێویستە بچیت بۆ كەنار دەریا ماوەیەك ئیسراحەت بكەی. بۆ كوێم ئەبەی؟
مێرد: دكتۆرێكی تر.
*****
ئەحمەد: ماوەیەكی تر ئەم جیهازە ئەلیكترۆنیانە جێگەی كاغەز ئەگرنەوە.
مەحموود: قەت بڕوا ناكەم.
ئەحمەد: بۆ؟
مەحموود: چونكە كەس دڵی نایە لەباتی جەریدە نان لەسەر ئایپاد بخوات.
*****
ئەم: ئەرێ‌ ئێوە نەتانگو نەشمیل خان خاڵی مردووە؟
ئەو: با.
ئەم: ئەی بۆچی ناگری؟
ئەو: ئەترسێ‌ مكیاجەكەی لێ‌ بێتەوە، زۆر گرانە.
*****
مەسئول: كوڕی باش دوێنێ‌ شەو بەدەم خەوەوە جنێوت پێ‌ ئەداین.
هاووڵاتی: وا نییە.
مەسئول: خۆم گوێم لێ‌ بوو. چی وانییە؟؟
هاووڵاتی: نەخەوتبووم.
*****
یەكەم: رەحمی وەزیر وەكو تاقمە پەرداخە جوانەكەی دایكم وایە.
دووەم: چۆن یەعنی؟!
یەكەم: هەیە، بەس نیشانی كەسی نادات.

 124 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*