سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » سەرۆك كۆمار: پێویستە كۆتایی بە قەیرانەكان بهێنرێت

سەرۆك كۆمار: پێویستە كۆتایی بە قەیرانەكان بهێنرێت

دوێنێ لەبەغدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پێشوازییكرد لە ئینی ئەیركسۆن وەزیری دەرەوەی نەرویج‌و وەفدێكی یاوەری‌و سەبارەت بەدواپێشهات‌و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو جیهان، گفتوگۆیان كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار، تەئكیدی لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكانی عیراق‌و نەرویج كردەوە‌و رایگەیاند: عیراق بەجددی كاردەكات لەسەر كرانەوەی بەڕووی جیهانی عەرەبی‌و نێودەوڵەتی‌و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی لەپێناوی گەشەپێدان‌و بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانەی زیانیان بەركەوتووە، لەوڕووەشەوە وتی: تێپەڕاندنی قۆناغی بەگژداچوونەوەی تیرۆر بۆ قۆناغی بنیاتنانەوە، پێویستی بەكۆتاییپێهێنانی ئەو قەیرانانەیە كە عیراق پێوەی دەناڵێنێت، لەگەڵ سەرپێخستنەوەی سیستمی سیاسی‌و چاكسازیی‌و بەدەستهێنانەوەی متمانەی هاووڵاتیان بەحكومەت، كە ئەمانە بەپشتیوانیی وڵاتانی دۆست بەدیدێن.
لای خۆیشییەوە، وەزیری دەرەوەی نەرویج، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عیراق‌و گەل‌و حكومەتەكەی دووپاتكردەوە لەگەڵ ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارەكانی سیاسی‌و ئابووری‌و نەوت‌و وزەدا، ویستی كۆمپانیاو بازرگانانی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە بۆ بەشداری لەبنیاتنانەوەی عیراقدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عومەر بەشیریش وەزیری تەندروستی لادەبات

بۆ ماوەی سی هەفتە دەبێت لە تەواوی شارەکانی سوداندا خۆپیشاندان ...