سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » سەرۆکی کۆنگرەش دەڵێت: سیستمی جـیهانی لەناو دەچێت

هەفتەی داهاتوو کۆنگرەی میونشن دەبەسترێت

سەرۆکی کۆنگرەش دەڵێت: سیستمی جـیهانی لەناو دەچێت

لە ماوەی پێشوودا زۆر چاودێری سیاسیی و ئەمنی و سەربازیی جیهانی، باسیان لە تێکچوون یان داڕمانی سیستەمی سیاسی جیهانی کرد، هەر لەمبارەیەوە ڤۆلڤگانگ ئیشنگر سەرۆکی کۆنگرەی میونشن بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، هۆشداری لەناوچوونی سیستەمی جیهانی کرد. هۆکاری ئەمەشی بۆ ململانێی توندی نێوان زلهێزەکان گەڕاندەوە. وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ببەسترێت، لەم کۆنگرەیەشدا سەرو 40 سەرۆک وڵاتی جیهان بەشداری دەکەن، ئەنجیلا مێرکل بەشداری دەکات بەڵام ترەمپ و ماکرۆن بەشداری ناکەن.

نا ئارامی زاڵە بەسەر جیهاندا
ڤۆلڤگانگ ئیشنگر سەرۆکی کۆنگرەی میونشن بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ، کە یەکێکە لە کۆنگرە گرنگەکانی جیهان لە بواری ئاشتیی و ئەمنییەوە، بە میدیاکانی راگەیاند: لە ئێستادا نا ئارامی باڵی بەسەر تەواوی جیهاندا کێشاوە. وتیشی: هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن، کە سیستەمی نێودەوڵەتی سیاسی جیهان ،لەناو دەچێت.

ململانێی توندی نێوان زلهێزەکان
ڤۆلڤگانگ ئیشنگر هۆکاری ئەمەشی راگەیاند و وتی: بەداخەوە لە ئێستادا جەنگ و ململانێیەکی توند لە نێوان زلهێزەکانی جیهاندا هەیە و ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر ئەمن و ئاشتی جیهان کردووە. وتیشی: بەداخەوە کشانەوەی ئەمریکا و روسیا لە رێکەوتنامەی مووشەکی کورتهاوێژی ئەتۆمی ساڵی 1987، زەرەری زۆر بە ئەمن و ئاسایشی جیهانی دەگەینێت.

کارەساتە بۆ ئاشتی ئەوروپا
لە درێژی لێدوانەکەیدا، ئێشنگر رایگەیاند: لە دەستدانی ئەم رێکەوتنە، کاریگەری کارەساتباری بۆ سەر ئەمن و ئاسایش و ئاشتی ئەوروپا دەبێت. جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی پێشوودا هەریەک لە ئەمریکا و روسیا، لە رێکەوتنامەی موشەکی کورتهاوێژی ئەتۆمی ساڵی 1987 کشانەوە.

ماکرۆن بەشداری کۆنگرە نابێت
وا بڕیار بوو ئیمانویل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەشداری کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش و ئاشتی بکات، بەڵام کۆشكی ئەلیزیی لە پاریس رایگەیاند: سەرۆک ماکرۆن بەشداری کۆنگرە نابێت، میدیاکانیش دەڵێن بە هۆی بونی کێشەی هێلەک زەردەکان و کۆمەڵێک کێشەی ناوخۆییەوە ناتوانێت بەشداری بکات.

ترەمپ بەشداری ناکات
وا بڕیار بوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، بەڵام بەشداری ناکات، بەڵکە لە ئەمریکا مایک بینس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و نانسی بیلوسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن. پێدەچێت لەم کۆنگرەیەشدا ، چاویان بە کۆمەلێک سەرۆکی وڵاتان بکەوێت.

کۆنگرەی میونشن بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەڵەتی
کۆنگرە میوشن بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، یەکێکە لە کۆنگرە گرنگ و پڕ بایەخەکانی جیهان و لە ساڵی 1963 ەوە ساڵانە لە 15 بۆ 17 شوبات، ساز دەکرێت و سەر و 100 وەزیری دەرەوە و بەرگری و 40 سەرۆک وڵاتی جیهان بەشداری تێدا دەکەن. وابڕیارە ئەنجیلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا سەرۆکایەتی شاندی ئەڵمانیا بکات و وتەیەک پێشکەش بکات.

کێشەکانی جیهان
وا بڕیارە لەم کۆنگرەیەدا کۆمەڵێک کێشە و قەیرانی جیهانی باس بکرێت لەوانە: « جەنگی دژە تیرۆر ، کێشەی سوریا و یەمەن، کێشەی کشانەوە ئەمریکا و روسیا لە رێکەوتنامەی موشەکی کورتهاوێژی ئەتۆمی ساڵی 1987 و مەسەلەی ئاشتی جیهانی « ئەمانەو کۆمەڵێک باسی تر، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکان دەبن. هەروەها ئەم کۆنگرەیە دەبێتە مەیدانێک بۆ چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتان لەگەڵ یەکتری.

سەرچاوە: دۆیتچە ڤێللەی ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێكەوتنی ئەمریكا- تالیبان، ماڵئاواییە لە ستراتیژ؟

پاش چەند خولێكی دانوستانی ژێربەژێر ‌و ئاشكرا بە نێوەندگیریی قەتەر ...